پاش ڕزگاربوون لە داعش، خانمە یەزیدیەکی ڕزگاربوو لە توندوتیژی سێکسی ژیانی خۆی بنیاد دەنێتەوە

پاش سەرهەڵدانی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام (داعش) لە ٢٠١٤ دا، خەڵك وحکومەتى عێراق زۆریان چەشت بەدەست کاریگەریەکانی یەکێك لە خراپترین ململانێکانی ئەم سەردەمە، کە پێشێلکاریی بۆ یاسا نێودەوڵەتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئەنجام دەدرا لەلایەن گروپه‌ تیرۆریستیەکانەوە، بەو توندوتیژیە سێکسییانەی پەیوەندیداربوون بە ململانێکانەوە. لە ئێستادا کە ئۆپەراسیۆنەكه‌ سەربازیە سەرەکی و گەورەکانی دژی داعش لە عێراقدا بەرەو کۆتایی دەچێت وسەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر ئەلعەبادی سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند، عێراق دەستی کردووە بە پرۆسەی گۆڕانکاری وبنیادنانەوە. بەڵام هێشتا هەزاران خێزان لە کامپەکانی ده‌ربه‌ده‌ركراوه‌كانى ناوخۆدا دەژین وهه‌روه‌ها بەهۆی ئەو کاولکاریەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا وهەزاران ژن و پیاو ومنداڵ هێشتا نادیارن. ئەو ژن وکچانەی لە دەستبەسەری ژێردەستی داعش ڕزگاریان دەبێت هێشتا لە ژێر مەترسی ئەوەدان توشی بیرۆکەی چەقبەستوویی کۆمەڵایەتی ببنەوە یان وەکو پەیوەندیدار بە داعشەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت وەك لە قوربانیانی دەستی گروپه‌ تیرۆریستیەکان. سەرباری ئەمە، هەرچەندە چەندان دادگایی کردنی ئەندامە گومانلێکراوەکانی داعش لە عێراقدا ئەنجامدراوە، هێشتا تۆمەتبارکردنی ئەندامانی داعش ئەنجام نەدراوە بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی یان کۆیلایەتی سێکسی لە هیچ شوێنێکی جیهاندا.

چالاكیه‌ك له‌ لایه‌ن توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌نته‌ری هاوكاری یاسایی له‌ كه‌مپی به‌حره‌كه‌ له‌ عێراق. وێنه‌: به‌رنه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌عێراق/2017

نەدا خانمە یەزیدیەکی لاوی ڕزگاربووی لە دەست کۆیلایەتی سێکسی ودەستبەسەربوون لە ژێردەستی داعش وخەڵكی قه‌زاى شەنگال له‌ باکوری عێراق. ئەم خانمە توانی خۆی و کچەکەی لە ژێر دەستی داعش خۆیان ڕزگاربکەن پاش ساڵێك لە کۆیلایەتی. ئەم خانمە وتی "نازانم مێردەکەم لە کوێیە. باوەڕم وایە هێشتا لە ژێردەستی داعشدا بێت."

وەکو زۆرینەی خانمە یەزیدیەکانی تر، ئەم خانمە دەستبەسەرکرابوو بۆ کۆیلایەتی سێکسی وچەندین جار فرۆشراوە و کڕدراوە، هەرجارێك لەلایەن جەنگاوەرێکی داعشەوە. ئەم خانمە لاقەکراوە ولێی دراوە و بەزۆر خزمەتگوزاری پێکراوە. ئەم خانمە وتی "پاش ڕزگاربوون لە داعش، پەنام بردە بەر کامپی شاریا نزیک دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لەوێ هەوڵمدا ڕابردووم لە بیر بکەم و ژیانێکی نوێ لەگەڵ کچەکەمدا دروست بکەم. کۆمەڵگەی ناو کامپەکە منیان قبوڵ کرد وهەرچەندە پروپاگەندەی ئەوە هەبوو لەسەر ئەوەی چی بەسەر ژنانی ژێردەستی داعشدا دێت، بەڵام من نەمدەویست ئەندامانی کامپەکە بزانن لاقە کراوم، بەهۆی ئەوەی دەزانم ڕووبەڕووی بیرۆکەی چەقبەستوو دەبمەوە ئەگەر خەڵكی بزانن چیم بەسەر هاتووە…"وه‌وتى.

ڕۆژێكیان پیاوێك لە کامپەکەدا دەستی کرد بە هەڕەشەکردن لەم خانمە بەوەی ئەگەر کاری سێکسی لەگەڵدا نەکات ئەوا بە هەمووان دەڵێت لەلایەن داعشەوە ئەم خانمە لاقە کراوە. نەدا زۆر هەستی بە نا ئارامی کرد ونەیویست خێمەکەی خۆی بەجێبێڵێت وچیتر تێکەڵاوی هیچ کەس نەبێت. هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەری ئەم خانمە ئەنجامدرابوون بە خێرایی هەڵوەشانەوە.

ئەم خانمە دەڵێت "ئازایەتیەکی زۆری ویست بەڵام لە کۆتاییدا توانیم داوای یارمەتی بکەم لە سەنتەری هاریکاری یاسایی لە کامپەکەدا. پاشان قسەم لەگەڵ پۆلیس کرد لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خانمان [سەر بە هەرێمی کوردستانی عێراق] و باسی ئەو پیاوەم بۆ کرد کە هەڕەشەی لێکردووم. زۆر دەترسام". پۆلیسەکە بەدواداچونی بۆ کەیسەکەی کرد ولێکۆڵینەوەی لە پیاوەکە کرد و پێی وت ڕێکاری تر دەگیردرێتە بەر لە دژی ئەگەر جارێکیتر نەدا وەڕز بکات.

دانشتنێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر توندوتیژی له‌ سه‌ر بنه‌مای جه‌نده‌ری وتندوتیژی سێكسی په‌یوه‌ندیدار به‌ ململانێ، له‌ كه‌مپی شاریا له‌ دهۆك. ویێنه‌: به‌رنه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2017

له‌رێگاى كۆمه‌كى كرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژ به‌تونوتیژى سێكسى له‌كاتى مڵملانێیه‌كاندا (UN Action)، چه‌ندین سه‌نته‌ر بۆ پێشكه‌ش كردنى یارمه‌تى یاسایی، وه‌كو ئه‌وه‌سه‌نته‌ره‌ى كه‌وا نه‌دا سكاڵكه‌ى تێیادا تۆمار كردبوو دروست كران، كه‌به‌رێوه‌ده‌بردرێن له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌رنامه‌ى خانمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وهه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هاوبه‌ش ورێكخراوه‌ناحكومیه‌كان له‌جۆره‌ها كه‌مپ له‌عێراقدا هاوكارى یاسایى وده‌روونى به‌خۆرایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

لە نێو ئەو چالاکیانەی لەلایەن سەنتەرەکەوە ڕێکخراوە، نەدا هەلی ئەوەشی بۆ ڕه‌خسا كه‌ ئامادەی دانیشتنەکانی بەرزکردنەوەی هوشیاری بێت لەسەر کێشەکانی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکاندا وهەروەها دانیشتنەکانی ڕاوێژکردن بۆ یارمەتیدان لە بەدەستهێنانەوەی متمانە بەخۆبوون وەکو خانمێك و وەکو دایکێك. لە دواییدا سەنتەرەکە ئەم خانمەی ڕەوانەکرد بۆ بەرنامەیەکی گوزەران بۆ خانمانی سەرۆك خێزان کە تیایدا خولێکی دوو مانگەی وەرگرت لەسەر ئاریشگاى خانمان و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بتوانێت کارێك بۆخۆی بدۆزێتەوە. نەدا وتی "ئێستا وەکو ئارایشتکاری خانمان لە ئارایشتگایەکی دهۆکدا کار دەکەم و زۆر خۆشحاڵم!"

کردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە مانگى ئازار له‌ ساڵی 2017 دا خراوەتە گەڕ نوێنەرایەتی هەوڵێکی چڕی 14 لایەنی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ باشترکردنی هەماهەنگی و بەرپرسیارێتی و برەودان بە داکۆکی و پشتیوانیکردن لە هەوڵی وڵاتان بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی سێکسی و وەڵامدانەوەی کاریگەرتر بۆ پێداویستیەکانی ڕزگاربووان. سەنتەرەکانی هاریکاری یاسایی وهاریکاری دەروونی-کۆمەڵایەتی و ڕەوانەکردنەکان کە لەلایەن کۆمەکی کردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی کردەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی دەکرێن یارمەتی خانمانی ڕزگاربووی لاوی کۆیلایەتی سێکسی و دەستبەرسەریی ژێر دەستی داعش بدات لە شێوەی نەدا بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆیان و خێزانیان. ئێستا نەدا دووبارە هیوای بۆ گەڕاوەتەوە لەسەر ئەوەی داهاتوو چی هەڵگرتووە بۆی.

لەلایەن: جێڕاڵدین بۆزیۆ، 18 ی تەمموزی 2018