پێشینەیەك لەسەر ئامانجەکان

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs) لە کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بە پەرەپێدانی بەردەوام لە ڕیۆ دی جێنێرۆ ساڵی 2012 هاتە ئاراوە. ئامانج لەم پێکهێنانە بریتی بوو لە بەرهەمهێنانی ژمارەیەك لە ئامانجی جیهانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگیە ژینگەیی و سیاسی و ئابوریانەی ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە بە شێوەیەکی کتوپڕ.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs) جێی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە (MDGs) دەگرێتەوە، کە بووە هۆی دروستبوونی هەوڵ و تەقەلایەکی جیهانی لە ساڵی 2000 دا بۆ تاووتوێکردنی سوکایەتیکردن بە هەژاری. ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە چەند ئامانجێکی پێوانەکراوی دامەزراند کە بە شێوەیەکی جیهانی ڕەزامەندی لەسەر درا بۆ تاووتوێکردنی هەژاری و برسێتی توند و ڕێگرتن لە نەخۆشی کوشندە و فراوانکردنی خوێندنی سەرەتایی بۆ گرتنەوەی هەموو منداڵێك، لەپاڵ چەند ئەولەویەتێکی پەرەپێدانی تردا.

 بۆ ماوەی 15 ساڵە، ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە دیوە لە چەند بوارێکی گرنگی وەکو کەمکردنەوەی هەژاری و دابینکردنی پێڕاگەشتن بە ئاو و پاکژی کە زۆر پێویستن وە کەمکردنەوەی مەرگی منداڵان و باشترکردنی تەندروستیی دایکان بە شێوەیەکی بەرچاو. هەروەها بوونە هۆی دەستپێکردنی جوڵەیەکی جیهانیی بۆ دابینکردنی خوێندنی سەرەتایی بە خۆڕایی و هاندانی وڵاتان بۆ وەبەرهێنان لە نەوەکانی داهاتوویاندا. ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە بە شێوەیەکی بەرچاو بووە هۆی بەرەنگاربوونەوەی HIV/AIDS و نەخۆشیەکانی تر کە دەکرێت چارەسەر بکرێن وەکو مەلاریا و سیل.

وەدەستهاتووە سەرەکیەکانی ئامانجی پەرەپێدانی هەزارە

  • زیاتر لە 1 ملیار کەس لە هەژاری سەخت دەرهێنراون (لە ساڵی 1990 ەوە).
  • مەرگی منداڵان بە ڕێژەی زیاتر لە %50 کەمکراوەتەوە (لە ساڵی 1990 ەوە).
  • ژمارەی منداڵانی دەرەوەی قوتابخانە بە ڕێژەی %50 کەمکراوەتەوە (لە ساڵی 1990 ەوە).
  • تووشبوون بە HIV/AIDS  بە ڕێژەی نزیکەی %40 کەمکراوەتەوە (لە ساڵی 1990 ەوە).

میرات و وەدەستهاتووەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە چەندان وانە و ئەزموونی بەنرخمان فێردەکات تا دەستبکەین بە کارکردن لەسەر ئامانجە نوێیەکان. بەڵام ئەم کارە بۆ ملیۆنان کەس لە جیهاندا بە تەواونەکراوی ماوەتەوە. پێویستە لەسەرمان هەنگاوی زیاتر بنێین لەسەر کۆتایی هێنان بە برسێتی و بەدەستهێنانی یەکسانی تەواوەتی لە ڕەگەز و باشترکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و خستنە بەرخوێندنی هەموو منداڵێک بۆ خوێندنەکانی پاش سەرەتایی. ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لەهەمان کاتدا بانگەشەیەکی کتوپڕیشە بۆ ئەوەی جیهان بچێتە سەر ڕێچکەیەکی باشتر لە بەردەوامێتی.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پابەندبوونێکی زەقە لەسەر تەواوکردنی ئەو کارەی دەستمان پێکردوە، هەروەها بریتیە لە تاووتوێکردنی هەندێك ئاستەنگیی فشاردار کە لەمڕۆکەدا ڕووبەڕووی جیهان بۆتەوە. هەر 17 ئامانجەکە پێکەوە بەستراون، بە واتای سەرکەوتن لە ئامانجێکدا کاردەکاتە سەرکەوتنی ئامانجەکانی تر. مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی گۆڕانکاری کەشوهەوا کاریگەری دەکاتە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنمان بۆ سەرچاوە ناسك و کەمە سروشتیەکان و بەدەستهێنانی یەکسانی ڕەگەزی یان تەندروستی باشتر کە یارمەتیدەر دەبن بۆ ڕیشەکێشکردنی هەژاری، لەخۆگرتنی ئاشتی و گشتگیرکردنی کۆمەڵایەتی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی نایەکسانیەکان و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بوژانەوەی ئابووری. بە کورتی، ئەمە گەورەترین هەلە ئێمە بەهۆیەوە بتوانین ژیانی نەوەکانی داهاتووی تیادا باشتر بکەین. 

ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە هاوئاهەنگی ڕێکەوتننامەیەکی مێژوویی تر بوو لە ساڵی 2015 دا کە لە کۆنفرانسی کەشوهەوای پاریس (COP21) دا ئەنجامدرا. پێکەوە لەگەڵ چێوەی کاری سێندای (Sendai Framework) بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کە لە یابان لە ئازاری 2015 دا واژۆکرا چەند ستاندارد و ئامانجێكیان دابین کرد کە بتوانرێت بەدەست بهێنرێن بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە کاربۆنیەکان و بەڕێوەبردنی مەترسی گۆڕانکاری کەشوهەوا و کارەساتە سروشتیەکان و بنیادنانەوەیەکی باشتر لە پاش کارەساتەکاندا.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ناوازە و نایابن لە ڕوماڵکردنی ئەو کێشانەی هەموومان دەگرنەوە. ئەم ئامانجانە پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکەمان دووپات دەکەنەوە لەسەر کۆتاییهێنان بە هەژاری، بە شێوەیەکی هەتاهەتایی لە هەموو جێگایەکدا. ئەم ئامانجانە هێندە چڕ و گشتگیرن کە دڵنیایی دەکەنەوە لەسەر ئەوەی هیچ کەسێك پشتگوێ نەخرێت. بەڵام گرنگتر لەمە، ئەم ئامانجانە هەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە بۆ بنیادنانی زەوییەکی بەردەوامتر و سەلامەتتر و بوژاوە تر بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن