دهربارهی ئێمه
دەربارەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق
ئێمه كێین
عێراق ئەندامێک بووە لە دامەزرێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سالی ١٩٤٥ دا. لە ساڵی ١٩٧٦ ەوە هەتا ئێستا بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پابەندە بە پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی عێراقەوە لە ماوەی گواستنەوەیاندا بە ئاشتبوونەوە و چاکسازی و جێگیربووندا.
بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، پشتگیری هەمەجۆری لە بەرزکردنەوەی خێرای ئاستی گوزەران و گفتوگۆی کۆمەڵگەیی لەو ناوچانەدا دەکات کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری قەیرانە مرۆییەکانەوە و یارمەتی سەقامگیری لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا دەدات لە ڕێگەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) بۆ دابینکردنی یارمەتی تەکنیکی بۆ پشتگیریکردن لە چاکسازییەکان لە بواری بەڕێوەبردن و لامەرکەزیدا.
دەمانەوێت چی بەدەستبهێنین؟
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دا بەڵگەنامەی بەرنامەی عێڕاق (CPD) دەرکرا کە بەنامەیەکی چوار ساڵەی نوێی سەربە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان. بەڵگەنامەی بەرنامەی ووڵات جەخت لەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:
- دانانی چوارچێوەیەک بۆ ماف و ئاشتی و سەقامگیری لە ڕێی چاکسازی دامەزراوەیی گشتییەوە.
- باشترکردنی گەیاندنی شتومەک و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ڕێی چاکسازی بەڕێوەبردن و داراییەوە هەروەها گواستنەوەی مافی موڵکداری لە حکومەتی نیشتیمانییەوە بۆ پارێزگاکان و
- بووژاندنەوەی کۆمەڵگاکان لە ڕێگەی دەست تێوەردانی ڕاستەوخۆوە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە ئامادەکاریدا بۆ نوێبوونەوە و گەڕانەوەی زوو بە زوو و دەست بەجێ.
نوسینگەی عێراقیش پەیوەستە بە:
1.خێراترکردنی چاکسازی دامەزراوەیی لە دامەزراوە نیشتیمانییە سەرەکییەکاندا.
2. پشتگیریکردنی گواستنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان بۆ پارێزگاکان.
3. هاوبەشیکردن لە سەقامگیری و بنیادنانی ئاشتی و ژیانەوەی زوو بە زوودا.
بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بۆ خێراکردنی چاکسازیە بنەماییە لە پێشینەبەڵاکان دەکەن.
کارەکانی ئێمە و ئەنجامەکانیان
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرێکی هاوبەشە لە پشتگیریکردنی چاکسازی سیکتەری ئاسایش. ئەم پشتگیرییەش گەشەپێدانی پلانی چالاکییکانە بۆ تازەکردنەوەی سێکتەری ئاسایش و بەهێزکردنی چاودێری دیموکراسی لە ڕێی بنیادی توانای لیژنەی ئاسایش و پارێزگاری لە ئەنجومەنی نوێنەراندا.
لە هاوبەشیکردندا لەگەڵ نوسینگەی كۆمیسیاریی باڵای نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ مافی مرۆڤ و نێردهی نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق UNAMI، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کار لەسەر دەستپێشخەری لە چاکسازی دادوەری و تاوانکاریدا دەکات، ئەوەش لە ڕێگەی گەشەپێدانی پەیڕەو و پێوانەکان بۆ دامەزراندن و ڕاهێنانی دادوەر و دادوەری گشتی و پۆلیسەوەیە.
لە ١١ ی ئابی ٢٠١٦ دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێڕاق ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکردووە بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی تواناکانی حکومەت بۆ دۆزینەوە و پشکنین و دادگایی کردنی پلە باڵاکان و کێشە گەندڵییە ئاڵۆزەکان. بە پشتگیریکردن لە بەرنامە چاکسازیەکەی حکومەت، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕێکار و هۆکارەکانی ڕاهێنان گەشەپێدەدات بە مەبەستی دامەزراندنی گەورە لێپرسراوانی حکومەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی. هەوڵی تایبەت دراوە بۆ پشتگیریکردنی ئەجێندای چاکسازی ئابوری لە حکومەتدا لە سەر ئاستی ناوجەیی و فیدراڵیش.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە جێبەجێکردنی یاسای دەسەڵاتی شارەکان (یاسای ژمارە ٢١) دەکات،کە بەردی بناغەی هەوڵە گرنگەکانی ووڵاتە لە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی، وە کۆکردنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی خۆجێیی لە پارێزگاکاندا. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە چاکسازی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و جێبەجێکردنی بوودجە دەکات لەو پارێزگایانەدا کە لە پێشترن و لەسەر ئاستی فیدراڵیش لە ڕێی گرنگی یەکخستنی بەرنامەی بە مۆدێرنکردنی سێکتەرە گشتییەکان لەگەڵ بەرنامەی بە مۆدێرنکردنی سێکتەرە گشتییەکانی کوردستانەوە.
گرنگترین و بەنرخترین هۆکاری سەقامگیری بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەلایەن ٢٥ بەخشەرەوەیە. بە پێی ئەوەپێشینەیەی کە حکومەتی عێڕاقی و دەسەڵاتە خۆجێییەکان دیارییان کردووە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری دەستبەجێ (FFIS) یارمەتی چاککردنەوەی خێرای ژێرخانی گشتی دەدات و پارە بۆ پرۆژە بچووکە بازرگانیەکان تەرخان دەکات و برەو بە تواناکانی حکومەتە خۆجێییەکان دەدات ئاستی پابەندی تاکەکان و پێکهاتنەوەی کۆمەڵایەتیان بەرزدەکاتەوە و لە ڕێی پلانی کارە گشتییەکانەوە هەلی کاری کورتخایەن دابیندەکات. بە ڕوانین لە سروشتی هەستیاری سەقامگیری و بارودۆخی ناسکی هەنووکەیی لە زۆر لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا و نیگەرانی لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستن و جیاوازی ڕەگەزی هەموو بە هەند وەردەگیرێن لە گرنگی و لە پێشینەیی چالاکییەکاندا.