ناوی پڕۆژە: دامەزراوەی كۆمەكیكردن بۆ چاكسازیی ئابووری - فیدڕاڵی
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2016 – 2020
بوجە:  5.6 ملیۆن دولاری ئەمریكی 
ڕووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 16: ئاشتی و دادوەری و دامەزراوەی بەهێز
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق

پوختەی پڕۆژەكە

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابووری بریتیە لە بەرنامەیەکی چوار ساڵە کە دیزاینکراوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراقەوە بۆ برەودان بە چاکسازی ئابوریی کەمکردنەوەی بەردەوامی هەژاری و ستراتیژیەتەکانی گەشە و دەستپاکی و دژە گەندەڵی. ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 2017 دا دەستی پێکرد و دوو بەرنامە لقی تری هەبوو کە پشتیوانیان دەکرد لە چاکسازیی و لەسەر ئاستی فیدڕالی دیزاین کرابوون و ئەنجام درابوون- دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری  فیدرالی و لەسەر ئاستی هەرێم-دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری  حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری  هاریکاریی تەکنیکی دابین دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراوە دەستنیشانکراوەکان لەلایەن حکومەتەوە بۆ دەستپێشخەریە چاکسازیەکان لەڕێی شارەزایانی نێودەوڵەتیەوە لەسەر دوو لایەنی سەرەکی: چاکسازیی ئابوری و دژە گەندەڵی.

بە هاریکاری لەگەڵ یەکەی چاکسازی ئابوریی حکومەتی فیدرالی، کە بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دامەزراوە و دانراوە وەکو هاوتای پڕۆژە سەرەکیەکەی حکومەت، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووریی فیدرالی هاریکاریی تەکنیکیی نیشتیمانی و نێودەولەتی دەستنیشانکردووە و بەکارهێناوە بۆ پشتیوانیکردن لە دەستپێشخەریە ئەولەویەتەکانی چاکسازیی حکومەت. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووریی فیدرالی بەهەمان شێوە کار دەکات لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تری حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا لە پرۆسەی چاکسازی ئابوری و دژە گەندەلی لەڕێی بەکارهێنانی شارەزایانی نیشتیمانی و/یان نێودەولەتی بۆ خستنە ڕووی ئەولەویەتە دەستنیشانکراوەکان و پێویست بە هاریکاری.

هاوتا لەگەڵ پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری کە بەشداربێت بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی وڵاتەکە و بەدەستهێنانی دیدی عێراق 2030، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری  دیزاینکرا بۆ خستنەڕووی پێویستی بە کارگێڕیەکی دارایی گشتیی ئامادەباش و بەدەستهێنانی بەردەوامێتی دارایی و ئابوریەکی هەمەچەشن و دەستپاکیی باشتر و ڕوونێتی و دژە گەندەلی.

هاوتا لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی 2019-2020، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووریی فیدرالی پشتیوانی کردووە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پێداچونەوەی ئەولەویەتەکانی چاکسازیی ئابوری و بە هاریکاری لەگەڵ یەکەی چاکسازی ئابوریی حکومەتی فیدرالی و وەزارەتە پەیوەندیدارە سەرەکیەکانەوە نەخشە ڕێگە و پلانی کار دادەنێت بۆ جێبەجێکردنی.

 

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتگیری دەكات لە ڕەخساندنی بارۆخێكی گونجاو بۆ پەرەپێدانی پرۆژە بچوك ومام ناوەندەكان.

