بەهێزکردنی ئافرەتان بۆ کارسازیی لە دۆخە ناجێگیرەکاندا

2020 June 21

ئەمساڵ 20 هەمین ساڵیادی یاسای 1325 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە یارمەتیدەرە لە دڵنیابوون لەوەی ئافرەتان لە هێڵی پێشەوەی بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاشتین لە عێراقدا. بە ڕەچاوکردنی ئەم لایەنە، هەماهەنگی كرا لەلایەن تاقیگەی خێراكردن سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و بەشی یەكسانی ڕەگەزیی هاوبەشیکرد لەگەڵ باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق، وێستگەی کارسازیی، و دەزگایی نێودەوڵەتی فرەنكفونیە، و کۆمپانیای پەیوەندی زەین عێراق بۆ پەیوەندیەكان، و بانکی ئاشورى تایبەت، بۆ پێشبڕكێی پشتیوانیکردنی ئافرەتانی کارساز لە عێراقدا.

پێشبڕكێی "رائیدات" هانی ئافرەتان دەدات بۆ پەرەپێدان و گەشەپێکردنی کارسازیی خۆیان. سەرباری فشاری دارایی و دڵەڕاوکێی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا، ئەم دەستپێشخەریە جۆشی ئافرەتانی عێراقی بۆ خۆی ڕاکێشا کە خوازیارن چۆنیەتیی فراوانکردنی کارەکانی خۆیان فێربن.

بۆ دەستپێك، سەرۆکی 20 پڕۆژەی کارسازیی بەشداربوون لە خولی ڕاهێناندا پەیوەندیدار بە پلاندانان و بەڕێوەبردنی کارسازی و بابەتی تری پەیوەستدارەوە کە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندی زەین لە عێراقەوە خرابووە ڕوو. حەڤدە پڕۆژە چوونە قۆناغی داهاتووی ڕکابەریەکەوە، سەرۆکەکان بەشداریان کرد لە ڕاهێنانی بوجەدانانی داراییەوە کە لەلایەن تاقیگەی خێراكردن سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقەوە ئەنجامدرا. ئەم ڕکابەریە هێشتا بەردەوامە، لەم حەڤدە پرۆژەیە، پێنج پڕۆژەیان دەچنە قۆناغی کۆتایی و یەکێکیان براوە دەبێت کە بڕی 10,000 دۆلار وەردەگرێت بە شێوەی لەخۆگرتن بۆ ماوەی شەش مانگ و پشتیوانیی ڕاوێژکاری و تێچوونی خستنەسەرکار و کڕینی کەلوپەلی پێویست بۆ پەرەپێدانەکان. هەروەها خەڵات بە شێوەی پارەش دابین دەکرێت.

ڕاهێنانەکەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ڕێبازێکی گشتگیرانەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد دەربارەی بەهێزکردنی لایەنی ئابووریی ئافرەتان بە شێوەیەك پێی دەڵێت 'پرۆسەیەك کە تیایدا ژیانی ئافرەتان و کچان لە دۆخی سنوردارێتیی دەسەڵات و گەشتن بە لایەنی ئابووریەوە دەگۆڕێت بۆ دۆخی ئەزمون کردنی بەرەوپێشچونی ئابووری'. هەروەها ئەو هۆکارانەشی خستە ڕوو کە بەهێزبوونی ئابوری ئافرەتان سنوردار دەکات لەگەڵ هۆکارەکانی بەهێزکردنیان، ئەمە لە کاتێدا بیرکردنەوەی دیزاین و میتۆدی تێڕامانی ڕەفتارەکی بەکاردێت بۆ ڕێنماییکردنی کارەکان.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق شارەزایانی دابینکرد بۆ بەرچاوخستنی گرنگیی بەهێزکردنی ئابووریی ئافرەتان و تەکنیکەکانی بوجەدانانی دارایی بۆ بەهێزکردنی ئافرەتانی کارساز تا بە شێوەیەکی کاریگەر ڕکابەری بکەن لە بازاڕدا. ڕاهێنانەکە لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامدرا بە بەکارهێنانی تێكەڵەیەك لە میتۆدی کارلێککردن بۆ دابینکردنی ئامانجی پێویست. تاقیگەی خێراكردن لە عێراق ڕێبازی بنەماکراو لەسەر مرۆڤ بەکاردێنێت بۆ داڕشتنی بابەتی ڕاهێنانەکان و دەستکردن بە دانیشتنی هەڵسەنگاندنی پێویستیەکان پێش پلاندانان بۆ ئەو سێ وانەیەی دوا بەدوای ئەم دانیشتنە دێت.

ڕکابەریەکە گرنگ بوو بۆ بڵندکردنی دەنگی ئافرەتان کە دەڵێن "دەمەوێت خۆم بسەلمێنم، من هەم و مافی بەشداریکردنم هەیە لە بەهێزکردنی ئابورویی وڵاتەکەمدا". ئەمە وتەی بەشداربوو (نادیە) یە. بەلای بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، ئەم وتەیە کرۆکی کاری ڕێکخراوەکەیە.

هەروەها یاسای تاقیگەی خێراكردن باشتر دەکات بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دیدی تەسکی خستنەسەرکار کە لە عێراقدا هەیە، واتە ئەو فشارانەی لەسەر گەنجانە بۆ بەدەسهێنانی کار. ئەم ڕکابەریە بووە هۆی دۆزینەوەی 17 چارەسەری ناوخۆیی شاردراوە و کرانەوەی دەرگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم چارەسەرانە.

بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیپێدراوێتی پڕۆژەکە، تاقیگەی خێراكردن لە عێراقدا بەشێك دەبێت لە خەمڵاندنی ڕاهێنان و ڕکابەریەی ئەنجام دەدرێت لە پاش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. ئەمەش دڵنیایی دەدات لە بەهێزکردنی ئافرەتان لە بەئەولەویەتکردنیان لەگەڵ درکپێکردن و پشکنینی چارەسەری داهێنەرانەی ناوخۆیی.