موسڵ، 10 ی نیسانی 2019- کۆلیژی تازه نۆژه‌نكراوى هونەرە جوانەکانی زانکۆی موسڵ بە فەرمی کرایەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و حکومەتی عێراقەوە.
ئەم کۆلیژە کە کاری نۆژه‌نكردنى بۆ کراوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بە پشتیوانی دارایی لەلایەن حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە لە ڕێی دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، خولی هونەری قۆناغی سێهەمی پێشکەش ده‌كات هەر لە موسیقا و شانۆ و وێنەکێشان و پەیکەرتاشییەوە، وهه‌روه‌ها سوود ده‌گه‌یه‌نێت بە 600 خوێندکار لە هەموو عێراقدا.
كاره‌كانى نۆژەنکردنەوەکە پێکهاتبوو لە گەچکاری و چاککردنەوەی دیواری پۆلەکان و چاککردنەوەی دەرگا و پەنجەرەکان و گۆڕینی بنمیچەکان و خستنەوەکاری سیستەمە کارەباییەکان.
لە ماوەی داگیرکاری ڕێكخراوى داعش بۆ موسڵ لە نێوان ساڵانی 2014-2017 دا ئەم کۆلیژە زیانی زۆر سەختی بەرکەوتووە و بەو هۆیەوە داخراوە. کارە هونەرییەکان تێكشکێنران و بە ناو کامپی زانکۆ‌دا پەرش و بڵاوکرابوونەوە، چونکە وا دەبینرا کاری هونەری دژ بە ئایدۆلۆژیای رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بووە.
سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى له به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، دكتۆر محمدسدیق مداوى، وتی:"موسڵ کاتی خۆی سەنتەری شوناسی کەلتووری عێراق بووە، کەواتە دووبارە کردنەوەی ئەم کۆلیژە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە بۆ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان."
هەروەها وتى:" هونەر وەکو دەربڕینێك وای کردووە خەلکی موسڵ، بە تایبەتی ئەو خوێندکارانەی لە ساڵانی ململانێکاندا لە دایك بوون ، بتوانن ساڕ‌ێژ ببنەوە لەو هەموو کارە قێزەون و پێشێلکاریانەی دووچاری بونەتەوە بەهۆی داگیرکاریی داعشەوە. بەڕاستی هەستێکی نایابە بینینی ژیانەوەی ئەم کارامەییە هونەریانە لە کۆلیژەکەدا."
به‌رپرسى كاره‌كانى نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق، جۆى هوود، وتى:" له رێى دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سه‌ر به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا 14 بينا لێره‌دا له زانكۆى موسڵ نۆژه‌نده‌كاته‌وه، كه‌وا كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كانیش یه‌كێكه له‌وانه، منيش شانازى ده‌كه‌م به بینینى خوێندكاران جارێكى تر له پۆله‌كاندا."
هەر لە بۆنەکەدا نمایشێكی شانۆیی پێشکەشکرا لەلایەن خوێندکارانی هونەرەوە لەگەڵ پێشانگایەکی هونەری لە كه‌مپى نۆژەنکراوەکەی کۆلیژەکەدا. پڕۆژەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى کۆلیژەکە بە هەمان شێوە پشتیوانی کراوە لەلایەن حکومەتی کەنەداشەوە، کە لایەنی دارایی دابین کرد بۆ نۆژه‌نكردنى وێستگەی پەمپی ئاوی کامپی زانکۆ. هەروەها بەڕێوەبەرێتی پەرەپێدانی نێوده‌وڵه‌تى شانشینی یەکگرتوو كه لایەنی دارایی دابینکرد بۆ کەلوپەلی ناو بیناکە و کەرەستەکانی کۆلیژەکە.
ده‌توانرێت وێنه‌كانى کۆلیژی هونەرە جوانەکان له‌م لینكه‌دا داونلۆد بكرێت. . تکایە پاسوۆردی Mosul’' بەکاربێنە.
بۆ زانیارى زیاتر، تكایه په‌وه‌ندى بكه‌ن به:
ئووین ئۆ کاهاسە، پسپۆرى په‌یوه‌نده‌یه‌كان له به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان