تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان لە عێراق

تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان: چارەسەری داهێنەرانە بۆ چەرخی 21 ى زاينى

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تۆڕی جیهانیی تاقیگەی خێراكردنی دامەزراندوە بۆ پیشاندانی ڕێگەی نوێی کارکردن لە پەرەپێداندا. لە جیهاندا ئەم تۆڕە گەورەترین و خێراترین تۆڕی فێربوونە کە 60 تاقیگە پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ خزمەتکردنی 78 وڵات لە جیهاندا بۆ پێکەوە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئاستەنگیە پەرەپێدانەکیەکانی ئەمڕۆکە لەسەر ئاستێکی فراوان و وەڵامدانەوەی خێرا و گەورە.

تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان لە عێراقدا

تاقیگەی خێراكردنی پەرەپێدان لە 2019 دا لە عێراقدا دەستی پێکرد بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرە ناوخۆییەکان بۆ ئاستەنگیە پەرەپێدانەکیە نیشتیمانیەکان. لە 2019 و 2020 دا، ئەم تاقیگەیە جەخت دەکاتەوە سەر دوو ئاستەنگیی سەرەکی، گەنجان  و بێکاری لەگەڵ گۆڕانکاریی کەشوهەوا. بە بەکارهێنانی چارەسەرە ڕووماڵیەکان و پشكنین و ئەزموونکردن، ئەم تاقیگەیە کاردەکات لەسەر ئاستێکی گەورە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگیە ئاڵۆزەکان لە ڕوانگە نوێ و داهێنەرەکانەوە. هاوتەریب ئەم تاقیگەیە لە ئامادەباشیدایە بۆ هاتنە پێشەوە و وەڵامی خێرا لەکاتی دەرکەوتنی دۆخە کتوپڕیە نوێیەکاندا، وەکو پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

ئەم تاقیگەیە شان بە شانی شارەزا تەکنیکیەکانی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کاردەکات بۆ تێگەشتن لەوەی ڕوودەدات لە ئەرزی واقیعدا و هەروەها چی جۆرە ئاستەنگیەك ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکان دەبێتەوە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا. پاشان تیمەکە کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی دەرفەتەکانی جێبەجێکردنی چارەسەرە ناوخۆییە داهێنەرەکان و تاقیکردنەوەیان و بینینی ئەوەی چۆن دەتوانرێت باشتر بکرێن و یەکبخرێنە وەڵامەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و حکومەت و هاوبەشە ناوخۆییەکانەوە.

تاقیگەی خێراكردن کاردەکات بەرەو ئەم ئامانجانە لە 2020-2021 دا:

  • زیادکردنی توانست بۆ پشکنین و هەستپێکردن و دروستکردن و ئەزموونکردنی چارەسەرە پەرەپێدانەکیە بەردەوامیپێدراوەکان کە پەیوەندیدارن بە گەنجان  و بێکاری و گۆڕانکاری کەشوهەواوە لە هەموو عێراقدا.
  • گەورەکردنی چارەسەرەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و باشترکردنی بیرتیژیی پێکەوەیی لەڕێی ڕێسا و بەرنامەڕێژییەوە یان لەڕێی گەشەکردنی بازاڕەوە بۆ پشتیوانیکردنی کارسازیە سەربەخۆکان.
  • دامەزراندنی تۆڕێکی جیهانیی فێربوون و یەکخستن بۆ دەرخستن و بەهێزکردنی چارەسەرە ناوخۆییەکان و لەهەمان کاتدا جوڵاندنی هاوبەشیەکی فراوان و چالاك لەو لایەنانەی بەشدار دەبن بۆ باشترکردنی زانیاری و سەرچاوە و ئەزمونەکان.

تاكو ئێستا چیمان وەدەستهاتووە

  • پەرەپێدانی میتۆدی جیهانیی داهێنەری بەناوخۆییکراو و ڕێچکەی دیزاینکراوی جەختکراو لەسەر مرۆڤ کە سازکراوە بۆ کاری تۆڕی تاودەر لە عێراقدا لەڕیی سوڕی فێربوونی ئەزموونەکیەوە کە کاردەکات بۆ پێکبەستنەوەی کەلێنی نێوان ئاستەنگیەکانی سەدەی 21 و ڕێبازە هەنوکەییەکان کە حکومەت و ڕێکخراوەکان و بەرژەوەندیداران پەیڕەوی دەکەن.
  • پشکنینی ئاستەنگی و دەرفەتە دەستنیشانکراوەکان کە پەیوەندیدارن بە ئاستەنگیەکانی گەنجان  و بێکاریەوە لە عێراقدا، لەڕێی پشکنینی بەردەوام بۆ چارەسەرە ناوخۆییەکان و بنیادنانی هاوبەشیی ستراتیژی کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەزموونە ئاست گەورەکان لە ئەرزی واقیعدا.
  • بەهێزکردنی توانستی حکومەت بۆ دەستنیشانکردنی ئاستەنگی و چارەسەرە پەرەپێدانەکیە نیشتیمانیەکان. ئەمە بەدەستهێنرا لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپەوە بۆ چالاکوانان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارە عێراقیەکان و پێشکەشکردنی میتۆدی بیرکردنەوەی سیستەماتیکی و یەکخستنیان بۆناو ڕێگەی نوێی بیرکردنەوە و پرۆسەی کارەوە.
  • پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی چارەسەری ناوخۆیی بۆ خستنەڕووی پەتای ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە عێراقدا، پەرەپێدان و برەودان بە سەکۆی هوشیاری بە هاوبەشی لەگەڵ چەند بەرژەوەندیدارێكدا.
  • دامەزراندنی تۆڕێکی فێربوون لە ناوخۆی عێراقدا ناسراو بە تیمی خزمەتگوزاریی کۆمەڵگەیی تاقیگەی خێراكردن. ئەمە تیمێکە پێکهاتووە لە 35 خۆبەخش لە لایەن چەند بەرژەوەندیدارێکەوە وەکو ڕێکخراوە ناحکومیەکان و چالاکوانان و کەرتی تایبەت و دامەزراوەکانی پەرەپێدانی پیشە بۆ دڵنیابوون لەوەی کێشە دەستنیشانکراوەکان و چارەسەرە ناوخۆییەکان پەرەیان پێبدرێت بە هاوکاریی کۆمەڵگە و دڵنیابوون لە بەردەوامیپێدراوێتی.
  • بەگەڕخستن و تاقیکردنەوەی یەکەمین چارەسەری ناوخۆیی تاقیگەکە کە بریتیە لە نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاینکردن کە نوسرابوو لەلایەن تیمێكی گەنجانی خۆبەخشەوە لە داهێنان بۆ پڕۆژەی پەرەپێدان بە ڕاوێژکاری و بەشداری چەند بەرژەوەندیدار و خوێندکار و مامۆستا و کارسازان و بەرپرسانی حکومی و کارمەندانی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە.

زانیاری زیاتر لەم لینكانەی خوارەوە بخوێنەرەوە دەربارەی تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان:

Learning smarter; a global hunt for solutions to 'frontier challenges'

Accelerator Labs: the challenge of engaging the mothership

What are the new skills we need in development?

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن