به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی خۆیان زیاد دەکەن بۆ شیاندنەوەی خانووبەرە وزامنکردنی بڕوانامەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکانی گەڕاوە بۆ شەنگال

2019 April 28

خاتوو یوکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی به‌رنامه‌ی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان لە عێراق بە وەكالەت، وتی "داننان بە مافەکانی خانوبەرە و نیشتەجێبووندا بۆ یەزیدیەکان بۆ یەکەمجار لە سەردەمی نوێدا، دەستکەوتێکی ناوازە و بێوێنەیە و ئامڕازێکی پێویستە بۆ برەودان بە گەڕانەوەی زیاتری خەڵكی بۆ ناوچەکە." وێنه‌: ئالان میران/به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان/2019

له 25 ی نیسانی 2019 به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان 502 خانووی نیشتەجێبوون و بڕوانامەی نیشتەجێبوونی پێشکەشی خەڵکانی گەڕاوەی ده‌ڤه‌رى شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەواى كرد. ئەم خانوانە کە کاولکاریی سەختی داگیرکاری داعشی بەرکەوتبوو، شیاندنەوەیان بۆ کرا وەکو بەشێك لە پڕۆژەیەکی گەورەتر بە کۆمەکی حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێی بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق كه‌سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ په‌رپێدان. کۆی 1064 خانوو کاری شیاندنەوەیان بۆ کراوە لە شەنگالدا لەماوەی دوو ساڵدا و 1501 بڕوانامەی نیشتەجێبوونیش دراوە بە یەزیدیە گەڕاوەكان.

لە ناوچەی شەنگالدا، خەڵکانی یەزیدی کۆمەڵەیەکی ئیتنیی ئاینیی کەمینەن، بۆ چەندان ساڵە ئەم کۆمەڵەیە بە ئامانج گیراون بۆ سیاسەتەکانی جیاکاری و بێبەشکراون لە مافەکانی خاوەندارێتی خانوو و زەوی و موڵك. ئەوەی بووە هۆی زیادکردن و قوڵکردنەوەی ئەم پەراوێزکارییە، ئەم کۆمەڵەیە بە تایبەتیی کرانە ئامانجی توندوتیژی و ڕاوەدوونانەکانی داعش. لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە کاری شیاندنەوە بۆ خانووەکان و پێویستی دابینکردنی ماف و ئاسایشی کرێچی و نیشتەجێکانیش دابين كراوه، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەیەکی شکۆمەندانە و بەردەوامیپێدراوی ئاوارەکان و بنیادنانەوەی ئاشتیانەی ناوچەی شەنگال. یەزیدیە گەڕاوەكان کە پێشتر بەڵگەنامەی نیشتەجێبونیان بۆ نەکرابوو، بڕوانامەی نیشتەجێبوونيان وەرگرت بۆ پشت ڕاستکردنەوەی خاوەندارێتی خانووەكانيان.

ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی تەکنیکی پشتیوانی کرابوو لەلایەن تۆڕی ئامڕازەکانی زەویی جیهانی (GLTN) بۆ لەخۆگرتنی بۆچوونێكى کۆمەڵگەيى کە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی گەڕاوە و ئەندامانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری بکەن لە چالاکیەکانی شیاندنەوە و پشت ڕاستکردنەوەی نیشتەجێبوون. 684 ئەندامی کۆمەڵگەی یەزیدی (%44 خانمان) لە پڕۆژەکەدا خرانە سەر کار بۆ هاندانی بەهێزکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەو کۆمەڵگانەی ململانێکان کاری تێکردوون.

بۆ ناساندنی ڕاوەدوونانی خەڵكانی یەزیدی لە کاتی داگیرکاریەکانی داعشدا، بەڕێز موحەمەد ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی هاوبەشەکانی کرد بۆ پشتیوانیان لە بنیادنانەوەی کۆمەڵگەدا وه وتی "لە بری خەڵکی شەنگال، من سوپاسی به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆیی وحکومەتی ئەڵمانیا دەکەم کە لەڕێی  به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان شیاندنەوەیان ئەنجامدا بۆ خانوو وماڵوحالی خێزانە یەزیدیەکان." بەڕێز داوود جوندی، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای نەینەوا و نوێنەری کۆمەڵگەی یەزیدی، وتی:"ئەم پڕۆژەیە ڕێخۆشدەکات بۆ ئەوەی خەڵكانی یەزیدی کە بە ناچاری هەڵاتوون لە کاتی ململانێکاندا هەستبکەن دووبارە پەیوەستکراونەتەوە بە خاك و ماڵوحالی خۆیانەوە."

بەڕێز عمر على، جێگرى پارێزگارى نەینەوا، ڕايگەياند كە كۆمەڵگە لە شەنگالدا بەتوندى دووچارى مەينەتيەكى زۆرسەخت بووە بۆ دەيان ساڵ و هەرگيز خاوەنداريێتى خاك و خانووەكانيان پێ نەبەخشراوە. ئەو سوپاسگوزارى خۆى دووپات كردەوە بۆ هەموو هاوكارەكان كە پشتگيرى كۆمەڵگەى يەزيدييان وخەڵكى شەنگاليان كرد.

خاتوو یوکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆیی لە عێراق بە وەكالەت، بە هەمان شێوە جەختی کردەوە سەر گرنگی بەخشینی بڕوانامەی نیشتەجێبوون بە نیشتەجێبووان بۆ یەکەم جار وه‌ وتی "داننان بە مافەکانی خانوبەرە و نیشتەجێبووندا بۆ یەزیدیەکان بۆ یەکەمجار لە سەردەمی نوێدا، دەستکەوتێکی ناوازە و بێوێنەیە و ئامڕازێکی پێویستە بۆ برەودان بە گەڕانەوەی زیاتری خەڵكی بۆ ناوچەکە."

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا وتی: "ئەڵمانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکاندا. شیاندنەوەی خانوبەرە، وەکو ئەم پڕۆژەیەی به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆیی لایەنێکی گرنگە. مەرجەکانی تر بۆ گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئاوارە ناوخۆییەکان بەڕێوەبردنێکی کارگێڕی و گوزەرانێکی پتەو و ئاسایش لە خۆ دەگرێت."

بەڕێز زوبەیر مورشید، بەڕێوەبەری بەرنامە بە وەكالەت بۆ بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق كه‌سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ په‌رپێدان، جەختی لەسەر ئەم وتەیە کردەوە وه وتی "کاولکاریی کۆمەڵگەکان بە تایبەتی خانوبەرە، بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم ئەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بڕیار بدەن ئایا دەتوانن یان دەبێت بگەڕێنەوە گوند و شارەکانیان یان نا. ئەم هاوبەشییە لەگەڵ به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆیی تەنها نەبۆتە ئەنجامدانی شیاندنەوەی خانوبەرە، بەڵکو یارمەتیدەر بووە لە بنیادنانەوەی هەستی کۆمەڵگە لەڕێی ڕێخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی 13302 یەزیدی وبەشداریپێکردنی سەدان کەسی تر لە خودی پرۆسەی شیاندنەوەکەدا.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:

به‌رنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان:

ئاڵان میران، هاوبەشی پەیوەندیەکان

 (م):  009647503427036

 بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان:

مارلی تینۆك، کارمەندی پەیوەندیەکان و ڕاپۆرت، بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق

(م): 009647517419535