به‌رنامه‌ی "به‌ره‌و پێشه‌وه"‌

دۆخ: به‌رده‌وامه
ماوه‌: 2019 – 2020
زانیاری كۆمه‌ككردن: ‌ 11.1 ملیۆن دۆڵار‌ (10 ملیۆن یۆرۆ) و له‌لایه‌ن سه‌ندوقى متمانه‌ى 'مه‌دد' سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپاوه‌ دابین كراوه‌.
شوێنی جوگرافی مه‌به‌ست: 4 پارێزگا
ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام:  ئامانجی 6و 8 و 10
بواری مه‌به‌ست:
بنیاتنانی هه‌ستانه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه: ئیزابێلا ئوریبێ
هاوبه‌شان: هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ندوقى متمانه‌ى 'مه‌دد' سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپاوه‌، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی.
په‌ڕاوی په‌یوه‌ندیدار:
 
په‌نابه‌رانی سوری له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد هێلی لوڤه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی ئارایشتگایه‌ك له‌ كه‌مپی قوشته‌په‌، نزیك هه‌ولێر. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان عێراق/2019

 

دیدێكی گشتی به‌رنامه‌كه‌

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نشیته‌جێكردنی مرۆیی له‌ مانگی شوباتی 2019 دا ده‌ستیان به‌ به‌رنامه‌ی "به‌ره‌و پێشه‌وه‌" كرد. به‌ كۆمه‌كی دارایی سه‌ندوقى متمانه‌ى 'مه‌دد' سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌رنامه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانای خۆڕاگری درێژخایه‌نی پارێزگاكان و ئه‌و دانیشتوانه‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان له‌ عێراقدا كاریتێكردوون، ده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای ده‌سه‌ڵاته‌ نێوخۆییه‌كان له‌ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستن. ئامانجه‌كانی تر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ زیادكردنی خێرایی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسانكاری كردن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری ناوخۆیی، كه‌ سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی و ده‌رفه‌ته‌ داراییه‌كان، له‌خۆ ده‌گرن.

له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا، نزیكه‌ی 430،000 له‌و كه‌سانه‌ی له‌ مه‌ترسیدان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ سوود له‌ چاڵاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی "به‌ره‌وپێشه‌وه‌" ده‌بینن له‌ پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و نه‌ینه‌وادا.

 

ئامانجه‌كانمان

  • باشتركردن و نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی لاوازییه‌كان و زیان و مه‌ترسییه‌كان و دیاریكردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی كه‌ جێگه‌ی دامه‌زراندن وبه‌ره‌وپێشچوونی ئابووری نێوخۆییان تێدا ده‌بێته‌وه‌؛
  • پشتیوانیكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستن له‌ڕێگه‌ی شیاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و خستنه‌ سه‌ر كار، له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ بكرێت، و داننان به‌ مافی نیشته‌جێبوون و دابینكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مافی زه‌وییه‌كان؛
  • باشتركردنی گه‌یشتنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان و كۆمه‌ڵگا له‌خۆگره‌كان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌ گشتییه‌كان و ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی و ئابوورییه‌كان له‌ڕێگه‌ی شیاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاكوخاوێنی له‌سه‌ر ئاستێكی بچووك؛ 
  • زیادكردنی توانای پشتبه‌ستن به‌ خود بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستن،  له‌ڕێگه‌ی پلانێكی كۆمه‌كه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌كی دارایی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی چڕی دروستكردنی هه‌لی كار ده‌كه‌ن‌

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن