كۆكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مان بۆ به‌دستهێنانى مه‌به‌ست وئامانجه‌كانى په‌رپێدانى بەردەوام لە عێراقدا

2019 April 17

دكتۆر حه‌سه‌ن ئه‌لكه‌عبى وتی "ئەنجومەن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەئەولەویەتکردنی نیشانە و ئاماژەدەرەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بە کۆد و تەشریعە پێویستەکانەوە کە دەبنە هۆی باشترکردنی ئەجێندای تەشریعیی ئەنجومەنەکە بۆ ساڵانی داهاتوو.”. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2019

بەغدا- لەژێر چاودێریی جێگری یەکەمی سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێز حەسەن ئەلکەعبیدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دانیشتنێکی ڕاوێژکاری ڕێکخست و ئاسانکاریەکانی گرتە ئەستۆی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دید و ئامانجەکان لەسەر ڕۆڵ و توانستەکانی ئێستای ئەنجومەن بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردن و دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام  لە عێراقدا.

72 پەرلەمانتار و ڕاوێژکاری حکومی و نوێنەرانی وەزارەتەکانی پلاندانان و ئەکادیمیاکان بەشداربوون لە پڕۆسەی ئامادەکردنی پێداچوونەوەى نیشتمانى ‌‌خۆبەخشانە‌دا. بەشداربووان گرنگی ئەنجومەنی وەزیرانیان تاوتوێ کرد وەکو دامەزراوەیەکی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ڕوانگه‌ى2030 وهەروەها گفتوگۆیان کرد لەسەر ئامڕازەکانی توانادارکردنی ئەنجومەنەکە بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵە تەشریعی وسەرپەرشتیاریەکانی بە کاریگەرانە وشەفافانە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بە شێوەیەکی چڕ و پڕ وبەشدارانە بە مەبەستی باشترکردنی وەدەستهاتن وهێنانه‌كایه‌وه‌ى بەرپرسیارێتی نیشتیمانی.

گفتوگۆکان ئەنجامدران لەسەر ئەوەی چۆن دەکرێت ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام جێبەجێ بکرێن لەڕووی پلانە ستراتیژی و پەرەپێدانەکانی حکومەتەوە بە جەختکردنەوەیەکی بەرچاو لەسەر هەوڵە پێویستەکان و تەقەلاکان بۆ ئەم مەبەستە. ئەم دانیشتنە لە کاتێکی بەرچاو و دیاریکراودا هاتەگۆڕێ کە تیایدا عێراق یەکەمین پێداچوونەوەى نیشتمانى ‌‌خۆبەخشانە‌دا خۆی پێشکەش دەکات لە کۆڕبەندی ئاست بەرزی سیاسی-2019 دا بۆ بەشداریپێکردنی بەدەستهاتنەکانی وئاستەنگەکانی بەردەمی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەجێندای 2030 دا.

بەڕێز ئه‌لكه‌عبى لە وتەی دەستپێکیدا گرنگی ڕۆڵی ئەنجومەنەکەی لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام خستە ڕوو وە وتی "ئەنجومەن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەئەولەویەتکردنی نیشانە و ئاماژەدەرەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بە کۆد و تەشریعە پێویستەکانەوە کە دەبنە هۆی باشترکردنی ئەجێندای تەشریعیی ئەنجومەنەکە بۆ ساڵانی داهاتوو."

لە هەمان ته‌وه‌ردا، جێگر وەزیری پلاندانان، بەڕێز مەهار جەوهان وتی:" عێراق هەنگاوی گرنگ دەبێت لە هەوڵەکانیدا بەرەو جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. ئێمە جەخت دەکەینەوە سەر پشتیوانیە کاراکەی دەسەڵاتی تەشریعی و ڕێكخستن لەم لایەنەدا. بە هەماهەنگی لەگەڵ پشتیوانی کارگێڕی لامەرکەزی لەم پرۆسەیەدا بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری لە پارێزگاكاندا، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی بەردەوامیپێدراوێتی."

بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، حکومەتی عێراق ڕوانگه‌ى 2030 ی پەرەپێداوە کە هاوتایە لەگەڵ ئەجێندا وئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. حکومەتی عێراق هەنگاوی پێشکەوتووی ناوە بۆ تەواوکردنی یەکەمین پێداچوونەوەى نیشتمانى ‌‌خۆبەخشانە‌ی خۆی بە مەبەستی بە نیشانەگرتنی گروپە دۆخناسکەکان بە تایبەتی ئەوانەی بێبەریترینن و ئەوانەی لە ناوچە پەراوێزخراوەکاندان.

بەڕێوەبەری پرۆژەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام سەربە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خاتوو سوندوس عەباس وتی:"بەراورد بە وڵاتە تازەگەشەکردووەکانی تر، هێشتا چەندین بۆشایی ماوە کاری لەسەر بکرێت وەکو لەخۆگرتنی بەشداربوونی کەرتی تایبەتی کە پێویستی بە ئاگادار لێبوونە. ئەم بۆشاییانە پێویست بوونی ڕەچاوکردنی پەیوەستکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لەگەڵ نیشانەکاندا لەکاتی دانانی ئەولەویەتەکاندا بۆ پلانەکانی پەرەپێدان". هەروەها وتی "جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ئاستەنگیدەبێت لەگەڵ نەوەیەکدا وە ئەم جوڵە و تەوژمەی ئێستا هەیە دەرفەتێکە بۆ سوودبینین لە ئامانجەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان کە ڕێگر دەبن لە ڕیشەکێشکردنی هەژاری وەك نمونە، یان باشترکردنی جۆرایەتی ژیان."

دانیشتنەکە کۆتایی هات بە پێشکەشکردنی پێشنیار بۆ کۆبونەوەی تەکنیکی زیاتر بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ دامەزراندنی تیمێکی پەرلەمانتاریی بۆ کارکردن لەگەڵ لیژنە باڵا نیشتیمانیەکان لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. ئەم تیمە نەخشە ڕێگایەک دادەنێت بۆ باشترکردنی ئەجێندای تەشریعیی 2030 و دانانی ئامانجەکان و هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی توانستەکان و بەهێزکردنی پەرلەمانتاران لە جێبەجێکردنی ڕۆڵەکانیان بۆ وەدەستهاتنی نیشانە  و ئاماژەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.

بۆ زانیارى زیاتر، په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌:

سوندوس عەباس، رێكخه‌ر بۆ ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام – به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق، (م): 009647801976464