هەولێر، 21 ی نیسان 2019- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وكۆمپانیاى دى ئێچ ئێل DHL، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاره‌سات وقه‌یرانه‌كان لە ڕۆژەکانی 14 ی مانگی نیسانەوە تا 18ی مانگ.
وۆرکشۆپەکە ئامانجی بریتیە لە ئامادەکردنی کارمەندانی فڕۆکەخانەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە لۆجیستیەکاندا لە پاش ڕوودانی کارەسات. وۆرکشۆپە پێنج ڕۆژیەکە ڕاهێنانی کرد بە 30 كارمه‌ند لە هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێودەوڵەتی سلێمانی وهەولێرەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگا حکومیە پەیوەندیدارەکان. ئامادەبووان بە هاوبەشی ئەو بوارانەیان دەستنیشانکرد کە ئەگەری هەیە وەکو شوێنێکی سەرەکی دابنرێن بۆ کارە لۆجیستیەکانی پاش کارەسات لە هەردوو فڕۆکەخانەکەدا، وۆرکشۆپەکە هەروەها توانستی هەردوو فڕۆکەخانەکەشی هەڵسەنگاند لە پرۆسێسکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینان و کارگۆ و چۆنیەتی هەڵگرتنی کاڵاکانی فریاگوزاری.
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێز هۆشەنگ موحەمەد وتی:" ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەم هاوبەشیە و پێشوازی دەکەین لە دەستپێشخەریی ئاماده‌كارى فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاره‌سات وقه‌یرانه‌كان کە یەکەمین دەستپێشخەریە لەم جۆرە، چونکە دەبێتە هۆی باشترکردنی توانستمان لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بۆ وەڵامدانەوەمان لەکاتی خۆیدا بۆ ئەو خەڵکانەی کارەستەکان کاری تێكردوون، لەڕێی خێراکردن و بەدواداچوونی گرنگی و جوڵەی کاڵا فریاگوزاریەکان و هاریکاریی مرۆیی و هەروەها هاتنەژوور و چونەدەری کارمەندانی مرۆیی. ئێمە سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له عێراق وسه‌نته‌رى پۆسته‌كانى ئه‌ڵمانیا دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم بەرنامەیە."
جێگرى سەرۆکی خزمەتگوزاریە مرۆییەکانی گروپی سه‌نته‌رى پۆسته‌كانى دى ئێچ ئێلى ئه‌ڵمانیا، بەڕێز کریس ویکس، وتی " ئێمە لە دى ئێچ ئێل دووبارە ودووبارە دێتەوە بەرچاومان کە چۆن فڕۆکەخانەکان لە دۆخی قەیراندا دووچاری پەستانێکی زۆر دەبنەوە بەهۆی هاتنی بە ڵێشاوی کاڵا فریاگوزاری وهاریکاریەکان و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ڕێکخراوە سەربازیەکان و لێشاوی خەڵكانی تر کە دەیانەوێت ناوچەکە جێبێڵن. هەندێكجار هاریکاریە مرۆییەکان زۆر خێراتر دەگەنە فڕۆکەخانەکان بەدەر لە توانای فڕۆکەخانەکان بۆ ڕێکخستنیان، ئەمەش دەبێتە هۆی گیرخواردنی هاتنی هاریکارییە مرۆییەکان. دانانی کات زۆر گرنگە لە کاتی کارەساتەکاندا و تا فڕۆکەخانەیەك بە کارایانەتر فڕۆکە هاتووەکان پرۆسێس بکات هاریکاریەکان خێراتر دەگەنە ئەوانەی پێویستیان پێیە. ئێمە زۆر سەربەرزین بە ئەنجامدانی یەکەمین وۆرکشۆپی ئاماده‌كارى فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاره‌سات وقه‌یرانه‌كان لە عێراقدا."
هه‌ماهه‌نگارى به‌رپه‌رس بۆ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق، ڤاختانگ سڤانيدزى، وتی:"هەڕەشەی کارەساتی سروشتی هێشتا گەورەیە. لەم دواییانەدا بەهۆی تەوژمی بارانەوە ئەم ناوچەیە چەندان لافاوی گەورەی تێدا ڕووداوە و بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندان کەس و ئاوارەبوونی چەندانی تر و کاولکردنی ماڵ وحاڵیان. بەنداوی موسڵ مەترسیەکی بەرچاوە بۆ ژیان وگوزەرانی کۆمەڵگە دۆخناسکەکانی دەوروبەری ڕووباری دیجلە."
لە ساڵی 2009 ەوە نزیکەی 50 وۆرکشۆپی ئاماده‌كارى فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاره‌سات وقه‌یرانه‌كان لە 24 وڵات‌دا بەستراوە بۆ زیاتر لە 1,160 ڕاهێنانپێکراو. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وۆرکشۆپەکان لە پێشوودا لە تەهران (2017) و ئەلماتی (2017) و عەقەبە (2016) و عەممان (2014) و یەرەڤان (2013) و بەیروت (2012) بوون. ئێستا ئه‌م وۆركشۆپه له عێراق سازكرا به‌هه‌وڵێكى هاوبه‌ش وبۆ یه‌كه‌مین جار له نێوان به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان ودى ئێچ ئێل.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
بەلیندا تان، دى ئێچ ئێلى ئاسیای زەریای هێمن و ئەوروپاى ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، و ئەفريقيا
پەیوەندیە دامەزراوەییەکان و بەرپرسیارێتی، تەلەفۆن: 006568798330
خاتوو ئیسرا مەنسور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م): 009647722600576