پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر

ناوی پڕۆژە: پشتیوانی بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2018 – 2020
ڕووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: هەموو ئامانجەكان 1-17
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان

پوختەی پڕۆژە

پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر پشتیوانی دەکات لە ئەجێندای نیشتیمانی بۆ ئاشتەوایی ماوەدرێژ لەڕێی دروستکردنی ژێرخانەوە بۆ برەودان بە ئاشتی لەنێو کۆمەڵگەدا و جەختکردنەوە سەر کۆمەڵگا دۆخناسکەکان و کەمایەتیەکان لە عێراقدا. ئاشتەوایی گشتگیر میکانیزمەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا دروست دەکات و بەهیزى دەکات و خزمەتگوزاری ئابورى کۆمەڵایەتى دابین دەکات و توانستەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سیستەمی نیشتیمانی بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر هەماهەنگی ئەنجام بدرێت و پلان بۆ هەوڵەکانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی لە عێراقدا دابنرێت.

گروپی گەنجانی دیالە هەڵمەتی لێبووردەیی لەبری توندوتیژی بەگەڕخست، کە لایەن زیاتر لە شەست سەکۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە بەشداری پێکراوە لە عێراقدا، بە دەزگا هەواڵیەکان و بەرپرسانی حکومەت و کارتێکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە ناحکومیەکان.

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • پەرەدراوە بە میکانیزمەکانی ڕاوێژکاری کۆمەڵگا و گفتوگۆ، بە 24 لیژنەی ئاشتی نێوخۆییەوە.

  • هەشت کۆمەڵەی ئاشتی ژنان دامەزرێنراون، پاش کۆنفرانسێکی ژنان لەگەڵ 100 بەشداربوودا لە دیالە و نەینەوا و ئەنبارەوە.

  • پەرەدراوە بە میکانیزمەکانی ڕاوێژکاری کۆمەڵگا و گفتوگۆ، بە 24 لیژنەی ئاشتی نێوخۆییەوە.

  • ڕاهێنان کردن بە زیاتر لە 115 کارمەندی کۆمەڵایەتی بۆ دابینکردنی پشتیوانی دەروونی-کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی قوربانیانی توندوتیژی لە دۆخی ململانێدا.

  • شەش گفتوگۆی هەمەلایەنەی لەگەڵ لاوان و کارتێکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنجامداوە لە بەغدا و موسڵ و دەشتەکانی نەینەوا و سلێمانی و دیالە و دهۆكدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵمەتی دیجیتاڵی بۆ داکۆکیکردن لە ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.

  • هەڵمەتی گشتی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕکابەرایەتی بۆ ئاسانکاری گفتوگۆ لەسەر پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و یەکبوون لە عێراقدا.