SDG 1
SDG 2
SDG 3
SDG 4
SDG 5
SDG 6
SDG 7
SDG 8
SDG 9
SDG 10
SDG 11
SDG 12
SDG 13
SDG 14
SDG 15
SDG 16
SDG 17
SDG logo

 

 

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام چین؟

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام- SDGs کە بە ئامانجە جیهانیەکانیش ناسراون، بریتین لە داوایەکی جیهانیی بۆ کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی هەسارەکەمان و دڵنیابوون لەوەی هەموو کەس لە ئاشتی و ئاوەدانیدا دەژین.

ئەم 17 ئامانجە لەسەر سەرکەوتنەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە بنیادنراون، بەڵام چەند بوارێکی نوێی بۆ زیادکراوە، وەکو گۆڕانکاری کەشوهەوا و نایەکسانی ئابوری و داهێنان و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراو و ئاشتی و دادوەری و چەندان ئەولەویەتی تر. ئەم ئامانجانە تێکهەڵکێشراون، زۆرجار هۆکاری سەرکەوتنی یەکێك لە ئامانجەکان دەبێتە هۆی تاووتوێکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان بە ئامانجێکی ترەوە.

ئەم ئامانجانە بە گیانی هاوبەشی و پراگماتیکیانە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی بڕیاری دروست بۆ باشترکردنی ژیان بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئەم ئامانجانە ڕێنمایی ڕوون و ئاشکرا بۆ هەموو وڵاتان دابین دەکەن تا بتوانن لەخۆیانی بگرن بەپێی ئەولەویەتەکانی خۆیان و ئاستەنگیە ژینگەییەکانی ئەو جیهانەی تیایدا دەژین. ئەم ئامانجانە ئەجێندایەکی گشتگیرن. ڕەگی هۆکارەکانی هەژاری تاووتوێ دەکەن و یەکمان دەخەن بۆ ئەوەی بتوانین گۆڕانکاریەکی ئیجابی ئەنجام بدەین بۆ خەڵکانیش و هەسارەکەشمان. بەڕێوەبەری UNDP، هێلین کلارک وتی :" پشتگیریکردن لە ئەجێندای 2030 ئەولەویەتی باڵای UNDP یە. ئەم ئامانجانە پلان و ئەجێندایەکی باو و هاوبەشمان بۆ دابین دەکەن بۆ ئەوەی تاووتوێی هەندێك لەو ئاستەنگیە فشاردارانەی ڕووبەڕووی جیهان بونەتەوە بکەین، وەکو هەژاری، گۆڕانکاری کەشوهەوا و ململانێ. UNDP ئەزموون و شارەزایی هەیە لە بەڕێوەبردن و پێشخستن و یارمەتیدان و پشتگیریکردنی وڵاتان لەسەر ڕێچکەی پەرەپێدانی بەردەوامدا."

ڕۆڵی UNDP چیە؟

ئەم ئامانجانە لە کانونی دووەمی 2016 ەوە کەوتنە گەڕ و بەردەوام دەبن لە ڕێنمونیکردنی ڕێسا و کۆمەکیکردنی UNDP بۆ ماوەی 15 ساڵی داهاتوو. وەکو دەزگای پێشەنگی پەرەپێدان لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا، UNDP بە شێوەیەکی ناوازە کاری یارمەتیدان بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانەی پێسپێردراوە لەڕێی کارەکانمانەوە لەناو 170 وڵات و هەرێمدا.

پلانی ستراتیژی ئێمە تەرکیز دەکاتەوە سەر چەند بوارێکی سەرەکی، وەکو هەڵگرتنی هەژاری و حوکمڕانێتی دیموکراسی و بنیادنانی ئاشتەوایی و گۆڕانکاری کەشو هەوا و مەترسی کارەسات و نایەکسانێتی ئابووری. UNDP پاڵپشتیی دابین دەکات بۆ حکومەتەکان تابتوانن ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام یەکبخەنە ناو پلان و ڕێساکانی پەرەپێدانی نیشتیمانیانەوە. ئەم کارە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندایە، وە ئێمە پشتگیری چەندان وڵات دەکەین لە خێراکردنی ئەو کارانەی بەهۆی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارەوە هاتوونەتە دی.

تۆماری کارەکانمان بۆ چەندان ئامانجی هەمەلایەنە بۆتە هۆی ئەوەی شارەزایی و ڕێسای کارپێکراومان هەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی دەگەینە ئامانجە دانراوەکانمان لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا تا ساڵی 2030. بەڵام ناتوانین ئەم کارە بە تەنها ئەنجام بدەین.

بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پێویستی بە هاوبەشیکردنی حکومەتەکان و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگای مەدەنی و هاوڵاتیانش هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەسارەیەکی باشتر بەجێدەهێڵین بۆ نەوەکانی داهاتوومان.