بەغدا- لە تشرینی دووەمی 2018 دا، بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان پێکەوە لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا دانیشتنێکی ڕاوێژکارانەیان ڕێکخست بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وه وەزارەتی پلاندانان بۆ گفتوگۆکردن و پەرەپێدانی نەخشەڕێگەیەك بۆ بە دامەزراوەیی کردنی هەڵسەنگاناندنی کاریگەریی ڕێکخستنکاریی وەکو شێوازێکی بەڵگەدار و ئامڕازێک بۆ کاری سیاسی.
مهبهست لهدانیشتنهكه بریتی بوو لە پێناساندنی ئامڕازێکی جیهانی بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سیستەماتیکی و چڕ پێداچوونەوە ئەنجام بدرێت بۆ ڕێکخستنکاریە هەبووەکان و نوێیەکان و شیکاریی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکان، هەروەها بریتی بوو لە بەگەڕخستنی پڕۆسەکە لەڕێی ڕاوێژکاریی چالاکانەوە لەگەڵ پشكدارە سەرەکیەکاندا بۆ دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆکردنەکە لەسەر جێبەجێ کردنی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ڕێکخستنکاری و بەهێزکردنی خاوەندارێتی نيشتمانى تا جێبەجێکردنەکە ئاسان و خێرابێت.
جێگر وەزیری پلاندانان، بەڕێز قاسم عینایە یەکێك بوو لە ئامادەبووەکانی دانیشتنەکە لەگەڵ بەرپرسانی تردا، وتی "وەزارەتی پلاندانان پابەندە بە بەگەڕخستنی شێوازی هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ڕێکخستنکاریی وبە شێوەیەکی یاسایی پابەندە بۆ پێداچوونەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان و سیاسەتە کارپێکراوەکان و ڕێکخستنە بەردەستەکان تا بتوانرێت گەورەترین سوودی ئابووری و کۆمەڵایەتی بگەیەندرێت بە کۆمەڵگە و لە هەمانکاتیشدا پێویستیەکانی حکومەت پڕ بکاتەوە".
بهرێوبهرى گشتى بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لهعێراق، بەڕێز جێراردۆ نۆتۆ لە دانیشتنەکەدا وتی" بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان بە تەواوەتی پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقەوە لەگەڵ ڕۆڵی هەماهەنگکارانەی وەزارەتی پلاندانان لە جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەجێندای 2030. ئەجێندای پەرەپێدان کە لەلایەن عێراقەوە گیراوهتهبهر وهبریتیە لە شێوازێکی چڕ و پێکەوەبەستراو و تێکهەڵكێشراو تا پەرەپێدان لەخۆ بگرێت بە شێوەیەك بگۆڕدرێتە سەر سیاسەت و ڕێکخستنی گشتی هاوتا لەگەڵ بەردەوامیپێدراوێتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی. ئەم کارە بریتیه لە پشتڕاستکردنەوەی بنەمایەکی سەرەکی لە ئەجێندای 2030 کە لە ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام 16 دا ئاماژەی پێدراوە (16.6 پەرەپێدانی دامەزراوەی کاریگەر و بەرپرس و شەفاف لەسەر هەموو ئاستەکان و 16.7 دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیەکی وەڵامدەر و گشتگیر و بەشدارانەی بڕیاردان لەسەر هەموو ئاستەکان)".
لهژێر كاریگهرى ڕۆشنایى پابهندبوونى حكومهتهوه، بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان نيازى خۆی پشتڕاستکردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر پشتیوانیکردنەکانی بۆ لق و دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەت کە خهریكى چاکسازیی ڕێکخستنکارانەن وئابووری بۆ پەرەپێدانێکی گشتگیر و بەردەوام. ئەم پشتیوانیە دابینکراوە لەلایەن بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان یەوە لە ڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری کە پڕۆژەیەکی فیدڕاڵیە و لە سەرەتای 2016 ەوە بەگەڕخراوە بۆ دابینکردنی هاریکاریی تەکنیکی لەڕێی بەگەڕخستنی شارەزایانی نێودەوڵەتی ئاست بەرزەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەجێندا چاکسازیەكان لهسهر ئاستى نیشتمانی.
بۆ زانیارى زیاتر، تكایهپهیوهندى بكهن به:
خاتوو ئیسراء مەنسوور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان
(م): 009647804473336