بەغدا، 29 ی تشرینی یەکەم، 2018- حکومەتی کۆماری کۆریا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕێکەوتننامەیەکی هاوبهشیكردنیان واژۆکرد بۆ دابینکردنی بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ پشتیوانکردنی هێنانهكایهوهى سەقامگیری و چاکبوونەوە لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراقدا.
بەشداریبوونەکەی کۆریا لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن دهبێت كهسەر بهبهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكانبۆ پهرپێدان، کە کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لەو ناوچانەی لەدەست داعش ڕزگاركراون. ئەمەش پێنجەمین بەخشینی کۆریایە لە ساڵی 2015 ەوە بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن.
بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی كهلەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکانەوە دەستنیشان کراون، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن بە شێوەیەکی خێرا یارمەتیدەرە لە چاککردنەوەی ژێرخانە گرنگە گشتیەکان و خێراکردنی توانستی حکومەتی ناوخۆیی ناوچەکە و دابینکردنی خستنەسەرکاری ماوە کورت لەڕێی شێوازی کارە گشتیەکانەوە.
نوێنەری نیشتەجێی بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرهپێدان لە عێراق، مارتا ڕوێداس وتی "لەو ساتەوەی ڕاگەیەندراوە عێراق ئازادکراوە لە داعش، بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا ئەنجامدراوە و قوتابخانە ونەخۆشخانەکان دووبارە کراونەتەوە و پردەکان ئێستا کراونەتەوە و تۆڕەکانی ئاو و کارەبا لە کاردان."
هەروەها وتیشی "بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی زۆرمان ماوە بیبڕین، ژمارەیەك ناوچەی سەرەکی پێویستی زۆریان هەیە بە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوە. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری کۆماری کۆریاین بۆ ئەم بەخشینە میهرەبانەی. بە ڕاستی لە کاتی خۆیدا گەشت."
جەنابی باڵیۆزی کۆریا لە عێراق، بەڕێز سۆنگ وونگ-یۆب وتی " خەڵكی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە بەسەر داعشدا، هەروەها هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ سەقامگیرکردنەوە و شیاندنەوەی ئەو ناوچانەی توندوتیژیی تیرۆریزم کاریتێکردوون. وەکو ئەندامێکی بەرپرس لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەکی نزیکی عێراق، کۆماری کۆریا بە تەواوەتی پابەندە بە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوە و چاککردنەوەی عێراق، منیش زۆر باوەڕم بەوەیە پشتیوانیە بەردەوامەکەمان دەبێتە هۆی دانانی بناغەی ئاشتی و ئاوەدانی لە عێراقدا."
دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كهسهر سەر بهبهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكانبۆ پهرپێدان زیاتر لە 2,800 پڕۆژە جێبەجێ دەکات لە ناوچەکانی ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە و کەرکوک و نەینەوادا.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
فەی داوود، پسپۆری پەیوەندیەکان. دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن لە عێراقدا.
(م): 009647801976460