دۆزینەوەی داهێنان لە عێراقدا

2020 March 12

تیمی خزمەتگوزاری کۆمەڵگە لە تاقیگەی خێراكردن وێنە: عز ئەلنعمە / 2019

نورا، بێوەژن و دایکی سێ منداڵ دەڵێت:"من نامەوێت فێری نێوەندگیری بم بۆ چارەسەركردنی ململانێیەكان، بەڵكو دەمەوێت فێربم چۆن بتوانم لەڕووی ئابووریەوە سەربەخۆ بم، دەمەوێت بتوانم لەڕووی داراییەوە پشتیوانی خۆم و خێزانەکەم بکەم" نورا ئەمەی وت لە کاتێکدا من ڕاهێنانی کارامەیی ژیان و میانگریم دەگوتەوە لە شاری سەدر لە بەغدا.

وتەكەی ئەو والێكردم بیر بکەمەوە لەوەی ئایا ئەو ڕێکخراوەی کاری بۆ دەکەم مامەڵە لەگەڵ ئاستەنگیە دروستەکاندا دەکات یان نا. زۆرجار ئێمە لە شارەزایان دەپرسین بۆ ئەوەی ئاستەنگیەكانمان بۆ دیاری بكەن، بەڵام ئایا ئەم جۆرە شارەزایانە ئەو کەسانەن کە دەبێت ئەم پرسیارەیان لێ بکەین؟ ئەی کەواتە ئایا مامەڵە لەگەڵ ئاستەنگیە دروستەکاندا دەکەین یان نا؟

هاوڵاتیانی عێراق ئاستەنگیەکانی خۆیان دەزانن چیە، وە بۆ چەندان سەدەیە توانیویانە چارەسەری ناوخۆیی بدۆزنەوە و زاڵ بن بەسەر ئەو بەربەستانەدا کە ڕۆژانە دووچاریان دەبنەوە. لە هەندێك دۆخدا، ئەم چارەسەرانە بۆتە داهێنان و ئاڕاستەی مێژووی گۆڕیوە. گاسن و تایە و بەلەمی چارۆکەدار و یەکەمین نەخشە چەند داهێنانێکن لەوانە.

بگەڕێینەوە کاتی ئێستا و هەشت ساڵ لەمەو پێش، من پەیوەندیم کرد بە بەرنامەی تاقیگەی خێراكردن سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق. بۆ ئەوەی بە تەواوەتی تێبگەین لە ئاستەنگیەکانی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و میکانیزمەکانی خۆ گونجاندنە ناوخۆییەکانیان گەورەتر بکەین،  بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق یەکەمین تاقیگەی خێراكردنى عێراقی خستە گەڕ. ئەم تاقیگەیە یەکێکە لەو 60 تاقیگە لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە و دروستکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگیە پەرەپێدانیەکانی سەدەی بیست و یەکەمدا. ئەم تاقیگەیە ئەوەی نەپشکنراوە دەیپشکنێت و دەچێتە قوڵایی سیستەمە هەبووەکانەوە بۆ دۆزینەوەی ئاستەنگیە ڕاستەقینەکان و دەرفەتەکان و پشکنینی داهێنانە ناوخۆییەکان کە دروستکراون و هەڵسەنگاندنی ئەوەی ئایا دەکرێت دووبارە ئەنجام بدرێنەوە لە شوێنی تردا، لە عێراق و جيهاندا.

تاقیگەی خێراكردنى پەرەپێدان سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کێشەی بێکاری گەنجانی کردووە بە ئەولەویەت بە ئاستەنگی و دەرفەت و چارەسەرە پەیوەستدارەکانیشەوە لە ڕوانگەی کۆمەڵگەکانەوە. هیچ کەس سەرچاوەی کێشەکان نازانێت باشتر لەو کەسانەی لەناو کێشەکاندا دەژین و ڕۆژانە بەرکەوتنیان هەیە بۆیان و خۆشیان چارەسەری ناوخۆییان بۆ داناوە. ئەم تاقیگەیە کار دەکات بۆ دەستنیشانکردنی بیرۆکە ناوخۆییەکان و هاریکاریکردنی کۆمەڵگەکان لە گەورەکردنی ئەم چارەسەرانەدا لەڕێی بنیادنانی هاوبەشێتی بە دەوریاندا.

ڕێباز و گریمانە:

باشترین ڕێگە چیە بۆ تێگەشتن لەگەڵ کۆمەڵگەی ناوخۆی لە عێراقدا و ئەنجامدانی گەڕانی زەمینی بۆ ئاستەنگەیەكانیان و بیرۆکەكانیان ناوخۆییەکانەوە و چۆنیەتی بنیادنانی پەیوەندی ڕاستەقینە لەگەڵیاندا؟

ئەم بیرۆکە داهێنانە ناوخۆيانە لەبەرچاوی کۆمەڵگەکاندا نین و تەنها لەڕێی قسەی سەر زارەوە دەگوازرێنەوە و بە شێوەیەکی راپۆرتی فەرمی نوسراو بونیان نیە بە گشتی. بۆ ئەنجامدانی گەڕانی ڕاستەقینەی زەمینی و دەستنیشانکردنی چارەسەرە ناوخۆییەکان و بنیادنانی هاوبەشێتی ڕاستەقینە لەگەڵیاندا، ئەم تاقیگەیە بڕیاریدا چالاکیەکانی فراوانتر بکات بۆ لەخۆگرتنی تیمێکی سەربەخۆ لە چالاکوانان کە دەزانن چی لە کوێدایە و پێڕاگەشتنیان هەیە بە بیرۆکە ناوخۆییەکان و هەروەها بەهۆی ئەوەی پەیوەندی ناڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەکەشدا و جەخت دەکەنەوە سەر پێویستیەکانیان و لێیان تێدەگەن.

