بەغدا، 13 تشرینی دووەم 2018- لە بەرواری 11 ی تشرینی دووەمی 2018 دا بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان و پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکی دەستیان کرد بە یەکەمین زنجیرەی خولی ڕاهێنانی ئاست مامناوەند بۆ بەڕێوەبردنی پۆلیس بۆ پۆلیسی ناوخۆی عێراق. خولەکان بە هەماهەنگی نزیك پەرەیان پێدراوە ودابین دەکرێن لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی مهشق وڕاهێنان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ. هەر خولێك ماوەکەی بریتیە لە سێ هەفتە و 300 ئەفسەری پۆلیسی قەزا ئازادکراوەکان وقەزاکانی تری عێراق تیایدا بەشدار دەبن و سوود مەند دەبن لە ڕاهێنانەکان. ئامانجە سەرەکیەکانی خولەکە بریتیە لە:
- بەرەوپیشبردنی جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای پۆلیسی ناوخۆ وئەولەویەتی چاکسازیەکانی لەڕێی پەرەپێدانی ڕابهرایهتیكردن لەسەر ئاستی نیشتیمانی و قەزاکان.
- هاندانی ڕابهرایهتیكردنى پۆلیسی ئاست مامناوەند بۆ ڕابهرایهتیكردنى گۆڕانکاری پۆلیسی عێراق لە هێزێکی شەڕکارەوە بۆ خزمەتگوزاریەکی ئاسایشی گشتی لە عێراقی پاش داعشدا بە تەکنیک و کارامەیی سەردەمیانەی بەڕێوەبردنەوە هاوتا لەگەڵ ستانداردە نیشتیمانی و نێودەوڵەتیەکان.
باڵیۆزی دانیمارکی، گێرت مێنێك هیوای خۆی دەربڕی وه وتی:"خولی ڕاهێنانەکان بەشدار دەبن لە گۆڕانکاریەکی سەرکەوتووی نەخشە ڕێگای خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆیی بە شێوەیەکی کردارەکی لە مەیداندا."
کۆمیسیاری پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکی یەنس هێنریك هۆیبێرخ هیوای خولێکی سەرکەوتووی بۆ هەموو بەشداربووەکان خواست وه وتی "پۆلیسی دانیمارکی توانای بەخشینی زۆریان هەیە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. کەواتە من خۆشحاڵم ئەفسەرانی پۆلیسی دانیمارکی بەرپرسیارن لە ڕاهێنانی بەڕێوەبەرانی پۆلیسی ئاست مامناوەند لە پۆلیسی عێراقیدا. هیچ گومانم نیە دەتوانین بەشداربین لەو بەرەوپێشچوون وپەرەپێدانەی پۆلیسی عێراقی وکۆمەڵگەی عێراقی ئەنجامی دەدەن."
بەڕێوەبەری کاتی بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لە عێراق گێراردۆ نۆتۆ وتی "باشترکردنی خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ ئەولەویەتێکی دەستنیشانکراوی سەرەکیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشیدا لەژێر سیستەمی داد و سەپاندنی یاسادا کە پشتیوانی دەکرێت لەلایەن بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیەوە. کەواتە پەرەپێدانی ڕێبەرێتیکردن لایەنێکی پێشوەختەی سەرەکیە لە جێبەجێکردنی گشتیی حکومەت بۆ بەرنامەی کەرتی ئاسایش وەکو پایەیەکی سەرەکی لە حوکمی یاسادا وبنیادنانی کۆمەڵگەی ئاشتیخوازی گهشهپێدارو."
بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان سوپاسگوزاری دانیمارکە بۆ کۆمەكیه باشهكهى و ئەفسەرە پۆلیسیە شارەزاکانی بۆ ئەنجامدانی خولەکانی بەڕێوەبردنی ئاست مامناوەند بۆ پۆلیسی عێراقی.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
خاتوو شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە حوکمی یاسا/ چاکسازی کەرتی ئاسایش.
(م): 009647511843529