 

تكاو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابووریی فیدرالی،  بەردەوام دبێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانی چاکسازی ئابوری و دژە گەندەلی کە دیزاینکراوە بۆ بەدەستهێنانی دیدی عێراق 2030. چالاکیەکان بریتین لە:

  • پشتیوانی بۆ بەڕێوەبردن و هەماهەنگیی چاکسازی. یەکەکە کاردەکات لەژێر نوسینگەی سەرۆک وەزیران و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دیزاینکردن و هەماهەنگکردن و چاودێریکردنی ئەجێندای چاکسازیدا
  • هاریکاریکردن بۆ پەرەپێدانی ستراتیژی دژە گەندەلی و پێڕستی نیشتیمانی بۆ گەندەلی و دابینکردنی هاریکاریی تەکنیکی و بنیادنانی توانستی کۆمسیۆنی دەستپاکی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تر.
  • باشترکردنی بەردەوام بۆ سیستەمی بوجە لە عێراقدا لەڕێی بەکارهێنانی ستراتیژیەتێك بۆ حکومەتی عێراقی بۆ پێناساندنی بوجەکردنی بەرنامە (PB) لە چێوەی کاری دارایی ماوە مامناوەنددا کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی شێوازی بوجە و زیادکردنی کارایەتی پارەی گشتی.
  • زیادکردنی جۆرایەتی و خێرایی چاکسازی ئابوری لەڕێی پشتیوانیکردنی پەرەپێدانی ئەجێندای پێداچۆوەدا بۆ چاکسازی ئابوری ئێستا و داهاتوو وە نەخشە ڕێگە و پلانی کار
  • پشتیوانیکردن بۆ بەفەرمیکردن و گەشەی پێڕاگەشتنی کارسازە بچوك و مامناوەندەکان بە دارایی لەڕێی پەرەپێدانی نەخشەی زامنی دڵنیایی و ئەنجامدانی راپرسیی فەرمی و نافەرمی بۆ تێگەشتن لە پێویستیەکانیان. بەرنامەیەك پەرەی پێدراوەو لەخۆگیراوە لەلایەن دەزگا هاوبەشەکانی حکومەتەوە و تەندەر کراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی.
  • بەهێزکردنی توانستی لێکۆڵینەوە و وردبینیی دەگاکان کە ئەرکی جەنگان و ڕێگرییان پێدراوە لە دژی گەندەلی.
  • دیزاینکردن و بەگەرخستنی هەڵمەتی راگەیاندنی دژە گەندەلی بۆ باشترکردنی متمانەی خەلک بە دامەزراوەکانی حکومەت و زیادکردنی هوشیاریی هاولاتیان بە کاریگەری گەندەلی لەسەر پەرەپێدانی سیاسی و ئابوری و پەرەپێدانی کۆمەلایەتی.

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابووریی فیدرالی،  بەردەوام دبێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانی چاکسازی ئابوری و دژە گەندەلی کە دیزاینکراوە بۆ بەدەستهێنانی دیدی عێراق 2030. چالاکیەکان بریتین لە:

  • هاندان و بەهێزکردنی توانستی دامەزراوە گشتیەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن لە دژی گەندەلی لەڕێی دانانی میکانیزمی خود ڕاپۆرتکردنەوە بە شێوەی پێڕستی نیشتیمانی دژە گەندەلیدا.
  • شیکاریی مەوداکانی بازار بۆ تێگەشتنی باشتر لە هۆکارە سەرەکیەکانی کارتێکردن لە ئابوری نیشتیمانی و پرۆژەی كارسازە بچوك، زۆر بچوك و مام ناوەندەكان و گەشەی کەرتی تایبەت بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ئایا بازاری عێراق ئامادەیە بۆ نەخشەی زامنی دڵنیایی
  • پشتڕاستکردنەوەی پێویستیەکانی کارسازە بچوك و مامناوەندەکان لەڕێی ڕاپرسیەوە
  • پەرپێدانی بەرنامەی پشتیوانیکردنی نوێ بنەما لەسەر ئەجێندای چاکسازی ئابوریی پێداچۆوە بە جەختکردنەوە سەر باشترکردنی سیستەمی بوجە و برەودان بە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکالی و باشترکردنی خزمەتگوزاریە گشتی و کۆمەڵایەتیەکان و دامەزراندنی سیستەمی کارگێڕی گشتیی سەردەمیانە.