بەغدا، 7 ی تشرینی دووەمی 2018- لە بەرواری 7 ی تشرینی دووەمی 2018 دا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، د. سیریڵ نەن لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراقدا پێشوازی کرد لە نوێنەرانی ئۆفیسی گشتی بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لە عێراق و نوێنەرانی عێراقی لە ئەنجومەنی باڵای دادوهرى و وەزارەتی ناوخۆ و ئۆفیسی ڕاوێژکاری نیشتیمانی بۆ ئاسایش، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی چاکسازی لە لێکۆڵینەوەی تاوانکارییدا لە عێراقدا. نوێنەرە عێراقیەکان لەم دواییانەدا لە گەشتێکی لێکۆڵینەوەوە گەڕابوونەوە لە بەرلینەوە بۆ چاودێریکردنی ڕاستەوخۆ وگفتوگۆکردن لەگەڵ پەیڕەوکارە ئەڵمانیەکاندا لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە ئەڵمانیادا.
بەرپرسە عێراقیەکان ئەندامن لە کۆمەڵەی کاری دادوەریی تاوانکاریی کە بۆ ماوەی ساڵێکە کاردەکەن لەسەر لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی لەلایەن پۆلیسی عێراقەوە. به مهبهستى ئاسانكارى لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تاوانکارییدا و زیاتر کاریگەرکردنی و بەرزکردنەوەی توانا ومتمانهپێبوون، کۆمەڵەی کاری عێراقی ڕەشنووسێکیان ئامادهكرد لەسەر (ڕێکارییە ستانداردەکانی هەڵسوڕان) بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری.
لە بەرلین، شاندە عێراقیەکە گفتوگۆیان کرد لەگەڵ شارەزایانی دادوەری تاوانکاری ئەڵمانیدا لە وەزارەتی داد و پاراستنی کڕیاڕان و ئەندامانی پۆلیسی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و داواکارانی ئۆفیسی گشتی داواکاران لە بەرلین وفەرماندەی بنکەی پۆلیسی بەرلین و لێکۆڵەرانی باڵای پۆلیسی بەرلین و کارگێڕکارانی دەستبەسەرکردن لە دەزگای دادگای باڵا لە بەرلین-مۆبیت.
باڵیۆز د.سیریڵ نەن هیوای خۆی دەربڕی لەسەر ئەوەی گەشتەکەی بەرلین بۆ پێداچوونەوەی ڕێکاریەکانی لێکۆڵینەوەی ئەڵمانی دەبێتە هۆی دابینکردنی "بیرۆکە و بزوێنەری دروست بۆ ناسینەوەی میکانیزمە گونجاوەکان لەسەر بەرەوپێشچوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی لە عێراقدا" بۆ کۆمەڵەی کاری دادوەریی عێراقی.
بەڕێوەبەری گشتی کاتیی بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان، بەڕێز جێرادۆ نۆتۆ، وتی " بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاریی و سازکردنی کۆبونەوەکان بۆ کۆمەڵەی کارەکە لە کۆتاییهێنان بەڕێنماییەکانی ڕێکاریەکاندا تا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەخۆ بگیردرێت، هەروەها پشتیوانیش دەکات لە جێبەجێکردنیان بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دادوەریی تاوانکاریی لە عێراقدا".
پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ڕێکاریە ستاندارەدەکانی هەڵسوڕان بە شێوەیەکی یەکخراو بۆ لێکۆڵینەوە تاوانکاریەکان وەکو ئەولەویەتێکی سەرەکی دانراوە لە بەرنامەی چاکسازیی کەرتی ئاسایش لە حکومەتی عێراقدا لەژێر سیستەمی ئەولەویەتی سەپاندنی یاسا و دادوەریی تاوانکاریی کە لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانی بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان یەوە پشتیوانیان لێکراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
خاتوو شامیلا هێماساگاما، حوکمی یاسا/ بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازیی کەرتی ئاسایش
(م): 009647511843529