پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا

مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕابەرایەتی و
یەكڕێزیە بۆ زاڵبوون بەسەر پەتایەكە

 

لەم ساتەوەختەدا پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوویتە یەكێك لە بەهێزترین قەیرانە تەندروستیەكان لە جیهاندا. هەر لە سەرەتای دەرکەوتنیەوە لە کۆتایی ساڵی پاردا، ئەم ڤایرۆسە بڵاوبۆتەوە بۆ هەموو کیشوەرەکان بێجگە لە کیشوەری بەستەڵەکی باشور. ڕۆژانە حاڵەتەکان لە ئەفریقا و ئەمریکای باشور لە زیادبووندان و ئەوروپاش وەکو مۆڵگەی نەخۆشیەکەی لێهاتووە و تا بێت حاڵەتی زیاتر تۆمار دەکرێت ڕۆژانە زیاتر لە چین کاتێك لە لوتکەی نەخۆشیەکەدا بوو.

وڵاتان لە پێشبڕكێدان بۆ خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لەڕێی پشکنین و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و دۆزینەوەی کەسانی هەڵگر و سنوردارکردنی گەشت و کەرەنتینکردنی هاوڵاتیان و هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوە گەورەکانی وەکو بۆنە وەرزشیەکان و کۆنسێرت و قوتابخانەکان.

ئەم نەخۆشیە وەکو شەپۆلێك دەڕوات، کە ئەگەری هەیە زۆر خراپ ئەوانە بکات بە ژێرەوە کە کەمترین توانای خۆگونجاندنیان هەیە.

بەڵام كۆڤید-19 زۆر زیاترە لە قەیرانێکی تەندروستی. چونکە لەڕێی بەرکەوتنیەوە بۆ هەر وڵاتێك، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبونی قەیرانی کاولکاریی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیی کە برینێکی قوڵ لە پاش خۆی بەجێ بێڵێت.

ئێمە ڕووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو و نەناسراو بوینەتەوە. زۆرینەی کۆمەڵگەکانمان وایان لێهاتووە تەنانەت ناناسرێنەوە وەك لە هەفتەیەك لەمەو پێش، چەندان شارە گەورەکانی جیهان چۆڵ کراون چونکە خەلکەکەی نایەنە دەرەوە، جا بە بژاردەی خۆیان بێت یان بەهۆی فەرمانی حکومەتەکانیانەوە بێت. دوکان و شانۆ و چێشتخانە و باڕەکان لە هەموو جیهاندا داخراون.

ڕۆژانە خەڵكی کار و داهات لەدەست دەدەن، بەبێ ئەوەی بزانن کەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. خەلکانی دورگە بچوکەکان کە بەتەواوەتی پشتیان بە داهاتی گەشتوگوزار بەستبوو ئوتێلەکانیان هەموو چۆڵن و کەسیش لە کەناراوەکانیاندا نیە. ڕێکخراوی هێزی کاری جیهانی هەڵسەنگاندنی کردووە و دەڵێت 25 ملیۆن کار ئەگەری لەناوچوونیان هەیە.

بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان

هەموو وڵاتێك پێویستە لەسەری بە خێرایی ڕەفتار بکات بۆ ئامادەکاری و بەدەنگەوەچوون و چاکبوونەوە. سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی وڵاتان دەکات لە هەموو قۆناغێکدا، بە جەخت کردنەوە سەر ئەوانەی كە لە بارودۆخێكی زۆر ناسكدان.

لەڕێی پشت بەستن بە ئەزموونەکانمان لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشیە بلاوبۆوەکانی تری وەکو ئیبۆلا و ئێدز و سارس و سیل و مەلاریا، و هەروەها مێژووە دوورودرێژەکەمان لە کارکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و گشتیدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یارمەتی وڵاتان دەدات بە خێرایی و کاریگەریی بۆ بەدەنگەوەچوونی پەتای كۆرۆنا (كۆڤید-19) وەکو بەشێك لە پەیامەکەی بۆ ڕێشەکێشکردنی هەژاری و کەمکردنەوەی نایەکسانی، و بنیادنانی توانای هەستانەوە بەرامبەر قەیران و كارەساتەكان.

"ئێمە دەستمان کردووە بە کارکردنێکی سەخت، پێكەوە وەكو یەك خێزان لە نەتەوە یەكگرتووەكان وە هاوبەشەکانی ترماندا لەسەر سێ ئەولەویەتی دەستبەجێ كاردەكەین: پشتیوانی کردن لە بەدەنگەوەچوونی تەندروستی وەکو کڕین و دابینکردنی کاڵای تەندروستی گرنگ بەسەرپەرشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، و بەهێزکردنی بەڕێوەبردن و بەدەنگەوەچوونی قەیرانەکان، و خستنە ڕووی مەترسی و کاریگەریە قوڵە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانى."

ــ ئاکیم شتاینەر، بەڕێوەبەری به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رەپێدان

 

 


ئێمە پشتیوانی وڵاتانمان کردووە هەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئەم قەیرانەوە و بڕی دوو ملیۆن ماسکی نەشتەرگەریمان بەخشیوە و کاڵای تەندروستیی پشتیوانیکار لە ژیانمان دابین کردووە، وەکو ئامێری تیشكی ئێکس و گەرمی پێوی ژێر سوور و ئامێری ناردنی دەرمان بۆ جەستە و بەدلەی پارێزگاری و دەست کێش و پاکژکاری دەست.

وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2020

 

لە عێراق، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و رێکخراوى هیومەن ڕایتس وۆچ لە هەرێمى کوردستان بە هەماهەنگی ڕاهێنانیان کرد بە شەست ئافرەت لەسەر درومان و پۆشاك دوورین لە نەینەوا هەر لە سەرەتای ئەم ساڵەدا 2020 . لەو کاتەدا، ئافرەتنان نەیاندەزانی ئەم کارامەییە نوێیەیان چەند بەهێز و کاریگەر دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید - 19) کە لە ئێستادا هەموو جیهانی گرتۆتەوە.

وەکو بەرەنگاربونەوەیەک بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سی ئافرەتى تازە ڕاهێنان پێکراو خرانە سەرکار بۆ بەکارهێنانی ئەم کارامەییەیان بۆ دروستکردنی دەمامک. پاش زانیاری پێدان دەربارەی پێوەرە تەندروستیەکان و سروشتی ژینگەی پێویست بۆ دروستکردنی دەمامک، ئەم ئافرەتە بەرگ درووانە دەستیان کرد بە دروستکردنی هەزارەها دمامک ڕۆژانە، لە ژینگە و دۆخێکی کۆنترۆلکراو و پارێزراودا. ئەم ئافرەتە کارامەدارانە بە خێرایی کاریان کرد بۆ دروستکردنی کەلوپەلی پاراستن سەرباری قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای نەینەوادا و بە چالاکانە و راستەوخۆ جێدەستیان دیارە لە کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا.

 

وێنە: شارەوانی حەبانیە\2020

 

و لە ئەنباردا، یازدە لیژنەی ناوخۆیی دامەزرێنرا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە سەرتایی 2018 دا بۆ ئاشتی دەست پێشخەرییان کردووە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و گەرەکەکانیان لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێی پاکژکردنەوەی ناوچە گشتیەکان لە پارێزگای ئەنبار لە عێراقدا.

مارکێت و شەقام و ناوچەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و دامەزراوە حکومیەکان و مزگەوتەکان و کامپەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ لە ناوچە گشتیەکاندا پاکژ دەکرێنەوە لەلایەن ئەم لیژنانەوە لەڕێی تیمی ڕاهێنانپێکراوی بەدەنگەوەچوونەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرگری و تەندروستی و شارەوانیەکاندا.

هەروەها كاردەكەین لەگەڵ بەرنامەی واتساپ و رێكخراوی تەندروستی جیهانی و سه‌ندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان، بۆ دروستكردنی مۆڵگەیەکی زانیاری کە بە ڕاستەوخۆ بایەخی تەندروستی بۆ میلۆنەها خەڵك لە جیهاندا دابین دەکات.

وێنە:باساك كابادای/Shutterstock.com

 

هەروەها هاوكاریمان كردووە لەگەڵ AMV ، کە یەکێكە لە گەورەترین دەزگاکانی ڕێکلام و بانگەشە لە جیهاندا و هەروەها ئەکتەر و نوسەر و کۆمیدیاکار ستیڤن فرای بۆ هەڵمەتی تویت زیرۆ کە کار و هەڵوێست و ڕەفتارە ساکارەکان دەخاتە ڕوو بۆ سەلامەتکردن و یارمەتیدانمان، وەکو دەست شوشتنی ناوبەناو و لەماڵەوە مانەوە لەکاتی نەخۆشکەوتندا و دەست نەدان لە دەموچاومانەوە.

سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 پێویستی بە هاوکاری و کاری هەموو ئەندامێکی کۆمەڵگەیە، وە بۆ هێورکردنەوەی کاریگەریە کاولکارەکەی ئەم پەتایە لەسەر خەلکانی دۆخناسک و ئابوریی وڵاتان.

پێویستە ئێمە متمانە و هاریکاریی بنیاد بنێینەوە لە نێو نەتەوەکان و هەروەها لە نێو خەلکان و حکومەتەکانیاندا.

پشتیوانیەکەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە زامنکردنی ئەوەی ئەم وەڵام و بەدەنگەوەچونانەی وڵاتەکان لە هەمان کاتدا چڕ و پڕ و گونجاو و گشتگیر بن و هیچ کەسێك پشت گوێ نەخرێت و وڵاتان بتوانن بەرەوپێشچونیان هەبێت لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.

لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵی ئەمەین، دەبێت لە هەمان کاتدا بیر لەو ڕێگایانە بکەینەوە بۆ ڕێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتای لەم جۆرە. لە ماوە درێژدا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بەدووی ئەو ڕێگەیانەدا دەگەڕێت تا بتوانێت یارمەتی وڵاتان بدات لەوەی باشتر ڕێگر بێت و قەیرانەکان بەڕێوەببەن و دڵنیایی بدات لەوەی جیهان بە تەواوەتی ئەوەی لەم پەتا و قەیرانەوە فێری دەبین بەکاری بێنن.

بەدەنگەوەچوونێکی جیهانی لە ئێستادا، وەبەرهێنانە بۆ دڵنیاییدان لە داهاتوومان.

 

 

زانیاری زیاتر وەربگرە

باركردن…
باركردن…
باركردن…
Icon of SDG 03

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن