لە نیشانەوە بەرە چارەسەرەكان - ڕۆڵی داهێنانی ناخۆیی بۆ كۆمەڵگەی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا

2020 April 28

دۆزینەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێگەشتن لە کاریگەریە گەورەکەی ئاسانتر بووە بۆ هاوڵاتیە عێراقیەکان ئەمەش بە سوپاسەوە بۆ ئەو سەکۆ ناوخۆییە نوێیەی پشتگیری کراوە لەلایەن تاقیگەی خێراكردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق لە بنەڕەتدا لەلایەن موستەفا عەلوان، پەرەپێدەری ماڵپەڕی ناوخۆییەوە پەرەی پێدراوە و ئەندامی یەکێتی پەرەپێدەرانی عێراقی (CS50x)یە کە بریتیە لە کۆمەڵێك شارەزایانی زانستی کۆمپیوتەر و بەرنامەڕێژی لەلایەن بەرنامەی ڕاهێنانی پەرەپێدەرانی CS50 ی زانکۆی هارڤارد. موستەفا ئەم سەکۆیەی دیزاین کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەكانی وڵاتەکەی بۆ چارەسەركردنی بلاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کاتێك تیمی تاقیگەی خێراکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کە ڕۆڵی بریتیە لە دەستنیشانکردن و فراوانکردنی ئەو چارەسەرانەی لە ناوخۆدا دیزاینکراون و هەوڵدەدەن چارەسەری ئاستەنگیە گەورەکانی وڵاتەکە بکەن، ئەم تیمە هەڵساوە بە داهێنانی ماڵپەری كۆرۆنا لە عێراق ، کە ئەگەری پەرەپێدانی هەبوو وە کارێکی پڕ جۆش بوو. ئەم تێمەی عێراق یەکێکە لەو 60 تیمەی لە تۆڕی تاقیگاكانی جيهانى هی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كە کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە ناوخۆییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە ناوخۆییەکان لە بەدەنگەوەچوونی ئاستەنگیە جیهانیەکاندا.

زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە یەکەمین کاردانەوەیدا وتی "بێگومان بەرەو قۆناغی داهاتوو بڕۆن!" کاتێك تیمی تاقیگەی خێراکردن بیرۆکەکەی پێشکەش بەم خانمە کرد. هەروەها وتیشی "لە عێراقدا زانیاری هەڵە دەربارەی ئەم ڤایرۆسە زۆر زۆرە و قسەڵۆکەکان لە هەموو کۆمەڵگەکاندا هەن. كۆرۆنا لە عێراق بریتیە لە ڕێگەیەکی داهێنەرانە بۆ وەلانانی هەندێك لەم قسەڵۆکانە و دابینکردنی زانیاری ڕاستەقینە و کاری پێویست بۆ خەڵكی، ئەگەر هەست بکەن تووشی ڤایرۆسەکە بوون."

ئەو بیرۆکە چەقبەستوانەی دەربارەی ئەم ڤایرۆسە هەن لە سەرتاسەری عێراقدا بوونیان هەیە، زۆر کەس خۆیان بەدوور دەگرن لە چارەسەری پزیشکی بەهۆی ئەو ترسەی کە ئەگەر پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بێت یان ئەگەر گومان هەبێت لەسەریان بەوەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەوا لە کۆمەڵگەدا پەراوێز دەخرێن و جیاوازییان لەگەڵ دەکرێت. خاتوو زێنە وتی: "لەڕێگەی پۆرتالێکەوە کە نیشانەکانی تێدایە، بەکارهێنەران هان دەدرێن بەوەی خۆیان دەربخەن و ڕاوێژ بە شارەزایانی پزیشکی بکەن ئەگەر نیشانەیەکیان هەبوو. ئەم کارە ساکارە زۆر گرنگە و ئێمە پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین لە هەوڵەکانیدا بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا."

تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی ماڵپەری كۆرۆنا لە عێراق

بەرزکردنەوەی هوشیاری دەربارەی نیشانەکان و مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەلانانی قسەڵۆکەکان دەربارەی ڤایرۆسەکە.

ماڵپەری كۆرۆنا لە عێراق زانیاری نوێ و داتای ڕاستەقینە لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیەوە وەردەگرێت. زانیاری تایبەت بە ناوچەکانی تێدایە لەگەڵ ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان لە عێراقدا. هەروەها زانیاری دابین دەکات لەسەر ئەوەی چۆن پاکوخاوێنی خۆمان بپارێزین و تەندروست بین لە ژیانماندا. هاوبەشیەك لەگەڵسه‌ندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان بەم زوانە دەبێتە هۆی ئەوەی زانیاریی تایبەتی بە لاوانی عێراق و دەرفەتێك بۆ لاوان تا پرسیارەکانیان بکەن دەربارەی ئەم ڤایرۆسە دروست دەکرێت. ئەم تایبەتمەندیە هەرە گرنگە لە کاتێکدایە کە زۆر لە لاوان هەست بە دوودڵی دەکەن بەهۆی ئەو قەدەخە توندەی هاتوچۆوە کە وڵات سەپاندویەتی و بۆتە هۆی ڕێگری لە قوتابخانە و ژیانی کۆمەڵایەتی.

دۆزینەوەی نیشانەکان بۆ هاندانی خەلکی لە وەرگرتنی ئامۆژگاریی پزیشکیدا

بیرۆکەی چەقبەستوو دەکرێت بەهۆی کەمی زانیاریەوە خراپتر ببێت دەربارەی ئەوەی ئەم ڤایرۆسە چۆن دەگوازرێتەوە و چۆن چارەسەر دەکرێت، وە چۆن ڕێگریی لە توش بوون دەکرێت. لەڕێی بەکارهێنانی ماڵپەری كۆرۆنا لە عێراقدا بەکارهێنەران دەتوانن نیشانەکانیان بدۆزنەوە لەڕیی وەڵامدانەوەی پرسیارێکی 10خاڵی هەڵبژاردن. ئەم تایبەتمەندیە کەلتوری پشکنین و هاندانی بەکارهێنەران بۆ قسەکردن لەگەڵ شارەزایانی تەندروستی لەخۆ دەگرێت ئەگەر هەستیان کرد نیشانەکانیان تێدایە، کە لە کۆتاییدا دەبێتە یارمەتیدەر لە ڕێگریی لە بیرۆکەی چەقبەستوو دەربارەی ئەم ڤایرۆسە.

پشکنینی گوگرافی بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی ئەم ڤایرۆسە

هەروەها لە سەکۆکەدا تایبەتمەندی پشکنینی ناوچەیی هەیە کە نەخشەی جیۆگرافیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە هەموو وڵاتەکەدا دەخاتە ڕوو وە لەو ناوچانەی ڤایرۆسەکە بەربڵاوترینە کە پێویستی بە پشتیوانی زیاترە وەکو پاکژکار و پاکژکاری ژینگەیی. ئەم زانیاریە یارمەتیدەرە بۆ دەزگاکانی حکومەت لەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرانە بەدەنگەوەوچوونیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە هەبێت.

بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا

سەکۆی كۆرۆنا لە عێراق بەشێكە لە پاکێجێکی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بە بڕی 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە پشتیوانی دەکات لە حکومەتی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی یارمەتیدان لە دابینکردنی کەلوپەلی پارێزگاریی کەسی بۆ کارمەندانی تەندروستی و دابڕاندنی قاوشی بیناکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرانە مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەکاندا بکرێت و توانستی پشکنینی نەخۆشخانەکان بەرز بکرێتەوە و هەڵسەنگاندنی گرنگ ئەنجام بدرێت بۆ ستراتیژیەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (كۆڤید-19) لە عێراقدا.

ناوى دۆمەینی كۆرۆنا لە عێراق کە بریتیە لە stayhome.iq دابینکراوە لەلایەن کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان سەربە وەزارەتی پەیوەندیەکان لە حکومەتی عێراقدا.