بواریی كارەكانمان

فرەیی ئابووریی

پوختە

عێراق وڵاتێکە داهاتی تاکی لە سەروو مامناوەندەوەیە بە پلەی 120 لە کۆی 189 وڵات دێت بەپێی خشتەى پەرەپێدانی مرۆیی ساڵی 2018، هەروەها بە یەکەم وڵات دێت لە جیهاندا کە لە ڕووى پشتبەستن بە نەوتەوە. لە 2018 دا، سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن سەدا 65 ی بەرهەمی ناوخۆیی و نزیکەی سەدا 100 لە هەناردەکانی و زیاتر لە سەدا 90 ی داهاتی حکومەتی مەرکەزی پێکدەهێنا، بەڵام تەنها سەدا 1 ى کۆی گشتى خستنەسەرکار.

لە عێراقدا بەرەوپێشچوونی پەرەپێدانی مرۆیی بەهۆی ململانێی درێژخایەن و حوکمڕانێتیی لاواز و گەندەڵی و نەبوونی وەبەرهێنان لە خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیە بنەڕەتیەکاندا و بەڕێوەبردنی لاوازی ئابوری و دابەشبوونی گەورەی ناوخۆیی و لێکترازانى کۆمەڵگاوە پەکخراوە. هەرچەندە هەندێك بەرەوپێشچوون بەرەو چاکبونەوە و سەقامگیری نیشتیمانی ڕوویداوە، بەڵام وڵاتەکە، کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی خوار تەمەن 25 ساڵانن ، ڕووبەڕووی ئاستەنگیی ئابوریی بووەتەوە. بێکاری گەنجان سەدا 18 یە بەراورد بە بێکاریی گشتیی فەرمی کە ڕێژەکەى سەدا 8.5 و دۆخی ئافرەتان بە شێوەیەکی بەرچاو خراپترە. گەنجان و ئافرەتان بەشداربوونیان لە هێزی کاردا نزمە بەڕێژەی سەدا 19 بۆ گەنجان و 26 بۆ ئافرەتان، لەبەرامبەردا سەدا 74 بۆ پیاوان.

بە مەبەستی برەودان بە ژینگەیەکی شیاو، ئاسانکاریی بۆ بەدیهێنانی گەشەکردنێکی ئابوریی گشتگیر و هەمەچەشن کە سودبەخش بێت بۆ هەموو هاوڵاتیان و لە ئابوریی پشتبەستوو بە نەوت دوربکەوێتەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی بەهێزکردنی سیستەمى ئابوورى بازرگانى دەکات، بەتایبەتی لەو کەرتانەی کاریگەری بەرزیان هەیە و هێزی کاریان زۆرە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکەی لە پەرەپێدانی کەرتی تایبەتدا کە دیزاینکراوە بۆ:

باشترکردنی فەراهەمبوونى بازاڕەکان و دارایی لەڕێی بژاردەی دارایی داهێنەرانە، دامەزراندنی کۆمپانیاى بچوك و مامناوەند  و کاری تازە و برەودان بە پەرەپێدانی کارامەییەکان و دانانی کار و دامەزراندنی سیستەمێک بۆ جێگۆڕکێى بەخشینی موڵك.

  • باشترکردنی فەراهەمبوونى بازاڕەکان و دارایی لەڕێی بژاردەی دارایی داهێنەرانە
  • دامەزراندنی کۆمپانیاى بچوك و مامناوەند
  • کاری تازە و برەودان بە پەرەپێدانی کارامەییەکان
  • دانانی کار و دامەزراندنی سیستەمێک بۆ جێگۆڕکێى بەخشینی موڵك

پڕۆژەكان و دەستپێشخەریەكان

هاوبەشێتی خزمەتگوزاری بۆ یەکەی پشتیوانیکردنی لیژنەی چاودێریکردنی پڕۆژەی قەرزی یابان
دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابووری- فیدڕاڵی
پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە
بەرنامەی بەرەو پێشەوە

20,000

لە ئاوارەكان و پەرنابەرەكان و ئەو كۆمەڵگایانەی كەوا میوانداریان دەكات پشتگیری پێویستیان پێگەیشتووە لە میانی بەرنامەی كاش بەرامبەر كاركردن

8,000

پڕۆژەی بچوك و مام ناوەند توانیان كۆمەكی دارایی وەربگرن بۆ بەردەوامیدان بەكارەكان

1,600

هەلی كاریان بەشێوەیەكی هەمیشەی بەدەست هێناوە و ڕاهێنانی پێشەییان وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویان

5,000

ئاوارە و پەنابەر و ئەو كۆمەڵگایانەی كە میوانداریان دەكات بەشداربوون لە ڕاهێنانە پیشەییەكان كە لەنێویان خولەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و فێربوونی زمان

زیاتر ببینە

باركردن…
باركردن…
باركردن…

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن