دۆزینەوەی زانیاریی نوێ لە میانی ساڵی ٢٠٢٠ دا: بە بەكارهێنانی شێوازی داهێنەرانە لە لایەن تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان لە عێراق

2021 January 31

دەروازەی عەشتار لە شاری مێژوویی بابل لە عێراق، وێنە: سەفا عوبەید

چەندین ملیۆن ساڵە مرۆڤ لەسەر زەوى دەژى و بەخێرایى خۆیى لەگەڵ چەندین دۆخ و قەیرانى جیاجیادا گونجاندووە بۆ مانەوە لە ژیان. ڤایرۆسى کۆرۆنا تواناى خۆگونجاندنى ئێمەى مرۆڤى لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکاندا زیاتر تاقیکردەوە. دەکریت ئەم خۆ گونجاندنە، یاخود ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵسوگەوتدا، گەورە بکرێت بۆ کاریگەریخستنە سەر شێوازى کارى وڵاتان و بەردەوامى ئابورى و بەئەنجام گەیاندنى کارە مرۆڤایەتییەکان. ئاڵنگارییەکانى ساڵى 2020 کارى کردە سەر بوارى پێشکەوتن و ئەو کێشە ئاڵۆزانەى زیاتر کرد کە جیهان بەر لە 2020 ڕووبەڕووى بووبووەوە.

ئەم پەتایە و کاریگەرییە وێرانکەرەکانى ڕێگاخۆشکەر بوون بۆ تاقیکردنەوەى “ڕێگاى نوێ بۆ ئەنجامدانى شتەکان،” بەتایبەتى تاقیکردنەوەى ئەو تاقیگانەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کە تازە دامەزراون. ئەم تاقیگانەى خێراکردن لە ساڵى 2019 دا لە 60 وڵاتدا لە سەرانسەرى جیهاندا دامەزرا، و تاکو ئێستا بە 92 وڵاتدا بڵاو کراونەتەوە، بەمەبەستى داهێنان لە “شێوازى کار” لە بوارى پەرەسەندندا بەمەبەستى بەرەنگاربوونەوەى ئاستەنگەکانى سەدەى 21 و دۆزینەوەى چارەسەرى ڕیشەیى و داهێنەرانە بۆیان. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق تاقیگەى خێراکردنى لە بارەگاى سەرەکیدا دامەزراندووە بۆ ئەوەى ببێت بە بەشێک لە گەورەترین و خێراترین تۆڕى فێرگەیى لە جیهاندا و بوارى فێربوون خێرا بکات و پشتیوانى داهێنانە نێوخۆییەکان بێت بۆ خێراکردنى پەرەسەندن. لەکاتێکدا دەبێت تاقیگەى خێراکردن تاقیکردنەوە ئەنجام بدات، بەڵام لە ڕاستیدا، ئەم پەتایە تاقیگەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانى لە عێراق تاقیکردەوە، بەتایبەتى لە ڕووى کاریگەرییەکانیەوە لە خێراکردنى فێربوون بۆ چارەسەرکردنى کێشە ئاڵۆزەکان و پشتیوانیکردنى داهێنانە ڕیشەییەکاندا.

پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەرفەتى تاقیکردنەوەى پێوەرى جیاجیاى کاریگەرى تاقیگەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە دوو ئاستەنگى ئاڵۆزدا ڕەخساند کە بریتین لە بێکارى لاوان و گۆڕانى کەش و هەوا لە سەروبەندى ڤیرۆسى کۆرۆنادا. پێوەرەکانى تاقیکردنەوە بریتین لە تواناى تاقیگەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە داڕشتن و بەکارهێنانى داهێنەرانەى کۆمەڵێک میتۆدى نوێ و سەرچاوەى نوێى داتا و هاوبەشى نوێ بەمەبەستى خێراکردنى پەرەسەندن لەڕێگەى دروستکردنى دیدگا و پشتیوانیکردنى چارەسەرەنێوخۆییەکان. با بزانین تاقیگەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەتوانێت گشت پێوەرەکان بپێکێت و فێربوون خێراتر بکات بەمەبەستى چارەسەرکردنێکى باشترى کێشەى لاوان و بێکارى و گۆڕانى کەشوهەوا لە چوارچێوەى قەیرانە جێهانییەکەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنادا.

بەكارهێنانی داهێنان لەلایەن تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان لە عێراق بۆ ساڵی 2020

➢   -  جۆرى داتا خاڵى سەرەتایە

ئێستا کاتى خۆگونجاندن و بەدەمەوەچوونى ئەو زانیاریانەیە لە ئەنجامى کۆکردنەوەى داتا و میتۆدە داهێنەرانەکانەوە بەرهەم هاتوون. پێشتر پێویستى باشترکردنى هەماهەنگى و هاوئاهەنگى لە سیستەمى ژینگەییدا، بەڵام لە ئستادا جەخت دەخەینە سەر “بەیەکبەستنەوەى” خاوەن بەرژەوەندییەکان و زەمینەسازى بۆ پەیوەندى دروستکردن بەئامانجى دروستکردنى سیستەمێکى ژینگەیى پتەو.

بەمەبەستى باشترکردنى بەشداری نێوخۆیى لە هێنانەدى گۆڕانکارى لەسەر ئاستى سیاسەتەکاندا، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستاوە بە لەخۆگرتنى ڕێگە چارەیەک لە خوارەوە بۆ سەرەوە کە دوو ئاست لەخۆ دەگرێت، لە کۆمەڵگاى مەدەنییەوە دەستپێدەکات و هەڵدەکشێت بۆ داڕێژەرانى سیاسەت. بۆ یەکەم قۆناغ، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانلە عێراق هەستا بە نەخشەڕێژکردنى خاوەن بەرژەوەندییەکان کە بووە هۆى دروستبوونى تۆڕێکى داهێنەر “ تیمى خزمەتگوزارى کۆمەڵگا,” بۆ ڕێکخستنى هەوڵەکان لە سیستەمى ژینگەییدا. پاشان، کاتى هەنگاونانە بەرەو قۆناغى دووەم و داڕشتن و دیاریکردنى سیستەماتیکى سەرچاوە و زانیاریەکان لە نێو تۆڕەکەدا، لەپێناو ڕێنوێنیکردن بۆ بنیاتنانى هاوبەشى و گۆڕانکارى لەسەر ئاستى سیاسەتدا. بەشێوەیەکى سەرەکى، ئەمە دیاریکردنى کارەکتەرە چاڵاکەکان  لە سیستەمى ژینگەیی و نەخشەڕێژکردنى زانیارى و بەهرەکان لە نێو تۆڕەکە و دروستکردنى هاوبەشییەکى دوورخایەن لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندییەکانى لەخۆ گرتبوو. ڕێگاکانى بنیاتنانى پەیوەندى ستراتیژى  و توانى ڕێگە بۆ تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خۆش بکات هاوبەشى لەگەڵ   حکومەتى عێراق، بە نێنەرایەتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دروست بکات ,  بۆ هێنانەدى فێربوون و گۆڕانکارى “لە ڕێگەى ئەنجامدانى کارەکانمان” لەسەر ئاستى دامەزراوەکاندا. هەروەها، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەماهەنگى لەگەڵ یەکێک لە گەورەترن کۆمپانیاکانى بوارى پەیوەندیکردندا دروستکرد کە “کۆمپانیاى ئاسیاسێڵە”، بۆ ئەوەى پشتیوانى لە داهێنانى ڕیشەیىدا بکات لە سەروبەندى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنادا. تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان توانى بەسەرکەوتوویى هاوئاهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنیدا دروست بکات، بەدیاریکراوى وێتگەى کارسازى، و ڕێکارى داهاتووى بەشداریپێکەرى بۆ هاندانى کارکردن لە لەنێو کۆمەڵگاى مەدەنیدا. بەمەبەستى دڵنیاییدان لە بەردەوامبوونى ئەرکەکان، هاوبەشیمان لەگەڵ فەرمانگە ئەکادیمییەکانى وەک کۆلێژى گشتوکاڵى زانکۆى بەسڕە دروستکرد، بەمەبەستى یەکخستنى میکانیزم و ئەو وانانەى فێری دەبین بۆ پشتیوانیکردنى داهێنانە نێوخۆییەکان لە نێو فەرمانگە پەروەردەییەکانى عێراقدا.

➢   -  هێزى میتۆدۆلۆجى

خێراکردنى پەرەسەندن بۆ چارەسەرکردنى ئاستەنگە ئاڵۆزەکان تەنها بە تاقیکردنەوەى سەرچاوەى نوێ نابێت بەڵکو لەهەمان کاتدا پێویستى یەکخستنى داتا کۆکراوەکەو میتۆدى نوێ هەیە بۆئەوەى فێربوونى لێ بکەوێتەوە بەمەبەستى کەمکردنەوەى “بۆشایى” نێوان ڕێکارە هەنوکەییەکان و ئاستەنگە کانى سەدەى 21.

بەمەبەستى تێگەیشتن لە سیستەمەکە و ئاخۆ بۆچى ئەو سیستەمە ڕێگەخۆشکەر نەبووە بۆ چاڵاکى، تاقیگەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستا بە بەکارهێنانى  تێکەڵەیەک لە سێ میتۆد: بیرکردنەوە ى سیستەم و بیرکردنەوە ى دیزاین و بیرکردنەوە ى داهاتوو. ئەو سێ میتۆدە تەواوکەرى یەکترین. بەشێوەیەکى گشتى، بیرکردنەوەى سیستەم ڕێگەى بۆ خۆشکۆدین لە یەکتاگیرى و تێکهەڵکێشى سیستەمەکە بگەین بۆ دۆزینەوە و کردنەوەى گرێیەکانى، لەڕێگەى بەکارهێنانى دیاریکردنى کێشەکانەوە. پاشان کاتى ئەوەهات گرێ و کێشە و چارەسەرەکان شیکار بکرێن، لەڕێگەى بیرکردنەوەى دیزاینەوە وبەکارهێنانى ڕاستەوخۆى بیرکردنەوەى داهاتوو بۆ تێگەیشتن لە دەرئەنجامەکانى هەندێک لە کێشە و چارەسەرەکان لە داهاتوودا. تاقیگەى خێراکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ئەو میتۆدە داهێنەرانانەیەى بەکارهێنا و سیستەمە داهێنەرانەکەى دۆزییەوە لە عێراقدا و هەستا بە بەکارهێنانى بیرکردنەوەى دیزاین بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى داهێنەر . پاشان، کەشتییەکەمان لە ئێستاوە بردە داهاتوو و لەوێ توانیمان ئاماژە هەنووکەییەکانى گۆڕانکارى و ئەو ئاراستانەى بنیاتى دەنێن و چۆنیەتى کاریگەرییان بەسەر داهاتوومانەوە دەستنیشان بکەین . پەیوەندى نێوان داتا و میتۆدەکات ئەنجامى سەرنجڕاکێشى بۆ ئاشکرا کردین. یەکەم، هۆیەکانى کەمى پەیوەندى دەرخست لە سیستەمەکەدا کە بەشێکى زۆرى پەیوەندى بە لاوازى پەیوەندی سیستەمى ژینگەییەوە هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆى لەنگى لە دەستپێشخەرییەکانى سیستەمى ژینگەییدا. دووەم، ئەوەمان بۆ دەر دەخات کە زۆرینەى ئەو کارانەى بۆ چارەسەرکردنى ئاستنەگە ئاڵۆزەکان دەگیرێنە بەر بە دروستى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانى سیستەمى ژینگەیی ڕوون نەکراونەتەوە.

➢   -   ئامرازەکانى گۆڕانکارى دروست

ئێستا کاتى خۆگونجاندن و بەدەمەوەچوونى ئەو زانیاریانەیە لە ئەنجامى کۆکردنەوەى داتا و میتۆدە داهێنەرانەکانەوە بەرهەم هاتوون. پێشتر پێویستى باشترکردنى هەماهەنگى و هاوئاهەنگى لە سیستەمى ژینگەییدا، بەڵام لە ئستادا جەخت دەخەینە سەر “بەیەکبەستنەوەى” خاوەن بەرژەوەندییەکان و زەمینەسازى بۆ پەیوەندى دروستکردن بەئامانجى دروستکردنى سیستەمێکى ژینگەیى پتەو.

بەمەبەستى باشترکردنى بەشداری نێوخۆیى لە هێنانەدى گۆڕانکارى لەسەر ئاستى سیاسەتەکاندا، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستاوە بە لەخۆگرتنى ڕێگە چارەیەک لە خوارەوە بۆ سەرەوە کە دوو ئاست لەخۆ دەگرێت، لە کۆمەڵگاى مەدەنییەوە دەستپێدەکات و هەڵدەکشێت بۆ داڕێژەرانى سیاسەت. بۆ یەکەم قۆناغ، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانلە عێراق هەستا بە نەخشەڕێژکردنى خاوەن بەرژەوەندییەکان کە بووە هۆى دروستبوونى تۆڕێکى داهێنەر “ تیمى خزمەتگوزارى کۆمەڵگا,” بۆ ڕێکخستنى هەوڵەکان لە سیستەمى ژینگەییدا. پاشان، کاتى هەنگاونانە بەرەو قۆناغى دووەم و داڕشتن و دیاریکردنى سیستەماتیکى سەرچاوە و زانیاریەکان لە نێو تۆڕەکەدا، لەپێناو ڕێنوێنیکردن بۆ بنیاتنانى هاوبەشى و گۆڕانکارى لەسەر ئاستى سیاسەتدا. بەشێوەیەکى سەرەکى، ئەمە دیاریکردنى کارەکتەرە چاڵاکەکان  لە سیستەمى ژینگەیی و نەخشەڕێژکردنى زانیارى و بەهرەکان لە نێو تۆڕەکە و دروستکردنى هاوبەشییەکى دوورخایەن لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندییەکانى لەخۆ گرتبوو. ڕێگاکانى بنیاتنانى پەیوەندى ستراتیژى  و توانى ڕێگە بۆ تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خۆش بکات هاوبەشى لەگەڵ   حکومەتى عێراق، بە نێنەرایەتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دروست بکات ,  بۆ هێنانەدى فێربوون و گۆڕانکارى “لە ڕێگەى ئەنجامدانى کارەکانمان” لەسەر ئاستى دامەزراوەکاندا. هەروەها، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەماهەنگى لەگەڵ یەکێک لە گەورەترن کۆمپانیاکانى بوارى پەیوەندیکردندا دروستکرد کە “کۆمپانیاى ئاسیاسێڵە”، بۆ ئەوەى پشتیوانى لە داهێنانى ڕیشەیىدا بکات لە سەروبەندى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنادا. تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان توانى بەسەرکەوتوویى هاوئاهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنیدا دروست بکات، بەدیاریکراوى وێتگەى کارسازى، و ڕێکارى داهاتووى بەشداریپێکەرى بۆ هاندانى کارکردن لە لەنێو کۆمەڵگاى مەدەنیدا. بەمەبەستى دڵنیاییدان لە بەردەوامبوونى ئەرکەکان، هاوبەشیمان لەگەڵ فەرمانگە ئەکادیمییەکانى وەک کۆلێژى گشتوکاڵى زانکۆى بەسڕە دروستکرد، بەمەبەستى یەکخستنى میکانیزم و ئەو وانانەى فێری دەبین بۆ پشتیوانیکردنى داهێنانە نێوخۆییەکان لە نێو فەرمانگە پەروەردەییەکانى عێراقدا.

 

پەیوەندى نێوان داتا و میتۆد و هێنانەناوەوەى هاوبەشى نوێ و فێربوون لە ڕێگەى تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق لە لایەن تۆڕى جیهانى تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە سەرچاوەى گرتبوو و لەگەڵ تۆڕەکەدا بەشدارى پێکرا بۆ زیاتر خێراکردنى پەرەسەندن. تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە ڕاشکاوانە لەبارەى هەوڵەکانیەوە دواوە لە بڵاوکراوەکانى سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و  ئەو ستوونانەى مانگانە بڵاو کراونەتەوە. هەروەها، تاقیگەى خێراکردن سوودى لە تۆڕێکى گەورەترى فیربوون وەرگرتووە لەڕێگەى بەشداریکردن لە ڕێکخستنى لوتکەى جیهانى دۆزەرەوانى 2020 دا . هەروەها بەرهەمەکانمان لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا هاوبەشى پێکردووە لە ڕێگەى بڵاوکردنەوەىنامیلکەى  ڕاهێنانى بیرکردنەوەى دیزاین. ڕێگەى تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق هەستاوە بە بەشداریپێکردنى  100 داهێنانى نێوخۆیى لەگەڵ جیهاندا بۆ پشتیوانیکردنى ڕۆڵى داهێنانى کۆمەڵگا نێوخۆییەکان لە خێراکردنى پڕۆسەى پەرەسەندندا.

دەزانین کە مرۆڤ دەبێت فێر بێت و بگونجێت و لە فێربوون بەردەوام بێت. ئەم فێربوونە لەسەر شێوازى ئاستەنگ و چارەسەر و ئەنجام دەبێت. بۆ تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق، کاریگەرییەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا هاوکاری کردین بۆ تاقیکردنەوەى تواناى خۆڕاگرى و داهێنانمان. سەرەڕاى ئاستەنگەکان لە 2020 دا، تاقیگەى خێراکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق خۆى گونجاند و ئامادەیە بۆ هێنانەدى دەرفەتى فێربوونى بەردوام بۆ پشتیوانیکردنى سەرچاوەکانى داهات لە 2021 دا.