هەولێر- وەکو بەشێك لە پشتیوانی بەردەوامی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ زانکۆی کەربەلا، وۆرکشۆپێك ساز کرا لە ڕۆژەکانی 1 تا 5 ی نیسان لەسەر یهكهكانى فێربوونی ئەلیکترۆنی وبهئامادهبوونى بیست بەرپرسی باڵا و ئەکادیمی لە زانکۆی کەربەلادا وەکو بەشێك لە پشتیوانی تەکنیکی کە دابینکراوە لەلایەن بەرنامەی هاوچەرخکردنی کەرتی گشتی بۆ یەکەکانی فێربوونی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی کەربەلادا.
بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لەڕێی بەرنامەی پڕۆژەی بە هاوچەرخکردنی کەرتی گشتی عێراقهوه شێوازی فێربوونی ئەلیکترۆنی پێشکەش کرد بە دوو دامەزراوە لە عێراقدا، کە زانکۆی کەربەلا وسەنتەری نیشتیمانی بۆ پەرەپێدانی بەڕێوەبردن و تەکنۆلۆژیای زانیاری بوون لە نێو وەزارەتی پلانداناندا.
ڕاگری گشتی سەنتەری فێربوونی بەردەوام، پرۆفیسۆر ئەحمەد هادی ئەلیاسری وتی:" ئەم وۆرکشۆپە زۆر گرنگە چونکە بە هەماهەنگی ئەنجامدراوە لەگەڵ بەگەڕخستنی پلانی پەرەپێدانی فێربوونی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی کەربەلادا بۆ ساڵانی 2019-2022. جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستی بە هەوڵ و هاوکاری گرنگە لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا بۆ زانکۆی کەربەلا و بەرەوپێشبردنی زانکۆ لە بواری فێربوونی ئەلیکترۆنی و بەمەش باشترکردنی جۆرایەتی پەروەردە."
لە دەرەنجامدا، تیمێکی بەڕێوەبردن و شیکاری دۆخەکە کە تایبەتن بە فێربوونی ئەلیکترۆنی کە دامەزراوە لە زانکۆی کەربەلا، تیمەکە کاردەکات بۆ پشکنینی باشترین بژاردەکان بۆ گۆڕین بەرەو سیستەمی ئەلیکترۆنی و پشت بەستن بە کردە نێودەوڵەتیەکان لەماوەی وۆرکشۆپەکە و پێشکەشکردنەکەدا بۆ ئەزموونە جیهانیەکان کە هەندێك لە زانکۆی بەناوبانگی میسری و بەریتانی لەخۆ گرتبوو.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
خاتوو ئیسرا مەنسور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م): 009647722600576