دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری
ناوی پڕۆژە: | دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری |
حالەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2015 – 2020 |
بوجە: | 1.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی |
ڕووماڵی گوگرافی: | 5 پارێزگاكان (ئەنبار كەركوك ونەینەوا وسەڵاحەدین دیالە) |
ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجەكان 3، 4، 5، 6، 8، 9، 11، 16 |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق |
نوێترین ڕاپۆرتەكان | ڕاپۆرتی وەرزی بۆ ساڵی 2019 |
پوختەی بەرنامەكە
لە ناوەراستی 2015 دا، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری ی دامەزراند بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی سەقامگیری لەو ناوچانەی زیانیان لێکەوت بەهۆی ململانێی داعشەوە.
بە کارکردن لە 31 ناوچە لە پێنج پارێزگای ئازادکراودا (ئەنبار، دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین) و لە نۆ کەرتی سەرەکیدا (کارەبا، تەندروستی، ئاو، پەروەردە، ئاوەڕۆ، بژێوی، شارەوانیەکان، ڕێگە و پرد، پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی)، ئەم دامەزراوەیە جەخت دەکاتەوە سەر شیاندنەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی خزمەتگوزاریە گرنگەکان بۆ کۆمەڵگەکان کە لەو ناوچانەی زیانیان لێکەوتووە بەهۆی ململانێکانەوە دەژین. ئەمە شیاندنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و سیستەمەکانی ئاو و تۆڕەکانی کارەبا و دابینکردنی خستنەسەرکاری ماوەکورت لەڕێی بەرنامەکانی کاری گشتی و شیاندنەوەی ماڵە زیانلێکەوتووەکان. هەروەها چالاکیەکانی پشتیوانیکردن لە حکومەت دەگرێتەوە بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەی ئاشتیخواز و بنیادنانی توانستیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە گرنگەکان بۆ کۆمەڵگەکانی عێراق.
دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری کاردەکات لەژێر فەرمانی حکومەتی عێراقدا کە دەستپێشخەریەکانی سەقامگیری کردۆتە ئەولەویەت بنەما لەسەر پێویستیەکانی ناوچەیەکی دیاریکراو. دوابەدوای ئەم پرۆسەی بەئەولەویەتکردنە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق کاری شیاندنەوە جێبەجێ دەکات. زیاتر لە %91 ی کارەکانیان بە بەڵێندەرایەتی لەگەڵ کەرتی تایبەتی ناوچەکاندا ئەنجام دەدەن کە ئەمە نەك تەنها دەبێتە کەمکردنەوەی تێچووەکان، بەڵکو دڵنیایی دەدات لەوەی کۆمپانیا ناوخۆییەکان خۆیان شارەکانی خۆیان بە هێزی کاری خۆیان بنیاد بنێنەوە. بەڵێندەرەکان دەستنیشان دەکرێن لەڕێی پرۆسەیەکی ڕکابەری و ڕوونی (زیادکردن)ەوە، ڕێکاریی توندی چاودێریکردنی پرۆژەش بۆ هەر یەك لە پرۆژەکان ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیاییدان لەوەی پڕۆژەکان بەپێی داواکاریەکان ئەنجام دەدرێن.
لەڕێی دامەزراوەی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیریەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق بڕی زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری جوڵاندوە لەلایەن 27 هاوبەشی نێودەوڵەتیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق.

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان سێ ئامانجی سەرەکی هەیە: ئاسانکاری کردن بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیە ئاوارەبووەکان، دانانی بناغەی دروستکردنەوە و چاکبونەوە، زامنکردنی کۆمەڵگەکان لەدژی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی.
تا ئەمڕۆ، بەرنامەکە ئەمانەی لای خوارەوەی ئەنجامداوە:
- پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی 4.7 ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەبوو بەهۆی ململانی داعشەوە.
- یارمەتیدانی زیاتر لە 9.4 ملیۆن هاوڵاتی بۆ گشتن بە خزمەتگوزاریە گرنگەکان و ژێرخان، نزیکەی نیوەی ئەم ژمارەیە ژنان بوون.
- جوڵاندنی 1.3 ملیار دۆلاری ئەمریکی لەلایەن 27 هاوبەشی نێودەوڵەتیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق.
ئەمڕۆ، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق تاکە هاوبەشی هەڵبژێردراوی حکومەتی عیراقە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتەی بەدەست داعشەوە زۆری چەشتووە.