بەوردی

بەوردی

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی خۆڕاگرى و کەمى دەرهاویشتەى گازە زیانبەخشەکان و ڕێگاکانى پەرەسەندن لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا و مەترسییە ژینگەییەکان و بەرکەوتن و برەودان بە پشتیوانییە بەئامانجگیراوەکان کە هەریەکە لەمانەى لەخۆ گرتووە:

  • ڕاوێژی سیاسیی و هاریکاریی تەکنیکی بۆ توانادارکردنی هاوبەشە نیشتیمانیەکان بۆ یەکخستنی ژینگە و کارەسات و مەترسییە ژینگەییەکان لە بنیادنانی توانای هەستانەوە و پلاندانان بۆ چاکبوونەوە.
  • بنیادنانی توانا نیشتیمانی و نا نیشتیمانییەکان بۆ دیزاینکردن و جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە و کارەسات و کەشوهەواوە.
  • برەودان بە توانای هەستانەوە لەڕێی پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی ژینگەی نیشتیمانی و پێڕاگەشتن بە ئامڕازەکانی دارایی و کەشوهەوای جیهانی.

دابینکردنی هاریکاریی تەکنیکی بۆ یارمەتیدانی حکومەت لە بەجێ گەیاندنی ئەرکە نێودەوڵەتیەکانی بۆ کۆنگرە و یەکگرتنەوەی لەگەڵ داواکاریەکانی ڕاپۆرت نوسیندا.

لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان جەخت لەسەر چارەسەرکردنى ئاستەنگیەکانی ئەو ناوچانە دەکاتەوە کە گەورەترین زیانیان بەردەکەوێت بەهۆی خراپبونی ژینگەوە بەو ناوچانەوە کە  لە مەترسی کارەساتدان و ئاویان سوێر و کەمە و هەموو هەوڵەکان بەجۆرێك دەدرێن تا دڵنیایی بدرێت لە چاکبوونەوەی ئەو کۆمەڵگایانەی لە مەترسیی ژینگەییدان لەگەڵ بەئەولەویەتکردنی ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان و کەمئەندامان.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پسپۆڕانى خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا لە بوارى ژینگە و کەشوهەوا بەکاردێنێت بۆ پشتیوانیکردنی ئەو ڕێسایانەى بنەماکراون لەسەر بەڵگە و شیکاری بۆ زانیاریدانی ڕێسا نیشتیمانیەکان و پلانەکانی کار بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانیەکان بۆ دەستنیشانکردن و فەراهەمکردنى دەرفەتى دابینکردنی دارایی کەشوهەوا بە کۆمەکیە ستونیەکانیشەوە (کۆمەک بۆ زیاتر لە ناوچەیەك دەربارەی هەمان کێشە) وەک دامەزراوەی ژینگەی جیهانی  و سندوقى کۆمەکى کەشوهەواى سەوز و سندوقی کۆمەکی خۆگونجێنەر. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە هەمان کاتدا برەودەدات بە هەماهەنگی باشور-باشور و هەرێمایەتی بۆ چارەسەرکردنى کێشە و ئاستەنگە ژینگەییەکان و قەیرانی وڵاتان.

ئەندازیاری وزەی خۆر لە عێراق كە لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كاردەكات باسی سوودەكانی بەكارهێنانی وزەی خۆر دەكات لەگەڵ یەكێك لە دانیشتووانی نەجەف كە سوودمەندبووە لە سیستەمی وزەی خۆر پاش دانانی لەسەر ماڵەكەیان.

 

ئامانج و دەرەنجامە سەرەکیەکان

  • توانستە بەهێزکراوە نیشتیمانیەکان بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ مەترسییەکاندا وەکو پلانی ئامادەباشی و کتوپڕی بەنداوی موسڵ و هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی هوشیاری لە کۆمەڵگە ئاسایی و دۆخناسکەکاندا پەیوەندیدار بە کارەسات و مەترسی و ڕێگەکانی هەڵکردن لەگەڵ دۆخی کتوپڕدا.
  • پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی ئەرکەکان پەیماننامەی فره‌جۆرى زینده‌یی لەگەڵ ئامادەکاری و پێشکەشکردنی راپۆرتی نیشتیمانی شەشەم .
  • برەودان بە پەرەپێدانی وزە نوێبووەوە لەڕێی داڕشتنی یاسا و ڕێسای نوێوە کە بەشداربوونی کەرتی تایبەتی لێبکەوێتەوە و توانستی حکومەت و دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە بنیاد بنێت لەسەر ئاستی نیشتیمانی و ناوچەیی و هوشیاری کۆمەڵگە بەرز بکاتەوە دەربارەی بەکارهێنانی وزەی خۆر.
  • ئامادەباشیی بەهێزکراو بۆ جێبەجێکردنی کاریگەرانەی دەستپێشخەریەکانی سندوقی کۆمەکیی کەشوهەوای سەوز و بە‌هێزکردنی توانستە دامەزراوەییەکان لەڕێی دامەزراندنی دەسەڵاتی تایبەتمەندى نیشتیمانی و پەرەپێدان بە بەرنامەی گشتیی كۆمه‌كى كه‌سك بۆ كه‌شوهه‌وا.
  • پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ ئامادەکردنی بەشداریەکى نیشتیمانی دیاریكراو بەگوێرەى ڕێکەوتننامەی پاریس بەشێوەیەک کە بێتە دى. لە ڕەشنوسەکەیدا، بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان پشتیوانی لە پاراستنى ژینگە و کۆمەڵایەتی و ئابوری و کەرتە گرنگەکان دەکات بەمەبەستى بەئامانجگرتنیان بۆ کەمکردنەوە و هەڵکردن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانى کەشوهەوادا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و حکومەتی عێراقی کاردەکەن بەرەو کۆتاییهێنانی  بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان لە 2020 دا و پێشکەشکردنی لەمیانى کۆنگرەى٢٦ ى گۆڕانى کەشوهەواى نەتەوە یەکگرتووەکان  لە 2021 دا