پێشبڕکێی وێنەگرتن، بەرنامەى پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا: عێراقەکەی خۆتمان پێشان بدە

بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا پێشبڕكێیەکی فۆتۆگرافی ساز دەکات، بۆ برەودان بە ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لەناو عێراقدا. ئێمە دەمانەوێت بزانین: عێراقەکەی تۆ چۆنە؟

پێشبڕکێی وێنەیی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی دەرفەتێکە بۆ هاوڵاتیانی عێراق تا کارامەییەکانیان لە فۆتۆگرافەریدا بخەنە ڕوو لە هەمان کاتدا پێشانی بدەن چ شتێك کۆمەڵگاکەیان پێکەوە کۆدەکاتەوە. ئێستا پاش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، باشترین دەرفەتە و زۆر گرینگە پشتیوانی بۆ خێزان و هاوڕێ و گەڕەکەکان دەستەبەر بکرێت.

کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟

هەر کەسێک تەمەنی لە 18 ساڵ بەرەو سەر بێت و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت دەتوانێت بەشداری بکات. هەردوو وێنە گرانی پێشکەوتوو و سەرەتایی دەتوانن بەشدار بن.

شێواز و فۆڕماتی وێنە:

  • دەبێت وێنەکە بە ئیمەیڵ بە فۆڕماتی (.jpg) بنێریت.
  • وێنەکەت دەبێت ڕوونییەکەی بەرز بێت (بەلایەنى کەمەوە  3720x 2480 و بەلایەنى کەمەوە 300 dpi بێت)

براوەکانی پێشبڕكێکە:

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا و لە کانونی دووەم 2022 دا پێنج براوە دەستنیشان دەکات. براوەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە دەکرێت.

براوەکان:

  • بە بەهای 500 دۆلار کەرەستەی فۆتۆگرافی بەدەست دەهێنێت.
  • چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا دەکرێت و لە ماڵپەڕی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بلاو دەکرێتەوە (فەیسبوک، ئینستاگرام، تویتەر)

تێبینیی گرنگ:

  • بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا، وێنەگر دەبێت مافی لەبەرگرتنەوەی ئەو وێنەیەی هەبێت کە دەینێرێت. وێنەکە دەبێت لەلایەن ئەو وێنەگرەوە گیرابێت کە وێنەکە دەنێرێت.
  • بە بەشداریکردن لە پێشبڕكێکەدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا مافی تەواوی دەبێت بۆ بەکارهێنانی وێنە نێردراوەکان بۆ مەبەستی زانیاری گشتی.

تەواوی یاساکانی پێشبڕكێكە

شیاوێتی

بۆ ئەوەی شیاوی بەشداریکردن بیت لە پێشبڕكێكەدا، دەبێت هاوڵاتی عێراقى بیت و تەمەنت سەرو 18 ساڵان بێت.

 

ڕەزامەندبوون بە یاساکان

بە ناردنی وێنە، بەشداربووەکە هاوڕایە و ئەوە مسۆگەر دەکات کە بەشداربوونەکەی هاوتایە لەگەڵ یاساکاندا.

ماوەی پێشبڕکێكە

پێشبڕكێکە لە 8ی کانونی یەکەمی 2021 لە کاتژمێر 11:59ی شەو بە کاتی عێراق تەواو دەبێت.

چۆنیەتی بەشداریکردن

بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێکەدا، وێنەکەت بنێرە بۆ contest.iraq@undp.org  بە فۆرماتی .jpg یان RAW. دەتوانیت تا 3 وێنە بنێریت کە گوزارشت لە ئاشتی و پێکەوەژیان بکات لە نێو کۆمەڵگاکاندا. هەر وێنەیەك دەبێت ناو و تەمەن و شار و پارێزگای تێدا بێت و فۆڕمی بەشداریکردنەکە واژۆ کرابێت و وێنەکەی لەگەڵ بێت (بە زمانەکانی عەرەبی یان کوردی یان ئینگلیزی) لەگەڵ باسێکی وێنەکە و ئەوەی گوزارشتی لێدەکات لە عێراقدا.

ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن

دەستەیەك لە دادوەران براوەکان یەکلا دەکەنەوە بە بنەما لەسەر ئەم پێوەرانەی خوارەوە:

داهێنان  25%

رەسەنێتی  25%

پەیوەندیدارێتیی بە بابەتەکەوە  25%

هاندان 25%

دەربارەی بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا

پشتیوانیکردنى پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەیە و لە کانونی دووەمی 2020 دا خراوەتە گەڕ بۆ باشترکردنی ژینگەیەکی کارا بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا. ئەم بەرنامەیە لەسەر سەرکەوتن و وانە ئزموونى وەدەستهاتوى پڕۆژەکانى پێشووترى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى بنیادنراوە. بۆ خستنەڕووی چوارچێوەی کاری دامەزراوەیی و میکانیزمە ناوخۆییەکان و توانستە دامەزراوەیی و تاکە کەسییەکان و مەنهەجە گشتییەکان و پەیوەندیەکانی نێوان کۆمەڵانی خەلك و پەیوەندی نێوان حکومەت و هاوڵاتی و وەڵامە هەستیارەکان بەرامبەر ململانێکان، دەبێت ڕێباز و ڕێچکەیەکی هەمە لایەنەی چڕ بەکار بێت. لایەنەکانی میدیا و داکۆکی بەرنامەکە بەگەڕخستنی دەستپێشخەریەکان لەخۆ دەگرێت لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ هاندانی پێکەوەژیان و یەکبوون لە عێراقدا.