بەوردی

بەوردی

لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار بۆ پێشەنگکردنی چارەسەری داهێنەرانە و بنەماکراو دەکات لەسەر تەکنۆلۆژیا کە بەشداربێت لە زیادکردنی کارایی و کاریگەرێتی و ڕوونێتی دامەزراوە حوکمڕانیەکان و سیستەم و خزمەتگوزاریەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و نانیشتیمانیدا بە بەهیزکردنی توانستی دژەگەندەڵی  نیشتیمانی و ڕێبازەکانییشەوە کە پەیوەندیدارن بە کەرتەکان و پەرەپێدانی توانستی دامەزراوە نیشتیمانییەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکانەوە.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان فەراهەمبوونى  دادوەری و ئاسایشی هاوڵاتیان زیاد دەکات بە تایبەتی بۆ ئافرەتان و خەلکانی تری پەراوێزخراو لەڕێی برەودان بە میکانیزمە کاریگەرەکانی چارەسەری ناکۆکی و بەهێزکردنی چاکسازی کەرتی ئاسایش و سەروەری یاسا و دامەزراوە نیشتیمانیەکانی مافی مرۆڤ. هەروەها مەبەست  لە دەستپێشخەرییەکانى بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بریتیە لە دابینکردنی ژینگەیەکی ڕەخساو بۆ بەرقەراربوونى پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی بەردەوام.

درککردن بە نەشیاوێتی ئەدای سیستەمەکانی بەڕێوەبردن و سنوردارێتی جێبەجێکردنی کاری لامەرکەزی و سنوردارێتی توانستەکانی بەرپرسە گشتیەکان و بەشداربوونی لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی لاواز و پلانى ژێرخان و بەردەوامیدان و بەڕێوەبردن، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەڵدەستێت بە فەراهەمکردنىپشتیوانى  ڕاوێژ کارى وتوانست لەڕێگەی:

  • پێشکەشکردنی چوارچێوەى کاری یاسایی و میکانیزم بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی
  • بەهێزکردنی چوارچێوەى کاری چاودێری و بەرپرسیارێتی
  • باشترکردنی دامەزراوە گشتگیرەکان کە دەتوانن بەدەنگەوەچوونیان هەبێت بۆ پێویستی و ئەولەویەتەکانی خەلکانی دۆخناسک.

پشتیوانی زیاتر بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکانى وەک جیاکاری و قۆرخکردنى دەسەڵات و تێکدرنى ژێرخان بەتایبەتی بۆ دانشتوانى دۆخناسک، لەڕیگەی برەودان بە بەشداربوونی گەنجان و هاوڵاتیانی مەدەنی و سیاسی و باشترکردنی سیستەمەکانی حکومەتی ناوخۆییەوە دابین دەکرێت لەڕێی پشتیوانیکردن لە پرۆسەکانی لامەرکەزیەت و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە دیاریکراوە ناوخۆییانەى پەرەپێدان کە لە ئەولەویەتدان و ن لە پلانی پەرەپێدانی ناوخۆیی لەسەر ئاستی پارێزگاکاندا ئاماژەیان پێدراوە و هەروەها هاریکاریکردن لە گەڕانەوە و دۆخی باشتری ژیان لەو ناوچانەدا کە ململانێیان تێدایە/دۆخیان هەستیارە، وەك لە ڕیی شیاندنەوە و باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژێرخانى ئابورى و نیشتەجێکردنى کۆمەڵگا.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکاندا دەکات بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان لەسەر ئاستی مەرکەزی و ناوخۆیی دا، لەنێویاندا وەزارەتى ناوخۆ و ئەو میکانیزمانەى بۆ پاراستنى ئاسایشى کۆمەڵگا بەکاریان دەهێنێت و لیژنەی دەستپاکی و پەرلەمان بۆ چاودێریەکی بەهێزتر و ئەنجومەنەکانی هەردوو پارێزگاکان و شارەوانیەکان بۆ سەرخستنى هەوڵەکانى بە لامەرکەزیەتکردن.

پیاوێكی بەتەمەن لەكاتی پێشكەشكردنی دۆكیومێنتەكانی بۆ تۆماركردنی ناسنامەیەكی نوێ لە بینایی بەرێوبەرایەتی باری شارستانی لە جەلەولا، دیالە.

ئامانجەکان

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار بۆ دەستخستنى ئامانجی بنیادنان و بەردەوامیدان بە دامەزراوە کاریگەر و بەرپرس و گشتگیرەکان دەکات لەسەر هەموو ئاستەکان لە عێراقدا کە ئەمانەی لێوە دەست دەخرێت:

  • باشترکردنی توانستی خەلکی عێراق، بە تایبەتی ئافرەتان، بۆ پێشەنگبوون و بەشداریکردن لە دیزاینکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریە شیاو و خێراکان، بە تایبەتی بۆ خەلکانی دۆخناسک.
  • بەهێزکردنی ئەو دامەزراوە و سیستەمەکانەى دەبنە هۆى دابینکردنى کۆمەڵێک خزمەتگوزارى کە جەخت لەسەر خەڵکى دەکەنەوە و بەگوێرەى بەڵگە و پێداویستییەکانى خەڵکن و و گونجاون و گشتگیرن و ڕەچاوى ڕەگەزە جیاوازەکان دەکەن، بەتایبەتى بۆ ئەو گروپانەى دۆخیان هەستیارترینە بە جەختکردنێکی تایبەتیەوە لەسەر داکۆکیکردن لە ڕابەرایەتی ئافرەتان لە پرۆسەکانی بڕیارداندا.