گەشتێكی فێربوون لە بواری گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوای عێراق

2020 July 30

هەسارەی زەوی پەیامێکی بەهێزمان پێدەدات بە زمانی ئاگر و لافاو و وشکەساڵی و تیاچوون و نەخۆشی، پێمان دەڵێت پێویستە ئێمە بە شێوازێکی تەواو نوێ و ڕێگەیەکی نوێ بەشداری بە هەسارەکەمان بکەین. لە عێراقدا، تیمی تاقیگەی خێراكردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پابەندە بە دانانی میتۆدی گەڕان بە نێو ئاستەنگیە ژینگەییەکانی جیهانی ئەمڕۆمانەوە. لێرەدا ئێمە شان بە شان لەگەڵتان دێین بۆ گەڕان بەنیو میتۆد و پێشبینی و گریمانە و بۆچون و فێربوونەکانمانەوە کە هاندەرمانن بۆ جیاکردنەوەی هۆکارەکانی پشت نەبوونی بەرپرسیارێتی و خاوەندارێتی لەنیو کۆمەڵگەدا پەیوەندیدار بە کێشەکانی گۆڕانکاری کەشوهەواوە لە عێراقدا.

پرۆسەی دانانی سیستەم دەستی پێکردووە وەکو جاران (توێژینەوە و ڕاوێژکاری) بۆ دانانی چێوەیەك بۆ کێشەکە و تێگەشتن لە دیوە جیاوازەکانی لە ڕوانگەی کەسانی نزیک لە تاقیگەی تاودەری عێراقەوە، بە دەستپێکردن بە تیمی بەرنامەى گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ژینگە و وزە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، کە لێکۆڵینەوەیەکی بنەڕەتیمان ئەنجامدا بۆ دەستنیشانکردنی دۆخی ئێستا. پاشان شەپۆلی فێربونەکەمان گەورەکرد لە کرۆکەوە بۆ تەماشاکردنی داتاکان لەڕێگەی ئامڕازی گەڕانی سەرئینتەرنێتی و بێ ئینتەرنێتی. یەکەمین شەپۆل دوو شتی پیشاندا:

  • بوونى كەمی ئەو لێكۆلینەوانەی پەیوەندارن بەبواری گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا لە عێراق، كە تیشك دەخاتەسەر رۆڵی كۆمەڵگە و چارەسەری ناوخۆیی بە شێوەیەكی تایبەت.
  • سیستەمێکی ئەندامیی ژینگەیی هەیە لە عێراقدا سەرباری هەوڵ و کارەکانی حکومەت، هێشتا هەوڵی زیاتری دەوێت بۆ یەکخستنی یەك دید.

ئەو ئەنجامانەی سەرەوە هەستی حەز بەزانینمانی زیاد کرد و لێرەدا شەپۆلەکە ئێمەی برد بەرەو دەستکردن بە دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیدارە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی سەرەداوەکان و دانانی مەودای کێشەکە. دەستنیشانکردنی لایەنەکان بە دەستنیشانکردنی کەرتەکان و دانانی بەلای کەمەوە یەك لایەن بۆ هەر کەرتێك دەستی پێکرد، ئەمە هەرچەندە نەشمان دەویست بەڵام کارێکی زۆر ورد نەبوو بۆ دامەزراندنی خاڵەکانی دەستپێك. پاشان لایەنی جیاواز دەستیان کرد بە پەیوەستکردنمان بە کەسانی ترەوە و بەزوویی توانیمان 12 بەرژەوەندیداری بەرپرس وەدەست بخەین بۆ بەشداریکردن لە بۆنەیەکی پشکنینێکی یەک رۆژیدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگیەکانی ژینگە لە عێراقدا، پاشان ڕۆژی دواتر شیکاریمان ئەنجامدا بۆ ئاستەنگیەکان. ئەم کاری دواتر ئەنجامدرا لەڕێی بەگەڕخستن و بەکارهێنانی یاری Mission 1.5. بۆ یەکەمین جار، بەرژەوەندیدارە جیاوازەکانی بەرنامەى گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ژینگە و وزە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دامەزراوە حکومیەکان وەزارەتی تەندروستی و ژینگە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  و کەرتی تایبەت و کەرتی ئەکادیمیاکاران و ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆییەکان پێکەوە کاریان کرد بۆ دەستنیشانکردنی سیستەمی ژینگەیی عێراق لەڕێی شیکاری قۆناغەکانی یاریەکە.

