بەغدا، 10 ی کانونی یەکەمی 2018- وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا بڕی 22 ملیۆن یۆرۆی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری سەر بە بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی کۆمەکی بە شێوەیەکی دەستبەجێ لەو ناوچانەی عێراق کە لە دەست ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ڕزگار کراون. ئەم بەخشینەش کۆی بەخشینەکانی وەزارەتەکە دەگەیەنێتە 80.2 ملیۆن یۆرۆ و کۆی گشتیی بەخشینی حکومەتی ئەڵمانیاش دەگەیەنێتە 209.9 ملیۆن یۆرۆ.
نوێنەری کاتیی نیشتەجێی عێراق سەر بە بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ عێراق، بەڕێز جێراردۆ نۆتۆ وتی "لە سەرتاسەری ناوچە ئازادکراوەکانی عێراقدا چهندین بهروپێشچوونى بهردهوام بهدى دهكرێت، سەدا حەفتای خەڵكانی ئاوارە بەهۆی ململانێکانەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان دەستخۆشیهكى زۆرى هەیە بۆ ئەم كۆمهكییهى وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا کە لەکاتی خۆیدا بووه، هەرچەندە بڕێکی زۆر لە ئیش و کار ماون ئەنجام بدرێن بەڵام ئەم بەخشینە باشه دەبێتە هۆی دووبارە دامەزراندنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و دروستکردنەوەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لهم ناوچانهى كهوا لهدۆخێكى ناسكدا دهژین."
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، بەڕێز سیڕیڵ نەن وتی "ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ سەقامگیری بۆ پارێزگاریکردن لەو بەرەوپێشچوونانەی تا ئەم ساتە ئەنجام دراون. لەکاتێکدا چاوەڕێی ئەوەین حکومەتی نوێ هەنگاو بنێتە پێشەوە وسەقامگیریەکان بکاتە خاوەندارێتی خۆی و هەوڵی زیاتری پەرەپێدانی ماوە درێژ بدات، ئێمە پابەند دەبین وەکو هاوبەشێكی خەڵكی عێراق و پشتیوانکارێکی بەهێزی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان".
سەرباری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەڵمانیا بەخشینیش دەداتە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن لەڕێی وەزارەتی هەماهەنگیی و پەرەپێدانی ئابووری کە لەلایەن KfW ( بانکی پەرەپێدانی حکومیی ئەڵمانیا)وە.
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێداندامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی لە مانگی ئایاری 2015 دامەزراند بۆ ئاسانکاری کردن لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بناغەیەك بۆ چاککردنەوە و بنیادنانەوە و زامنکردنی ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی. ئەم دامەزراوەیە 3,000 پڕۆژەی هەیە ونیوەیان تا ئێستا تەواو بوون لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە و کەرکوکدا.
دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ژێرخانە گشتیە گرنگەکان چاک دەکاتەوە وەکو تۆڕەکانی سیستەمی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ. هەروەها قوتابخانە و سەنتەرەکانی تەندروستی و ماڵەکان دروست دەکاتەوە و هەلی خستنە سەرکاری ماوە کورت دابین دەکات بۆ خەڵكی لەڕێی پلانی کاری گشتیدا لەو ناوچانەی کاریگەریی ڕاستەوخۆیان بەرکەوتووە لەلایەن داعشەوە. ئەم وەبەرهێنانە لە خزمەتگوزاریە گرنگەکاندا ئامادەکاری دەکات بۆ کارەکانی چاککردنەوە و هەستانەوە و چالاکیە ماوە درێژەکانی بنیادنانەوە و پەرەپێدان. بڕی سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیری لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ناوخۆوە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ خستنە سەرکاری خەڵکانی ناوخۆ.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە:
ئوین ئۆ کەیسەی، پسپۆری پەیوەندیەکان لە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری لە عێراقدا،
(م): 009647901101984