چۆن داتاكان یارمەتیدەر دەبن لە بەرنگاربوونەوەی قەیرانە تەندروستیەكان؟

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی دەکات لە پارێزگای کەربەلا لە پشکنین و دۆزینەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنۆلۆژیای زانیاری جیۆگرافی.

2020 May 18


لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە لە تەواوی جیهاندا، ڕۆڵی گرنگی دۆزینەوەی بەرکەوتن کە دەبێت بیگێڕێت زۆر بە گەورەیی دێتە بەرچاو، عێراق کە قەدەغەی هاتوچۆی تێدایە هەنگاوی پێویست ئەنجامدراوە بۆ خاوکردنەوەی گواستنەوەی نەخۆشیەکە ئەمەش لەڕێی سنوردارکردنی جموجۆڵ و کەرەنتینەکردنی هاوڵاتیان و هەڵوەشاندنەوەی بۆنە و کۆبوونەوە گەورەکان. بەڵام ئەم هەفتەیە لە کەربەلا، سەکۆیەکی داهێنەرانە و هەماهەنگکارانە بەگەڕ خراوە، ئایا ئەمە دەبێتە لایەنی سەرەکی لەناوبردن و وەستاندنی ئەم پەتایە؟

ئەحمەد مەعمور، ئەندازیاری باڵا لە تیمی سیستەمی تەکنەلۆژیاى زانیاری جیۆگرافی لە پارێزگای کەربەلا دەڵێت "سیستەمی "ژێرخانی داتای مەودای"ى کەربەلا شیکاریی دۆخەکی و داشبۆردی کردارەکی دابین دەکات بۆ بڕیاردەران کە دەبێتە دابینکردنی شیکاریەکی تەواوەتی بۆ کەیسە نوێیەکان و چاکبونەوە و یارمەتیدانیان لەوەی خێراتر بڕیار بدەن و وەڵامیان هەبێت بە دانانی ڕێکاریە گونجاوەکان. ئەمە داتاکان بەپێی جوگرافیای شوێنەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی وێنەیەکی تەواوەتی دۆخەکە لە ئەرزی واقیعدا دابین بکات. زانیاریەکان لەڕێی سەکۆیەکی ماڵپەڕی و بەرنامەی مۆبایلەوە دابین دەکرێن، ئەمەش ڕاگەشتنی خانەی قەیرانەکانی کەربەلا، و لێکۆڵەران و ئەکادیمیاکاران و خەڵکی ئاسان دەکات بە زانیاریەکان."

سیستەمی "ژێرخانی داتای مەودای" ی کەربەلا کە بیرۆکەکەی لە 2016 دا دانراوە مەبەست لێی بریتی بووە لە دروستکردنی هاوئاهانگی داتا و بەشداریپێکردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەت و کەرتی تیابەت لە کۆکردنەوەی داتا هەبووەکان و بەردەست خستنیان بۆ زانیاری جیۆگرافی و دیمۆگرافی و بەستانداردکردن و یەکخستنیان ئەمەش بۆ زیادکردنی وردێتی و هاندانی هاوکاری و ئاسانکردنی پێڕاگەشتن.

مەهاب مەدەنی، سەرۆکی پایەکانی فەرمانڕەوایی و جۆراوجۆرکردنی ئابووری لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەڵێت "ئەم سیستەمە بەجۆرێك کاردەکات کە ژێرخانێکی یەکخراو دابین دەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی جیۆگرافی و مەودایی لەنێوان لایەنەکاندا لە سێکتەرەکاندا و دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەت ستراتیژیەتی ڕوونی پەرەپێدان بنیادبنێت لەڕێی داتای وردی ئاست بەرزەوە. ئەم داتایە پێویستە بۆ پلاندانان و پرۆسەکانی شیکاری و بەدواداچوونی حکومەت لەڕێی بەکارهێنانی ڕێبازی بڕیاردانێك کە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی سیاسەتی دروستتر."

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کاری کردووە لەگەڵ پارێزگای کەربەلادا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بۆ بەدەستهێنان و یەکخستنی داتا لەسەر ژێرخانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکان و خزمەتگوزاری و پڕۆژەکان و هەروەها داتای تەندروستی و دیمۆگرافی بۆ ئەوەی لە پلاندانان و کارەکانی ڕۆژانەدا بەکاربێن لەلایەن وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانەوە.

هەروەها ئەندازیاری باڵا، ئەحمەد عەلی دەڵێت:"سیستەمی تەکنۆلۆژیەکانی سیستەمی زانیاریی جیۆگرافی یارمەتیدەری حکومەت دەبێت لەوەی باشتر وەبەرهێنان لە سەرچاوەکاندا بکات و پلانەکانی باشتر بکات و ئاستی خزمەتگوزاریەکان بەرز بکاتەوە و هەروەها یارمەتی کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت بدات بۆ بەرهەمهێنانی پلانی پەرەپێدانی دروستتر و وردتر."

عەلی کەمونە، سەرۆکی نوسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە کەربەلا وتی:" هەروەها ژێرخانی تەکنۆلۆژیەکانی سیستەمی زانیاریی جیۆگرافی تایبەتمەندی پەیوەندیگرتن دابین دەکات لەڕێی بەرنامەی کەربەلای زیرەک (Smart Karbala) ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەنگی هاوڵاتیان بگاتە شوێنی مەبەست و گرنگییان پێبدرێت لەکاتی بڕیارداندا. هاوڵاتیانی کەربەلا دەتوانن دەنگیان تۆمار بکەن و وێنەکانیان بگرن و پاشان لەڕیی دەستنیشانکردنی شوێنی جوگرافیەوە بەرزی بکەنەوە بۆ ئەوەی حکومەت گوێبیستی خەم و دوودڵیەکانیان بێت."

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، پڕۆژەی تەکنۆلۆژیەکانی سیستەمی زانیاریی جیۆگرافی کەربەلا بە خێرایی کەوتە جوڵە بۆ ئەوەی سەکۆکەیان بگونجێنن تا داتای گرنگ دابین بکات لەسەر شوێن و دۆخی هەر کەیسێك لە پارێزگای کەربەلادا. عەلی وتی "تیمەکە دوو تایبەتمەندی زیاد کردووە بۆ سەکۆکە، یەکێکیان بریتیە لە بەرنامەی ئامێری مۆبایل بۆ چاودێریکردن و تۆمارکردنی کەیسەکانی ڤایرۆسی كۆرۆناو نەخۆشخانە و عەیادەکان بتوانن داتا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بنێرن بۆ داتابەیسی سەنتەری، تایبەتمەندیەکەی تر بریتیە لە ڕووکاری ماڵپەڕ کە ڕەنگدانەوەی گرنگترین شیکاریەکان و جیاکردنەوەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەز و توانای بەرەوپێشچوون نمایش دەکات. بڕیاردەر ئێستا دەتوانێت سوود وەرگرێت لە زانیاری ڕاستەوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابینکردنی ڕێکاریە خۆپارێزیە پێشوەختەییە گرنگەکان وەکو بەئەولەویەتکردنی شوێنەکان بۆ پشکنینی هەڕەمەکی بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی ئایا گواستنەوەی نەخۆشیەکە ڕوویداوە تیایدا یان نا."

هەموو ئەمانە بەهیوای ئەوەن ئەم سەکۆیە پشتیوانی بکات لە کەربەلا بۆ بەشداربوون لە تۆڕی جیهانیی شارە زیرەکەکان کە پاکێجی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵیی پێشکەوتوو دابین دەکەن کە دەبێتە ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەی باشترکراو بۆ هاوڵاتیانی کەربەلا."