گریمانە گشتیەکە ئەوەیە ئەگەر ئێمە تیمێکی خزمەتگوزاریی کۆمەڵگەی خۆبەخش دروست بکەین لە ناوچە جوگرافیە جیاوازەکان و کەرتە جیاوازەکانەوە لە عێراقدا ئەوا ئێمە دەتوانین ئاستەنگیە لەپێشەکان دەستنیشان بکەین و بە کاریگەرانە بگەڕێین بەنێو چارەسەرە داهێنەرانەکاندا و شێوازی نوێی بیرکردنەوە دەربارەی پەرەپێدان بڵاو بکەینەوە و هاوبەشێتی ناوخۆیی بنیاد بنێین بۆ هەوڵدان بۆ دروستکردنی روانگەی ناوخۆیی و فراوانكردنی چارەسەری داهێنەرانە.

لە 2019 دا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان نەخشەی پشکدارانی کێشا بە شێوەیەکی سیستەماتیکیانە کە بریتیە لە نەخشەیەکی ناوخۆیی کەسە پەیوەندیدارەکان. کەسە دەستنیشان کراوەکان لە دامەزراوەکاندا دەستنیشان کران لە نەخشە ناوخۆییەکەدا و پاشان لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان میوانداری کران لە هەولێر و ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر "بیرکردنەوەی دیزانكردن" كە جەخت دەكاتە سەر مرۆڤ و وبیركردنەوە بە شێوەكی ڕێبازانە.

نەخشەکێشانی پشكداران، دیزاینکراوە لەلایەن تیمی عێراقی تاقیگەی خێراكردن، ئازار 2020

داهێنان لە کاردا، دەرەنجامەکان و شێوازەکان:

لە ماوەیەکی پێوانەییدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان سەرکەوتوو بووە لە پێكهێنانی تیمی خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی تاقیگەی خێراكردنى پەرەپێدان، کە پێکهاتووە لە 30 خۆبەخش لە لقە ناوخۆییەکانەوە کە هەڵبژێردراون لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا و کەرتی تایبەتی و کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپی گەنجان و کارسازاندا و هەروەها نەتەوەیەکگرتوەکانیشدا. بەمەوە تاقیگەكە سیستەمێکی ژینگە دۆستی پەیوەستکراوی دروست کرد و دەروازەی دەستپێکی بۆ داهێنان لە عێراقدا دەستنیشان کرد.

تاقیگەكە ڕێسای پیوانەیی  (gamified) وناوخۆیی بەكارهێنا وەكو  وەکو پشكنين و ديارى كردنى سيستەم، هێلكارى هۆيى، چوارچێوەی کاری گریمانەیی، بۆ ڕێنماییکردن لە ڕێی شیکاریەوە. یەك ئاستەنگی دەستنیشانکراو بریتی بوو لە سنوردارێتی گەنجانمان بۆ بژاردەی پیشەییان لە هەوڵدا بۆ زامنکردنی کارێکی حکومی بۆ خۆیان یان ملدان بۆ فشاری خێزان بۆ بوون بە پزیشك یان ئەندازیار. ئەمە لە بواری کارسازی و بەڕێوەبردندا ناسراوە بە تەسك بینین لە بژاردەكانی دامەزراندن"Tunnel-Vision of Employment" تاقیگەكە لە ئێستا کار دەکات بۆ دەستنیشانکردنی چارەسەرە ناوخۆییەکان بۆ ئەم کێشەیە.

ڕێبازی تاقیگەی خێراكردن لە عێراقدا، دیزاینکراوە لەلایەن تیمی عێراقی تاقیگەی خێراكردن لە کانوونی دووەم 2020

ئەم تاقیگەیە بووە هۆی پێشەنگی کردنی ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانیەکانی تر بۆ لەخۆگرتنی هەمان میتۆد و پێكهێنانی تیمی خۆبەخشی ناوخۆیی و گەڕان بەدوای ئەو چارەسەرە ناوخۆییانەی تاقیکراونەتەوە. لاساییکردنەوەى هەمان ئەم ڕێبازە لەلایەن رێكخراوانی تر بریتیە لە بەرزترین ئاستی ستایشکردن و ئەمەش پشتڕاستکردنەوەیە بۆ ئەوەی ئێمە لەسەر ڕێچکە دروستەکەین.

دواتر، تاقیگەی خێراكردنى پەرەپێدان لە عێراقدا، بە پشتیوانی تیمی خۆبەخشەكەی، کار دەکات بۆ دياركردنى چارەسەرە ناوخۆییەکان بۆ گرفتى بیرۆكە باوەكانی دامەزراندن. هەروەها تاقیگەكە دەگەڕێت بەنێو ئەو ئاستەنگی و چارەسەرە ناوخۆییانەی ڕاستەوخۆ بەهۆی کێشەی گۆڕانکاری کەشوهەواوە لە عێراقدا دروست بوون.