پوختە
عێراق وڵاتێکە بەردەوام لەبەردەم مەترسیی کارەساتی سروشتیدایە، بەڵام ئەم دۆخە ناسکتر و ناهەموارتر بووە ئەویش سەرئەنجامى تێکچوونێکى زۆرى دۆخى ژینگە و پشتگوێخستن لاوازى چوارچێوەى یاسا و ڕێساکانى پاراستنى ژینگە و لاوازى توانستە دامەزراوەیی و ڕێکخستنەکان.
عێراق دووچاری چەندین ئاستەنگی بۆتەوە بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە وەکو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمبوونەوەی باران و زیادبوونی ئاوی سوێر و کەمبوونەوەی ئاو و زیادبوونی زریانی لمین و خۆڵ بارین و زەبری کارەساتە پەیوەندیدارەکان، ئەمانە بوونەتە هۆى دروستبوونی بەربەستێک لەبەردەم پەرەپێدان و بنیادنانەەوە پاش ململانێکان و لەمپەر لەبەردەم هەوڵەکانی کەمکردنەوەی هەژاری و باشترکردنی گوزەران و کەمکردنەوەی ململانێ بەسەر سەرچاوە سروشتیەکانەوە.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئامانجی ئەوەیە بەشداربێت لە هەوڵەکانی عێراقدا بۆ پەرەپێدان و شیاندنەوەی ژینگەیی لەڕێی خستنەڕووی ڕەگی کێشەکان و مەترسی و ڕێکاریەکانی کەمکردنەوەی سەختێتی دۆخەکە پەیوەندیدار بە خراپبونی ژینگە و گۆڕانکاری کەشوهەوا و زەبری کارەساتەکان لەڕێی بەهێزکردنی توانست و هاریکاریی تەکنیکیەوە. پشتیوانی بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیەکانی حکومەتی مەرکەزی و نێوخۆییەکان و هەروەها دەسەڵاتدارە هەرێمیەکان بەشێوەیەك دانراوە توانداریان بکات بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکە سیاسیی و ڕێکاریەکانیان بۆ برەودان بە بەردەوامى پاراستنى ژینگە و توانای بەرگەگرتنی کەشوهەوا لە عێراقدا.