ناوی پڕۆژە: پشتیوانی بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2018 – 2020
ڕووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: گشت ئامانجەكان 1-17
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان

پوختەی بەرنامەكە

ئەو ئاستەنگیە بێشومارەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و ژینگەییەی ڕووبەڕووی عێراقی پاش ململانێ بۆتەوە لەگەڵ ئەو کاریگەریەى پەرەپێدانی مرۆیی سنووردار دەکات ئەوە پیشان دەدات کە پێویستە ئەجێندای 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام بکرێتە ئەولەویەتێکی نیشتیمانی. بە درککردن بەم ئاستەنگانە، حکومەتی عێراقی دەستی کرد بە لەخۆگرتن و جێبەجێکردنی ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە ساڵی 2018 دا بە واژۆی بەڵگەنامەی پڕۆژەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق بە ناونیشانی "پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقی بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام".

ئەم دەستپێشخەریە درێژەپێدەری ئەنجامەکانی ڕاوێژکارییە لەگەڵ بەرژەوەندیدارانی عێراقیدا کە بۆ دۆزینەوەی ڕێچکەی بەرەوپێشبردنی ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ئەنجامدرا بەوشێوەیەی لە پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانیدا (2018-2022) دا خراوەتە لیستىبەئەولەویەتەکانەوە.  لەسەر داوای حکومەتی عێراقی، ئەم پڕۆژەیە بۆ پشتیوانیکردنی گشتاندن و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئەجێندای 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بە شێوەیەکی یەکخراو دیزاینکراوە ، بەزۆری لەڕێی باشترکردنی توانستە تەکنیکیە نیشتیمانی و دامەزراوەییەکانەوە لەنێو وەزارەتە هاوتاکانی حکومەت و حکومەتە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا.

لەڕێی "پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقەوە بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ئەم پشتیوانیانەى خوارەوە دابین دەکرێن:

  • پشتیوانی هەماهەنگکارانە و ڕاوێژکارانە بۆ وەزارەتی پلاندانان و لیژنەی نیشتیمانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ گشتاندنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئامانج  پێوەرەکانى لە پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی و چوارچێوە ستراتیژییە نیشتیمانیەکانی تردا.
  • پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ بەناوخۆییکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.
  • برەودان بە ڕێبازە یەکخراوەکانی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، بە دەستپێکردن بە گشتاندنی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ئافرەتان و ژینگە و حوکمڕانی و کێشەکانی بەشداریپێکردن و بنیادنانی ئاشتی و چێوەی کارە پەیوەندیدارەکانی تر بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە پلاندانانی نیشتیمانی و جێبەجێکردن و بنیادنانی توانستەکان بۆ ڕێبازە یەکخراو و نێوکەرتەکان بۆ پلاندانان بەگوێرەى ئامانجەکانی پەرەسەندنى بەردەوام.
  • کۆکردنەوەی داتا و بەڕێوەبردن و پشتیوانی تواناى بڵاوکردنەوەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و بەهێزکردنی پێویستبوون بە کاری چاودێری و ڕاپۆرتکردنی یەکخراو بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام/پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی- بە پشتیوانی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی نیشتیمانی و راپۆرتی چوار ئاستی پارێزگاوە وەکو سەکۆ ڕێساییەکان بۆ برەودان بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی.
گەنجان رێگەچارەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام – و كڕۆكی سەرەكین بۆ هێنانەدێی ئایندەیەكی باشتر كە بەردەوامی هەبێت بۆ هەمووان.

 

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • هاوتاکردن و بەئەولەویەتکردنی بەڵگەنامە ستراتیژییە نیشتیمانی و هەرێمییەکان لەگەڵ مەبەست و ئاماژەکانى ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دا: دیدی عێراق 2030 لەگەڵ چوارچێوەى کاری ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا هاوتاکراوە –ئەویش بە بەگوێرەى پێویستیەکانی وڵات بە بەکارهێنانی ئامڕازی هەڵسەنگاندنی یەکخراوی بەپەلە. پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی (2018-2022) وە ستراتیژیەتی کەمکردنەوەی هەژاری و دیدی هەرێمی کوردستانی عێراق 2030 هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە بە بەکارهێنانی ئامڕازی هەڵسەنگاندنی یەکخراوی بەپەلە بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی هاوتاکردنی نێوان ئامانج و ئاماژەدەرەکانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەولەویەتە نیشتیمانیەکان لە چێوەی کاری ڕێسا و پلانە هەنووکەییەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و نانیشتیمانیدا.
  • بەئەولەویەتکردن و پەیوەستکردنی مەودا ژینگەییەکانى ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ عێراق: ئەولەویەتە نیشتیمانیەکان و رەهەندە ژینگەییەکان دەستنیشان کران وەکو ئامانجى پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 2 - نەهێشتنى برسێتی و ئامانجى پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 6 - ئاو و ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 7 - وزە و ئامانجى پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 12 –بەرهەمهێنانى بەردەوام و کەمکردنەوەى بەکاربردن و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 13 - گۆڕانکاری کەشوهەوا، دەستنیشانکردنەکان لەڕێی بنەما هەنووکەییەکان و مەترسی و شێوازە ژینگەییەکان و هاوپەیوەستکردن و ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی تردا ئەنجامدراون هاوتا لەگەڵ جێبەجێکردنی چوارچێوەى کاری مەودا ژینگەییەکان بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە وڵاتانى عەرەبیدا کە لەلایەن کۆمەڵەى وڵاتە عەرەبیەکانەوە لە کۆبونەوە ڕاوێژکارانەکەى ئەیلولی 2017 دا لەخۆگیراوە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق ئەو هێڵکارییە بەکاردەهێنێت کە لەلایەن دەستەی هەرێمیی شارەزایانی  بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە لەعەمان دیزاینکراوە.
  • یەکەمین پێداچونەوەی خۆبەخشانەی نیشتیمانی بۆ عێراق لە کۆڕبەندی باڵای سیاسیدا، لە 2019 دا، پێشکەشکرا: دەستکەوت و ئەزمونى وەدەستهاتووى ئەم پێداچونەوانە لەڕێگەى جێبەجێکردنی ئەجێندای 2030 لە عێراقدا- کە لە شیکاریی بەڵگەنامە ستراتیژیەکانی وڵاتەکەدا دەرکێشراوە ئاماژە بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئامانجەکانیان دەدات. دانیشتنە نیشتیمانی و نانیشتیمانی و هەرێمی و ئۆنلاینەکان بۆ پشتراستکردنەوەی زانیاریەکانی ئەم پێداچونەوانە ڕێکخران.
  • بەناوخۆییکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە سێ پارێزگای تاقیکاریدا (ئەنبار، کەربەلا، بەسرە): بەناوخۆییکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بریتیە لە پرۆسەیەکی گرنگ بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لەوەی "کەس پشتگوێ نەخرێت". بە نزیککردنەوەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی و ژینگەییەوە بۆ خەلکی لەسەر ئەرزی واقیع و دڵنیابوون لەوەی دەنگیان بیستراوە لە پرۆسەی بڕیارداندا، ئێمە دڵنیایی دەدەین لە خاوەندارێتیکردن و گۆڕانکاری بەردەوام. ئەمە لە کۆتایی 2019 دا ئەنجامدرا بە بەشداری کاریگەر و پشتیوانی شارەزایانی ئەکادیمی ناوخۆییەوە. حکومەتە پەیوەندیدارەکان راپۆرتی پەرەپێدانی بەردەوامی ناوخۆییان ئامادە کرد کە رەنگدانەوەی پێویستیە راستەقینەکانی پارێزگاکانە بەرەو گۆڕانکاری بەردەوام.
  • ئامادەکردنى راپۆرتی تایبەت لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 (یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی گشت ئافرەتان و کچان) و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 16 (برەودان بە کۆمەڵگەی ئاشتیخواز و گشتگیر بۆ پەرەپێدانی بەردەوام: بەهۆى ئەوەى هەردوو ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 و ژمارە 16 ئامانجی هەمەلایەنەی گرنگن بۆ 2030، ئەم ڕاپۆرتانە بۆ یارمەتیدان لە خستنەگەری جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ئامادەکراون لە عێراقدا بەبێ پشتگوێ خستنی کەس.
  • دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا: یاداشتێکی لێکتێگەشتن بۆ ئامادەکردنی دیدی 2030 لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، لە شوباتی 2020 دا، لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا واژۆکرا بۆ پابەندکردنی هاوبەشەکان لە پەرەپێدانی دیدی هەرێمی کوردستان 2030 لە ساڵی 2020 دا.
  • داهێنان بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام: کۆمەڵێك ڕێکخراوی ناحکومی پشتیوانی کراون بۆ جێبەجێکردنی چاودێریکردنی داهێنەرانەی کۆمەڵگای مەدەنی و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و دەرکێشانی داتای نافەرمی پەیوەندیدار بە چوار ئاماژەدەری ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 16 لەڕێی بەکارهێنانی فەیسبوکەوە. ئەمە یەکەمین کاری لەم جۆرەیە لە جیهاندا و لە راپۆرتی هاوپەیمانی جیهانییدا لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 16+ پێشکەشکرا بۆ 2019 و هەروەها لە پێداچونەوەی خۆبەخشانەی نیشتیمانی 2019 عێراقدا.

 

Icon of SDG 01 Icon of SDG 02 Icon of SDG 03 Icon of SDG 04 Icon of SDG 05 Icon of SDG 06 Icon of SDG 07 Icon of SDG 08 Icon of SDG 09 Icon of SDG 10 Icon of SDG 11 Icon of SDG 12 Icon of SDG 13 Icon of SDG 14 Icon of SDG 15 Icon of SDG 16 Icon of SDG 17

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن