دهربارهی ئێمه
سەركردایەتیمان
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد پەیوەندی کردووە بە دەستەی بەرنامەكەمان لە ساڵی 2019 دا. بە ئەزموونی کارکردنی زیاتر لە 20 ساڵ لە پەرەپێدانی نێودەوڵەتیدا، خاتوو زێنە پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری هەرێمی هەبووە لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی و نوسینگەی هەرێمی بۆ وڵاتە عەرەبیەکان (2017-2019) و جێگری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ نوسینگەی هەرێمی بۆ وڵاتە عەرەبیەکان لە عەمان (2016-2017) و بەڕێوەبەری گشتی نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە ئوردن (2013-2016) و سوریا (2008-2012)، و ڕاوێژکاری هەرێمی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ حوکمڕانێتی ناوخۆیی وڵاتە عەرەبیەکان (2005-2008) و نوێنەری یاریدەدەر لە لوبنانی زێدی خۆیدا (1997-2004).
خاتوو زێنە تایبەتمەندیەکەی لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ئابووری کشتوکاڵیدایە و هاونوسەری چەندان لێکۆڵینەوەیە لەسەر هەژاری و ڕەگەز و شیاندنەوەی ئابووری کۆمەڵایەتی و بنیادنانەوە و چاککردنەوەی پاش ململانێ.
دیدی ئەم خاتوونە بۆ عێراق بریتیە لە پشتیوانیەکی گشتگیری پەرەپێدانەکی بۆ بەهێزکردنی توانای هەستانەوەی کۆمەڵگەکان بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە بکەن لەگەڵ زەبرە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیەکاندا و بەردەوامێتی بدەن بە ئاشتی لەڕێی سەقامگیریەوە. خاتوو زێنە لە نزیکەوە لەگەڵ تیمەکەیدا کاریکردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانیەکی پتەو و جێگیر و کاریگەر دەبێت و بەشداردەبێت بە چاکبوونەوەی عێراقی پاش ململانێکان و پشتیوانیکردنی نەتەوەکان لە چوونیان بەرەو ئەجێندای 2030 لەڕێی ڕێبازێکی پێنج پایەوە کە پەرەیپێدراوە بە ڕابەرایەتی ئەم خاتوونە لە 2019 دا:
- دابینکردنی خزمەتگوزاریی گرنگ لەڕێی شیاندنەوەی ژێرخانی زیان لێکەوتووەوە.
- گەشەی ئابووری لەپێناو گوزەرانێكی بەردەوام.
- پلاندانانی ڕەچاوکاری ژینگە بۆ دڵنیابوون لە توانای هەستانەوە بە ڕووی گۆڕانکاری کەشوهەوادا.
- حوکمڕانێتی ڕوون و گشتگیر بە بوونی دامەزراوەی بەرپرس کە مافەکانی کۆمەڵە دۆخناسکەکان دەپارێزێت.
- زیاتر كار بۆ پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی بكرێت بۆ گێڕاندنەوەی متمانەی سیاسی مەدەنی و پێکهێنانی پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی نوێ لە عێراقدا.