بەكورتی

بەكورتی

بنیادنانەوەی عێراق پاش داعش

بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی شیاندنەوەی ئەو ژێرخانە سەرەکیانە دەکات کە لەلایەن داعشەوە کاولکرابون وەک ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانە و تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و بینای شارەوانیەکان و یارمەتیدانی هاوڵاتیانی عێراق لە بنیادنانەوەی ژیانیاندا.

دروستکردنی هەلی کار

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هانی هاولاتیانی عێراقی دەدات لە بنیادنانەوەی عێراقدا. زۆرینەی کارەکانی شیاندنەوە بە بەڵێندەرایەتی ئەنجامدراوە لەڕیی کەرتی تایبەتیەوە کە ئەمە نەك تێچووەکان کەمدەکاتەوە بەڵکو زامنی ئەوە دەکات کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەستیان هەبێت لە بنیادنانەوەی شارەکانی خۆیان لەڕێی هێزی کاری ناوخۆییەوە.

بنیادنانی کۆمەڵگەی گشتگیر

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کۆمەڵەی ژنانی ئاشتی دامەزراندوە لەو ناوچانەی لە ژێر دەستى داعش ئازادکراون بۆ برەودان بە ئاشتی و ئاشتەوایی و هاندانی کۆمەڵگا بەشداربوون لەسەر هەموو ئاستەکان دا: کۆمەڵگای مەدەنی و ڕابەرانی کۆمەڵگا و ئەکادیمیا و ئافرەتان و گەنجان.

پاراستنی ژینگە

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانی لە شیاندنەوە و پەرەپێدانی ژینگە دەکات لەڕێی چارەسەرکردنى کێشە بنچینەییەکان و پێوەرەکانى مەترسى ژینگەیى و گۆڕانکارى کەش و هەوا و زەبرى کارەساتەکان و کەمکردنەوەیان لە ڕێگەى بنیاتنانى توناى حکومەت و دابینکردنى پشتیوانى تەکنیکییەوە.

بەشداریپێکردنی گەنجان

گەنجان شایستەی ئەوەن گوێیان لێبگیردرێت. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گەنجانی هەموو عێراق پێكەوە دەبەستێتەوە و پشتیوانیان دەکات و بەشداریان پێدەکات لەڕێی کۆمەڵێک چاڵاکییەوە وەک وەرزش و هونەر و پەروەردە و لێکنزیککردنەوەى خەلکانی خاوەن پاشخانى جیاواز بۆئەوەى داکۆکى لە ئاشتی بکەن.

هاندانی ئافرەتان بۆ ڕابەرایەتی کردن

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق برەو بە دەرفەتی یەکسان بۆ ئافرەتان و کچان دەدات. بەشداربوون لە گشت بوارێکى کارکردندا هانى بەشداریکردن دراوە - هەر لە پلاندانانی پڕۆژەوە بۆ چاودێریکردنی بەرەوپێشچوونی و ڕاپۆرتکردنی دەرەنجامەکانی.

داکۆکیکردن لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لەڕێی داهێنانەوە

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دەکات کە بریتیە لە نەخشەڕێگەی بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر و بەردەوام بۆ هەمووان. گەنجان بریتین لە لایەنی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەجێندا ئاست بەرزە لەڕێی کۆکردنەوەی داهێنان و تەکنۆلۆژیا بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری ڕاستەقینە و ماوەدرێژ. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق تیمی داهێنانی دروستکردووە و پێکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ سەختترین کێشەکانی عێراق لەڕێی داهێنان و هەماهەنگیەوە.

باشترکردنی توانستی حکومەت

دادوەری و یەکسانی سومبولى کۆمەڵگا ئاشتیخواز و بەرهەمدارەکانن. بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایش و سەروەری یاساى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانى هەردوو بەرژەوەندیدارانی حکومی و ناحکومی دەکات بۆ باشترکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و گەیشتن بە دادوەری لە عێراقی پاش داعشدا.

هێزکردنی هاوبەشیەکان

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاوبەشییەکى بەهێز و سەرکەوتوو و هەماهەنگیکارانەى هەیە لەگەل ژمارەیەك لە بەخشەر و ڕێکخراوی هاوبەشدا. دەتوانرێت لەڕێی پشتیوانی و پابەندبوون و ڕابەرایەتی ئەوانەوە، کارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئەنجام بدرێن.