پشتگیرى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ سه‌قامگیرى وبوژاندنه‌وه‌ له‌په‌رپێدانى ناوخۆ له‌عێراق – نموونه‌یه‌كى ترى هاوبه‌شیه‌ له‌نێو یه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان

2018 December 11

بەڕێز پیێر ئامیلات، بەڕێوەبەری هەماهەنگی گه‌شه‌پێدان بۆ هەرێمی ئاسیا و زەریای هێمن وتی "ئێمە پابەندین بە پشتیوانی عێراقەوە بۆ زامنكردنى باشتر خزمەتگوزاریەکان وهه‌لى گوزه‌ران بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى. وێنە: کارزان سعدون/ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق/2018

موسڵ، 11 ی کانونی یەکەمی 2018- کۆمسیۆنی ئەوروپی بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری هەماهەنگی پەرەپێدانەکی بۆ ئاسیا و ئاسیای ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست/کەنداو و هەرێمی زەریای هێمن، بەڕێز پیێر ئامیلات و جێرارد نۆتۆ، نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق ئەمڕۆ ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بە بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتیوانیکردنی چاکبوونەوە و سەقامگیری پەرەپێدان لە ئاستی ناوخۆی عێراقدا.

بەڕێز پیێر ئامیلات ئەمڕۆ لە موسڵ وتی "وەکو لە کۆنفرانسی کوەیت بۆ بنیادنانەوەی عێراق پەیمانماندا، یەکێتی ئەوروپا پابەندبوونەکەی دووپات دەکاتەوە بۆ هاوكاركردنى عێراق لە وەڵامدانەوەی پێویستیە فشاراویەکانی دانیشتوان لە پاش ململانێکەی داعش. ئێمە پابەندین بە پشتیوانیکردنی عێراقەوە زامنكردنى باشتر خزمەتگوزاریەکان وههه‌لى گوزه‌ران بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى و ئەمەش دەبێتە بنیادنانی گه‌شه‌پێدانێكى ناوخۆۆیی گشتگیرتر و بەرپرسانەتر."



پڕۆژەکە چالاکیەکانی پشتیوانیکردنی چاککردنەوەی ناو شار و پەرەپێدانی موسڵ و ئەو شار و شارۆچکانەشی کاریگەریی ململانێکانیان بەرکەوتووە دەگرێتەوە لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا، هەروەها سێ پارێزگای تری باشوریش دەگرێتەوە وەك بەسڕە و میسان و زیقاڕ، لەگەڵ سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانی عێراقیش وەکو هەولێر و دهۆك و سلێمانی. هاوبەشێتی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی ئامانجیان برەودانە بە لامەرکەزیەت و دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان لە هەمانکاتدا بەهێزکردنی گەشەکردنی ئابوری و هەلی کار. ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت داهاتی ناوخۆییش باشتر بکات و برەو بدات بە پەرەپیدانی بەردەوام و بەکارهێنانی وزە تازەبۆوەکان و هاندانی بەشداریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پڕۆسەی بڕیاردانی ناوخۆییدا.

نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، بەڕێز جێرارد نۆتۆ وتی "ئێمە سوپاسگوزاری یەکێتی ئەوروپاین بۆ ئەو هاوبەشێتیە ناوازەیەیان. ئێمە پێکەوە یارمەتی خەڵكی عێراق دەدەین بەشێوەیەک کەس پشتگوێ نەخرێت و هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پابەندن بە ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. ئەمەش نمونەیەکی تری کردارەکیە لەسەر پشتیوانی بۆ دەسەڵات و خەڵكی عێراق لە بەدەستهێنانەوەی متمانەی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و بنیادنانەوەی دامەزراوە حکومیەکان بەرەو کۆمەڵگەیەکی نوێ کە ئاشتی و پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراوی تێدا بێت".

بۆ زانیارى زیاتر، تكایه‌په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌:
خاتوو ئیسراء مەنسوور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان
(م):  009647804473336

نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق:
به‌رێز ئه‌لسادق ئه‌لعه‌دیلى، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان
(م):  009647809285377