به‌وردی
ئه‌م سێ بواره‌ی لای خواره‌وه له کاره له‌پێشینه سه‌ره‌کیه‌کانی دۆسیه‌ی حوکمداریی دیموکراسیانه‌ی سه‌ر به به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان.
هاندانی به‌شداری ته‌واوه‌تی و ئاشته‌وایی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوکاری کردنی حکومه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ دڵنیاییدان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که میکانیزمی به‌شدارانه‌ی به‌هێز بۆ پرۆسه درێژخایه‌نه‌کانی هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆ و ئاشته‌وایی نیشتیمانی له شوێنی گونجاوی خۆیاندان. ده‌رئه‌نجام و ده‌رهاویشته په‌یوه‌ندی داره‌کان داڕێژراون به‌مه‌به‌ستی هاوکاری کردنی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئاستی به‌شداری کردنی سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان له گفتوگۆکانی رێساکان و پرۆسه‌کانی ده‌رکردنی بریاره‌کانی په‌یوه‌ست به یاسادانانه‌وه که جۆراوجۆری نیشتیمانی و نانیشتیمانی له‌به‌رچاوده‌گرێت.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP)هاوکاری حکومه‌تی عێراق ده‌کات بۆ به‌ره‌وپێش بردنی تواناکانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌نجامدانی به‌رده‌وامی هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه یه‌کێک له چالاکیه سه‌ره‌کیه‌کانی ----------- ی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه پێک ده‌هێنێت. که‌مپینه‌کانی ووشیارکردنه‌وه‌ی گشتی نیشتیمانی که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕوون ده‌که‌نه‌وه، هاوکاریکردن به مه‌به‌ستی هاندانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆو به‌هێزکردنی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌شداری کردن له‌م پرۆسه دیموکراسیه‌دا پێکهێنه‌رێکی سه‌ره‌کی پلانی چالاکی به‌رنامه‌ی ووڵات پێکده‌هێنن.
په‌رله‌مانی عێراق واته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی هاوکاری له به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) ه‌وه بۆ به‌هێزکردنی تواناکانی توێژینه‌وه و کارگێڕی و چاودێری کردنی. ئامانج له‌مه‌ش به‌ره‌وپێشبردنی تواناکانی یاسادانان و نوێنه‌رایه‌تی کردن و ڕۆڵیه‌تی له هه‌وڵه‌کانی گفتوگۆ‌و ئاشته‌وایی نیشتیمانیدا. هه‌روه‌ها هه‌وڵی تایبه‌تیش ده‌درێت بۆ به‌هێزکردنی ده‌نگی په‌رله‌مانتاره ژنه‌کان.
ئه‌و موباده‌رانه‌ی ئامانجیان به‌هێزکردنی میکانیزمه‌کانه بۆبه‌هێزکردنی گفتوگۆی نێوان حکومەتەکان ده‌رباره‌ی پلاندانان و پاڵپشتی کردنی دارایی له‌سه‌ر ئاسته نیشتیمانی و نانیشتیمانیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌کان و نووسینگه‌ی پارێزگاره‌کان به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رتر به‌ده‌نگ پێداویستیه ناوخۆییه‌کانه‌وه بچن به‌تایبه‌تی بۆ کۆمه‌ڵه زۆر دۆخناسکه‌کان.
به‌هێزکردنی دامه‌زراوه حوکمدارییه وه‌ڵام ده‌ره‌وه و لێپرسراوه‌کان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP)هاوکاری پێشکه‌ش ده‌کات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تواناکان له‌ڕێگه‌ی که‌رتی سه‌روه‌ری یاساوه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی چوارچێوه‌ی کاری سه‌روه‌ری یاسا بۆ کارگێڕی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری به به‌کارهێنانی رێگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌کانی مرۆڤ به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر لێپرسراوێتیه‌کانی خاوه‌ن ئه‌رکه‌کان و خاوه‌ن مافه‌کان که قوربانیان و تاوانبارانیش بگرێته‌وه. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) له‌کارکردن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوتا حکومیه‌کان دا بۆ په‌ره‌پێدانی ڕێگه‌یه‌کی گشتگیر که هاوکار ده‌بێت له پابه‌ندبوون له ڕووی یاسادانان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان له عێراق.
هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هاندانی که‌رتێکی ئاسایشی کاریگه‌رتر و باشتر به تێچوویه‌کی که‌م. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) هاوکاری هونه‌ری پێشکه‌ش ده‌کات بۆ چاوپیاخشاندنه‌وه به که‌رتی ئاسایشی نیشتیمانی دا.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) موباده‌ره‌ی تایبەتی بۆ هاندانی ژنان و گه‌نجان و که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئاواره‌کانی ناوخۆ و کۆمه‌ڵه دۆخناسکه‌کانی تر جێبه‌جی ده‌کات بۆکارکردن به ئاڕاسته‌ی به‌شداری به‌شداری کردنیان له‌کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر.
دامەزراندنی فەرمانڕەوايى ديموكراتیانه له بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا
ئه‌نجامی پێشنیارکراوی ئه‌م بواره بریتیه له چوارچێوه‌ی کاری ڕێکخراو و به‌هێز و پرۆسه‌و دامه‌زراوه‌کان له‌شوێنی گونجاوی خۆیاندا بۆ حوکمداریی به‌شدارانه‌و شه‌فاف و لێپرسراوانه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی و ناوخۆیی. ئامانجی ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێش بردنی لێپرسراوێتی و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی دامه‌زراوه‌کانی که‌رتی گشتی یه که پێکهێنه‌رێکی سه‌ره‌کیه بۆ پاڵپشتی کردنی حوکمداریی دیموکراسیانه.
هه‌وڵه‌کانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) به‌رده‌وام ده‌بن به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج خستنه‌سه‌ر به‌هێزکردنی تواناکانی حوکمداریی ناوخۆ بۆ زامن کردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی باش و له‌هه‌مان کاتدا په‌ره‌دان به توانا دامه‌زراوه‌ییه‌کان به‌مه‌به‌ستی کارگێری کردنێکی گشتی لێپرسراوتر و شه‌فافتر و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌تر و باشتر له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی و ناوچه‌یی (هه‌رێمی).
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوکاریکردنی جێبه‌جێکردنی ستراتیجی نیشتیمانی عێراق دژی گه‌نده‌ڵی. شانبه‌شانی پلانی په‌ره‌پێدانی نیشتیمانی حکومه‌ت و ڕاگه‌یاندنی کاریگەری هاوکارییە مرۆییەکانی ساڵی 2005 ی پاریس، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) هاوکاری حکومه‌ت ده‌کات بۆ دانانی پلان و هه‌ماهه‌نگی کردن و چاودێری کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) و رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) هاوبه‌شی سه‌ره‌کین له‌گه‌ڵ سندوقی جیهانی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئایدز و سیل و مه‌لاریا. له‌ماوه‌ی (CPAP) دا، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) هاوکاری هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سیل دا له‌ڕێگه‌ی لێپرسراوێتی دارایی پێشکه‌وتوو و به‌رده‌ست خستنی پێداویستی پزیشکی و هی تر له‌کاتی خۆیدا و چاودێری کردن و سه‌رپه‌رشتی کردنی ته‌واوی بەخششەکان.