هەولێر، 11 ی ته‌موزی 2019- كۆمیته‌ی ئاراسته‌كردنی به‌رنامه‌ی "به‌ره‌وپێشه‌وه"له به‌رواری 11 ی ته‌موزی 2019 له‌هه‌ولێر و به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و پێداچوونه‌وه، به‌و چاڵاكییانه‌ی جیبه‌جێكردن كه سوود به 430000 كه‌س و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندن له عێراقدا ده‌گه‌یه‌نن ، كۆبووه‌وه. ئامانجی "به‌رنامه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه"،كه له شوباتی 2019 دا ڕاگه‌یه‌نرا، بریتییه له به‌هێزكردنی په‌نابه‌رانی سوری و كۆمه‌ڵگا نێوخۆییه له‌خۆگره‌كان و ئاواره نێوخۆییه‌كان له‌و شوێنانه‌دا كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كان به به‌شداریپێكردنیان له چه‌ند چاره‌سه‌رێكی كارادا بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانیان.
سندوقی متمانه‌ی "مه‌دد" سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپاكۆمه‌كی به‌رنامه‌ی “به‌ره‌وپێشه‌وه”ده‌كات به بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ له‌ماوه‌ی دووساڵدا. به‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان(UNDP) و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی UN-Habitat)) به‌یه‌كه‌وه به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی ئاراسته‌كردن هه‌ڵده‌ستێت به بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی كاری به‌رنامه‌كه و دیاریكردنی كاره له‌پێشینه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانیان له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌دا: دهۆك و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و سلێمانی. كاره‌كانیش هه‌ریه‌ك له شیاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستێكی بچوك له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و كۆمه‌ككردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی چڕی خستنه‌وه‌ی كار به‌مه‌به‌ستی پشتبه‌خۆبه‌ستنی په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵگا له‌خۆگره‌كان و ئاواره نیوخۆییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌خۆ ده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی مه‌دد، خاتو سارا سپێنسه‌ر-بێرنارد جه‌ختیكرده‌وه: "یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوه‌ڵێكی درێژخایه‌نی وولاته‌كه‌تانه. ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه كه له ئه‌ستۆمان گرتووه بۆ یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وشوێنانه سه‌ڵامه‌ت بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی لێوه‌ی هه‌ڵاتبوون و ڕێگه بۆ كۆمه‌ڵگاكان خۆش بكرێت ببوژێنه‌وه. خه‌ڵكی عێراق مه‌ینه‌تی زۆریان چه‌شت و وولاته‌كه‌ش خه‌ریكه هه‌نگاو ده‌نێته نێو قۆناغێكی نوێی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌مه‌لایه‌نه زۆرێك له پێكهاته‌كانی بنیاتنان یه‌كده‌خات و توانای به‌رگری په‌نابه‌ران و میوانداران به‌رز ده‌كاته‌وه. "
نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا، خاتوو زینه علی-احمد، گوتی"بنیاتنانی توانای به‌رگری درێژخایه‌ن بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له مه‌ترسیدان یه‌كێكه له پێشیینه‌ترین ئامانجه‌كانمانه. سه‌ره‌ڕای ویستمان بۆ هه‌ستانه‌وه سه‌ر پێی خۆیان پاش ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی چه‌شتویانه، ده‌مانه‌وێت له بنیاتنانی ژیانێكی به‌رهه‌مدار و بوژاوه له‌پێناو منداڵه‌كانیاندا پشتگیری‌یان بكه‌ین. به‌رنامه‌ی “به‌ره‌وپێشه‌وه” له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌كی دارایی چڕی یه‌كیتی ئه‌وروپا و مه‌دد ه‌وه دڵنیابێته‌وه كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نیت."
سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی UN-Habitat له عێراقدا خاتو یوكۆ ئۆتسوكی، تیشكی خسته سه‌ر گرینگی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی داكۆكیكاری به‌رنامه‌ی “به‌ره‌وپێشه‌وه”. به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌وه دا كه به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی UN-Habitat به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكاندا له پارێزگا ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی توانای به‌رگری له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه و پشتیوانیكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی شاره‌وانی له باشتركردنی توانا ڕێكخراوه‌ییه نێوخۆییه‌كان له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌دا.
كۆمیته‌ی داكۆكیكار بریتییه له یه‌كه‌ی بڕیاردانی به‌رنامه‌كه وپێكدێت له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی و پارێزگاری ئه‌و شارانه‌ی له پێشوتردا ئاماژه‌یان پێدرا و تیایاندا به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت له ئێستادا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كان" به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان UNDPو به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی UN-Habitat سندوقی متمانه‌ی"مه‌دد" سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا و شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق وه‌ك نوێنه‌ری به‌خشه‌ره‌كان له‌خۆ ده‌گرن.
پارێزگاره‌كان و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدراو واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوی په‌سه‌ندكراوی كاره كردووه كه جێبه‌جێكردنی پلانی به‌رنامه‌ی “به‌ره‌وپێشه‌وه” به‌ڕێوه ده‌بات. بنه‌ما ڕێنوێنیكاره‌كان هه‌ریه‌ك له به‌شداریكردن و گشتگیری و ڕوونی به‌رپرسیارێتی و مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و پاراستنی ئه‌وانه‌ی له‌زۆرترین مه‌ترسیدان له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌ئێستادا چاڵاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی “به‌ره‌وپێشه‌وه” به‌ره‌وپێشچوونێكی جێگیر، له‌ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشت هاوبه‌شه‌كان، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش تاكو كۆتایی ساڵی 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.
***
دتوانرێت په‌ڕاوی به‌رنامه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌وه داببه‌زێنرێت: https://bit.ly/2KSECNg
بۆ زانیارى زیاتر،تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به:
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێڕاق:
خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان، (م): 009647517450799
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى: له عێراق
ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان، (م): 009647503427036
نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق:
به‌رێز ئه‌لسادق ئەلعەدلی، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان، (م): 009647809285377