لە دەرەنجامی شەپۆلی یەکەم و دووهەم، ڕێچکەی دەستنیشانکردنی سیستەمەکان کەلێنێکی دەرخست لەنێوان کاری بەرژەوەندیدارە بەرپرسەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا و کۆمەڵگەدا. بە گشتی کاری بەرپرسەکان درکی پێنەکراوە و نەزانراوە و بەبابەت نەکراوە و بەدواداچوونی بۆ نەکراوە بەپێی پێویست لەلایەن کۆمەڵگەوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست.

تاقیگەی خێراكردن   چووە ناو کۆمەڵگەوە بۆ هەستکردن بە کۆمەڵگە و گەڕان بۆ شێوازەکانی بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانی کۆمەڵگە لەوەڵامی کێشەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوادا. لە هەمان کاتدا دۆزینەوەی ڕێچکەکانی دەستنیشانکردن و هاندانی بەرژەوەندیداران بۆ بەرزکرندەوەی هەستی کۆمەڵگە بە بەرپرسیارێتی لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.

لە دۆخی ئێستای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا پەیوەندیگرتنی دیجیتاڵی تاکە ڕێگەمانە بۆ گەشتن بە کۆمەڵگە و هەستکردن پێیان و هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان. سەرەتا تاقیگەی خێراكردن   خۆی گەیاندە کۆمەڵگە لەڕێی ڕاپرسیەکی ئینتەرنیت بۆ پشکنینی حەزی خەڵکیی و ویستیان بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی گۆڕانکاری کەشوهەوادا. وۆرکشۆپەکە مەبەست لێی بریتی بوو لەوەی ئەو لاوانەی زانیاری کەمیان هەیە بەڵام ئەوپەری حەزیان هەیە بۆ فێربوون بتوانن یارمەتیدەر بن لە مامەڵەکردن لە ئاستەنگیەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوادا. لە نمونەیەکی 236 کەسیدا، سەدا 68 ی بەشداربوانی راپرسیەکە حەز و ویستی خۆیان دەربری بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپدا دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا. بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی لاوانی عێراقی، تاقیگەی خێراكردن   وۆرکشۆپێکی دیجیتالیی دوو کاتژمێری ئەنجامدا لەگەڵ نمونەیەكی وەریگراو لە بەشداربوان بۆ پشکنینی زانیاریە گشتیەکانیان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا و هۆکاری ئەوەی بۆچی ئەم بابەتە ئەولەویەتی خەلکی عێراق نیە و هەروەها باشترین کار و لایەنە باشەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەیەکی لەم قەبارە گەورەیە بە خێرایی. ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاین ئەو پرسیارانەی کردبوومان زۆر ئاڵۆزبوو بۆ لاوان، دەبێت ڕێچکەیەك هەبێت بۆ هاندانی لاوان بۆ فێربوون دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و فێرکردنی لایەنە بنەرەتیەکانی ئەم بابەتە بۆیان.

بۆ هاندانی کۆمەڵگە ئێمە پێویستە ئەو کارە پێشکەش بکەین کە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێت لەلایەن بەرپرسانەوە، هەروەها ئەنجامدانی دەستنیشانکردنی لایەنەکان لە کۆمەڵگەدا کە دەتوانن کاریگەری بکەنە سەر حەزی خەڵک و یەکخستنیان لەگەڵ ڕێچکەکانی فێربوونی داهێنەرانە. لێرەدا پرسیارێكمان لەلا گەڵاڵە بوو "ئەو ئامڕاز و میتۆدە داهێنەرانە چین کە دەکرێت بەکاربێن بۆ هاندانی لاوان و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان بۆ زیادکردنی زانیاری و هەستی بەرپرسیارێتی خەلکی سەبارەت بە کێشەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە عێراقدا؟"

تیمەکە دوو ڕێچکەی داهێنەرانەی تاقیکردەوە کە دەکرێت بەکاربێن بۆ زیادکردنی حەزی خەڵك لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا و خێراکردنی پرۆسەی فێرکردنیان. یەکەمینیان بریتیە لە بەکارهێنانی بەیاریکردن بۆ درککردن بە ئەولەویەتەکانی کۆمەڵگە لەگەڵ یاری "Mission 1.5کە بریتیە لە دەستپێشخەریەکی جیهانیی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان جەختی کردۆتەوە سەر بەرزکردنەوەی هوشیاری کۆمەڵگە دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و هاندانیان بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لە پرۆسەی دانانی سیاسەتی ژینگە. ئامانج لەم ڕێچکەیە بریتیە لە زۆرکردنی بەشداربوونی لاوان و هاندانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەفتار و کار و بڕیارەکانی ڕۆژانەیان و تێگەشتن لەوەی کاریگەریان هەیە بۆ سەر گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا.

ڕێچکەی داهێنەرانی دووهەمین بریتی بوو لە بەکارهێنانی ڕێچکەی بنەما لەسەر مرۆڤ بۆ جیاکردنەوەی پرسیارە فێرکاریەکان و هەروەها دانانی چارەسەری ئەگەریی بۆ کێشەکە. تیمی تاقیگەی خێراكردن   بە کارکردن لەگەڵ بەرنامەی لاوانی سەرکردە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کە بریتین لە چاوی ئێمە لە کۆمەڵگەدا و بانگەوازێك بۆ داهێنەران: دانانی ئاستەنگی لەبەردەم گۆڕانکاری کەشوهەوادا کە 20 کاتژمێرە و میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بەکاردێنێت بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانی، ئەم ئەگەرەمان دانا:

ئەگەر میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بەکارهاتووە لەگەڵ کۆمەڵگەدا، ئەوا خەلکانی زیاتر حەزیان دەبێت لە جەختکردنەوە سەر گۆڕانکاری کەشوهەوا و زیادکردنی بەرپرسیارێتیان بەرامبەر ژینگە.

بانگەوازی دیجیتالی بۆ داهێنەران دوو قۆناغ لە خۆی دەگرێت: قۆناغی کێشە و قۆناغی چارەسەر. یەکەمین دوو دانیشتن جەختی کردەوە سەر قۆناغی کێشە و دابەشکرا بۆ دوو هەنگاو: هاوسۆزبوون (دۆزینەوە) و دەستنیشانکردن. لە دوو قۆناغە یەکەمینەکەی بیرکردنەوەی دیزاندا، لاوانی 17 ڕێکخراو شیکاریان کرد بۆ کێشە سەرەکیەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا، لایەن و بەرژەوەندیدارە کاریگەرەکانیان دەستنیشانکرد  و ئەنجام و بۆچونە پەیوەندیدارەکانیان یەکلا کردەوە. لە دوو قۆناغی دووهەمدا ، لاوان دەستیان کرد بە بیرکردنەوەی نائاسایی و بەکارهێنانی چەمکی کارسازی و دروستکردنی بیرۆکە و دانانی چارەسەری گونجاوی تاقیکاری.

قۆناغی تاقیکردنەوە لە شێوەی هەڵسەنگاندنی ناو وۆرکشۆپ بوو وە کۆکردنەوەی بۆچون لە خەلکانی گشتی لەڕێی کەنالەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی. بۆ ئەم بەشەی دوایی، بەشداربوان بیرۆکەکانیان بەشداریپێکرد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا و بۆچونیان لەسەر وەرگرت، ئەمەش بووە هۆی باشتربوونی زانیاریەکانیان و فراوانکردنی دیدیان و توانادارکردنیان بۆ گونجاندنی بیرۆکەکانیان. قۆناغی تاقیکردنەوەی دووهەم بریتیبوو لە پۆستکردنی تەواوی بیرۆکەکە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی. ئامانج لەمە بریتیبوو لە پێشکەشکردنی کێشە و چارەسەر لەڕێی پۆستەوە بۆ لێکدانەوەی کاردانەوەکان و زیادکردنی بابەتی زمانی عەرەبی دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا.

لە ماوەی میتۆدی بیرکردنەوەی دیزایندا، ئێمە هانی لاوانماندا بۆ هەستکردن و گەڕان بەناو کێشە پەیوەندیدارەکان بە گۆڕانکاری کەشوهەواوە لە عێراقدا و زیادکردنی زانیاری و زانینیان دەربارەی گرنگیی ئەنجامە ناوخۆییەکان و چارەسەرە داهێنەرەکان کە یارمەتیدەر دەبن بەدەنگەوەچوونی حکومەت و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بەرژەوەندیدارانی تر بۆ ئاستەنگیە ژینگەییەکانی عێراق.

ئەو بۆچونانەی کۆکرانەوە لەم قۆناغی هەستپێکردن و گەڕان و تاقیکردنەوەیەدا، زۆر بەهادارن. دواتر تاقیگەی خێراكردن لە عێراق کاردەکات لەسەر بەناوخۆییکردنی کێشەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەڕێی زیادکردنی بابەتی نوسراو و بینراو دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا. هەروەها ئێمە بەردەوام دەبین لە دەستنیشانکردنی سیستەمدا بۆ دیاریکردنی کەلێنی زیاتر لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگە سەبارەت بە کێشەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و بناغەی کاری مەیدانی دادەنێین بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی پێكبەستراوی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا.