پەڕەی ڕاستییەکان: سەقامگیرکردنی دەستبەجێ

English

pdf (1MB)

Download

پەڕەی ڕاستییەکان: سەقامگیرکردنی دەستبەجێ

2016 November 12

دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی سەر بە UNDP لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ دا دامەزراوە. سەرەتا ئەم دامەزراوەیە یەك کەناڵی هەبوە بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ، کە ناسراوە بە دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS. لە مانگی نیسانی ٢٠١٦ دا، کەناڵیکی تر کرایەوە بۆ سەقامگیرکردنی فراوانکراو. ئەو دامەزراوەیە لەلایەن ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنەوە ئاڕاستە دەکرێت، بە سەرۆکایەتی جێگریی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لەلایەن UNDPیەوە بەڕێوەبرا، کە لە هەمان کاتدا ڕۆڵی سکرتێری ئەنجومەنی ئاڕاستەکردینش دەبینێت

FFIS میکانیزمێکی خێرایە دانراوە بۆ یارمەتیدانی خێرای سەقامگیرکردنی شارە تازە ئازادکراوەکان لە یەکەم مانگەکانی ڕاگەیاندنی ئەوەی ناوچەکە سەلامەتکراوە. FFIS پاڵپشتیی چوار جۆر چالاکیی دەکات. هەروەها پڕۆژە تایبەتەکان بە ڕێکەوتن بڕیاریان لەسەر دەدرێت لەگەڵ ئەنجومەنی قەزاکان و پارێزگاردا، بنەما لەسەر ئەولەویەتە دانراوەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی لەڕێی ڕاوێژکارییەوە

چوار بوارەکەی FFIS بریتیە لە: کاری گشتیی لە ژێر ڕووناکیی چاککردنەوەی ژێرخاندا، دۆخی ژیان، پاڵپشتییکردنی توانست، لەگەڵ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی

خاڵە بەرچاوەکان

  • FFIS لە ئێستادا ڕێپێدراوە کار لە ١٧ شاری تازە ڕزگارکراودا بکات
  • ١٩ وڵات پاڵپشتیی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن دەدەن و ٨٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییان بەخشیوە
  • لە بەشداریی ١٢ شاری تردا کە ئازادکراون، بە موسڵەوە، FFIS پێویستی بە ٨٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی هەیە لەگەڵ پەیماندان لە ٢٠١٦دا بۆ پارەدان و پەیمانی دابینکردنی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری تر لە ٢٠١٧ دا.
Document Type
Regions and Countries