SDG 2
« »

گەشەکردنی خێرای ئابوری و زیادبوونی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردووەوە بۆتە هۆی دابەزینی ژمارەی خەڵکانی برسی بە ڕێژەی نزیکەی نیواونیو. زۆربەی وڵاتە تازە گەشەکردوەکان کە دەیانناڵاند بەهۆی قاتوقڕی و برسێتیەوە لە ئێستادا دەتوانن پێداویستیە خۆراکیەکانی خەڵکە دۆخناسکەکانیان پڕ بکەنەوە. ناوەند و خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای لاتین و دورگەی کاریبی هەموو بەرەوپێشبوونی گەورەیان ئەنجامداوە لە ڕیشەکێشکردنی برسێتی سەختدا.

ئەمانە هەموو وەدەستهاتووی گەورەن کە هاوتان بەو ئامانجانەی لەلایەن ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارەوە دانرابوون. بەداخەوە، برسێتی سەخت و بەدخۆراکی هێشتا بەربەستێکی گەورەن لە پەرەپێدانی زۆرینەی وڵاتەکاندا. بە خەمڵاندن ڕێژەی 795 ملیۆن کەس لە ساڵی 2014 دا بە شێوەیەکی درێژخایەن بەدخۆراکن، ئەمەش زۆرجار بەهۆی دەرەنجامی ڕاستەوخۆی خراپبوونی ژینگەیی و وشکەساڵی و لەدەستدانی هەمەچەشنێتی ئەندامی. زیاتر لە 90 ملیۆن منداڵ خوار تەمەنی پێنج ساڵی بە شێوەیەکی مەترسیدار کەمکێشن. وە هێشتا هەر یەک کەسێك لە چوار کەسدا لە ئەفریقادا برسین.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ئامانجی بنەبڕکردنی هەموو جۆرەکانی برسێتی و بەدخۆراکیە تا ساڵی 2030، وە دڵنیابوون لەوەی هەمووان، بە تایبەتی منداڵان، دەتوانن ڕابگەن بە خۆراکی تەواو و بەسوود بە درێژایی ساڵ. ئەمە برەودان بە کارە کشتوکاڵیە بەردەوامەکان دەگرێتەوە، کە بریتین لە: پشتیوانیکردنی جوتیارانی کێڵگە بچووک و ڕێگەدان بە پێڕاگەشتنی یەکسان بە زەوی و تەکنۆلۆجیا و بازاڕەکان. ئەم کارە بەهەمان شێوە پێویستی بە هەماهەنگیی نێودەوڵەتیش هەیە بۆ دڵنیابوون لە وەبەرهێنان لە ژێرخان و تەکنۆلۆجیادا بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی. پێکەوە لەگەڵ ئامانجەکانی تردا، تا ساڵی 2030 دەتوانین برسێتی بنەبڕ بکەین.

ئامانجەکان بە کردارەکی

UNDP لە غانا و ئیندۆنیزیا

لابردنی بەربەستەکانی بەردەم خانمە جوتیارەکان

لە ڕێی بەرنامەی کاڵای سەوزەوە، UNDP حکومەت و کارسازە گەورەکان و جوتیارانی کێڵگەی بچوک پێکەوە لە 10 وڵاتەوە کۆدەکاتەوە بۆ باسکردنی کاروبارە بەردەوامیپێدراوە کشتوکاڵیەکان. ئەم بەرنامەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی پێڕاگەشتن بە سەرچاوەکان و دڵنیابوون لە هەبوونی هەلی یەکسان بۆ خانمان. زیاتر

UNDP لە ئازەبایجان

فێربوونی گێڕاندنەوە و چاککردنەوەی زەویە کێڵگەییەکانی ئازەربایجان

لەڕێی کۆمەککردنی یەکێتی ئەوروپا (EU) و پشتیوانیکردنی UNDP ییەوە، پڕۆژەی (Clima East Pilot) لە ئازەربایجان کاردەکات بۆ فێرکردنی بەڕێوەبردن و دامەزراندنی لەوەڕی بەردەوامیپێدراو و باشترکردنی بەپیتێتی لەوەڕ و دارستانەکان و ڕێگرتن لە داخوران و داڕمانی خاك. زیاتر

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن