بەشداربوونی سیاسیانەی ئافره‌تان: بەشە ونەکەی وەدەستهاتن

2019 April 10

سەرۆکی تۆڕی ڕائیدات، دکتۆر ڕۆڵا ئەلحەروب وتی:"زیادکردنی بەشداریکردنی ئافره‌تان لە هەموو ئاستەکاندا پێویستی بە پێداچوونەوەی یاساکانی هەڵبژاردن هەیە بۆ دروستکردنی بناغەیەکی پتەو بەشێوەیەك دڵنیایی بدەن لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ئافره‌تان". وێنه‌: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق/2019

نوسینی: سوندوس عەباس

زۆرجار سیاسەت وەکو قەوارەیەکی کاری نێرینەکان دەبینرێت. ئافره‌تانیش کە گەورەترین بەشی کاری ناوماڵیان پێدراوە و هیچ پارەیەکیشیان پێنادرێت لە پای ئەمە، زۆرجار هەوڵدەدەن بۆ دانانی کات بۆ بەشداربوون بەهەمان ئاستی پیاوان. کردە و هەڵوێستە کۆمەڵایەتیەکان زۆر لەو کەسانەی ڕاگرتووە کە خوازیارن بەشداری بکەن چونکە چەندین بیروباوەڕ هەیە کە لە منداڵیەوە فێر کراون و بەردەوام ئەم بیروباوەڕانە بەهێز دەکرێن لەماوەی ژیانیاندا کە بۆتە هۆی ئەوەی ئافره‌تان دورەپەرێز بن و بێبەش بن خۆشیان و کچەکانیشیان لە کاروچالاکی سیاسی. ئافره‌تان بە شێوەیەکی ناهاوتا وایان لێکراوە بە شێوەیەك بیربکەنەوە کە زانیارییان کەمتر هەبێت دەربارەی سیاسەت یان نازانن چۆن بەشداری بکەن. لەو شوێنانەی کە بەشداریکردنی سیاسییان دادەنرێت بە نەگونجاو یان نائاکاریی، زۆر ترس لە زیانکەوتن لە ناوبانگیان و خۆیان و خێزانەکانیان دروست دەبێت. زۆر لەو ئافره‌تانەی دەردەکەون لە سیاسەتدا زۆرجار دووچاری گێچەڵپێکردن و ترساندن و توندوتیژی دەبنەوە.

بەو شێوەیەی لە كارنامه‌ى 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 و ژمارە 16 هاتووە، ڕاستەوخۆ باسی گرنگی بەشداریی سیاسیانەی ئافره‌تان دەکات، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بە هاوکاریی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و لەژێر چاودێریی جەنابی بەڕێز وسه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز موحەمەد ئەلحەلبوسی، دانیشتنێکی ئەنجامدا لە بەرواری 14 ی ئازاری 2019 دا لە پەرلەمانی عێراق لەژێر ناونیشانی "باشترین سیاسەتەکان بۆ زیادکرنی بەشداریکردنی ئافره‌تان لە حیزبە سیاسییەکان و لیستی هەڵبژاردنەکاندا". بە بەشداریی 42 پەرلەمانتارەوە، وۆرکشۆپەکە ئامانجی بریتی بوو لە بەرچاوخستنی گرنگترین هەنگاوەکان کە دەبێت بنرێن لەلایەن حیزبە سیاسییەکانەوە بۆ هاندانی بەشداریکردنی ئافره‌تان و ئاشناکردنی تۆڕی پەرلەمانتارە خانمە عەرەبەکان بۆ یەکسانی و هەروەها دامەزراندنی تیمێك کە بتوانێت ڕەشنوسێك دابین بکات لە ڕێسای سیاسی نیشتیمانی بۆ زیادکردنی بەشداری ئافره‌تان لە کاروبارە سیاسییەکاندا.

بەپێی كارنامه‌كه‌، خاتوو هودا سەجاد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی بۆردی تۆڕی پەرلەمانتارە خانمە عەرەبەکان بۆ یەکسانی وتی "بەهێزکردنی ئافره‌تان لە ڕووی سیاسییەوە بە واتای ئەوە نایەت تەنها ژمارەی ئافره‌تان لە دامەزراوە سیاسییەکاندا زیاد بکرێت، بەڵكو بە واتای ئەوەش دێت کە له‌ ئه‌گه‌رى ئاماده‌كردنى ژمارەیەك له‌ ئافره‌تان وده‌رفه‌ت وهانیان بدرێت بۆ پۆستەکانی بڕیاردان لە نێو دامەزراوە حکومیەکاندا."

لە ماوەی تاووتوێ ئەنجامدارەکەدا، بەشداربووان پرسیاریان خستە ڕوو دەربارەی وردەکاریەکانی تر کە دەبێت دابنرێن بۆ باشترکردنی بەشداریی ئافره‌تان لە بڕیارداندا و ئەمە بە قوڵی ڕوونکردنەوەی لەسەر درا لەلایەن پسپۆری ڕەگەز لە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وجەختی کردەوە سەر ئەوەی حیزبە سیاسیەکان بریتین لە بەشە ونەکەی وێنە گەورەکە، بەهۆی ئەو ڕۆڵە گرنگەوە کە هەیانە لە بەهێزکردن و بەشداریکردنی سیاسیانەی ئافره‌تان. دەبێت هەندێك میکانیزم وه‌یان هەندێك ڕێوشوێنی تایبەتی کاتی بگرنە بەر بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافره‌تان لە حیزبە سیاسییەکان و لیستی هەڵبژاردنەکان، وەکو پێداچونەوەی ساڵانە بە ڕێسا سیاسیەکانیاندا و پەیڕەوەکانیان لە ڕووی ڕەگەزەوە، هەروەها گرتنە خۆی ڕێساکان بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی بەرامبەر ئافره‌تان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و دانانی ڕێسای هەڵسوکەوت بۆ ڕاگرتنی خراپ بەکارهێنانی سیاسیانەی بنەما لەسەر ڕەگەز.

به‌ڕێز سوندوس عه‌باس، پسپۆڕی ڕەگەزیی له‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ وۆركشۆپێكدا له‌سه‌ر باشترین یاسا بۆ زیادكردنی به‌شداری خانمان له‌ یاساكانی هه‌ڵبژاردن. وێنه‌: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق/2019

سەرۆکی تۆڕی ڕائیدات، دکتۆر ڕۆڵا ئەلحەروب وتی:"زیادکردنی بەشداریکردنی ئافره‌تان لە هەموو ئاستەکاندا پێویستی بە پێداچوونەوەی یاساکانی هەڵبژاردن هەیە کە پێویستی بە پەرلەمانتارە عەرەبەکان و کۆمەلگەی مەدەنی هەیە بۆ دروستکردنی بناغەیەکی پتەو بەشێوەیەك دڵنیایی بدەن لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ئافره‌تان و گرتنەخۆی گۆڕانکاریە پێویستەکان بۆ نزیكبونەوە لە داهاتوویەکی هاندەر و پاڵنەر"

"کۆمەڵەیەکی ئافره‌تان"ی چالاک دەکرێت ڕەنگدانەوەی هەبێت لە ڕێسای جێگیرتردا و گەندەڵی کەمتر و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی-ئابوری و تەندروستی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و پەروەردە و ئاشتەوایی و سەقامگیریدا، بەو شێوەیەی لێکۆڵینەوەکان پیشانیان داوە کە ئافره‌تان لە حکومەتدا بە شێوەیەکی ئامادەباشتر مامەڵە لەگەڵ کەمکردنەوەی هەژاری و دابینکردنی خزمەتگوزاری و زیادکردنی خەرجیەکانی حکومەت بۆ تەندروستی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و زیادکردنی خەرجیە پەروەردەییەکان دەکەن، بێ گوێدانە ئینتیمای سیاسیی حکومەت و هەروەها وڵاتەکان ئەگەری کەمترە دووچاری جەنگی ناوخۆ ببنەوە و ئەگەری کەمترە توندوتیژی بەکاربێنن لە کاتی قەیرانە نێودەوڵەتیەکاندا، هەروەها ئەگەری کەمترە مافەکانی مرۆڤ پێشێل بکەن. پایە سەرەکیەکانی هەر ستراتیژیەتێك بۆ دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیکردنێکی بەشداربوونێکی کاریگەرانەی ئافره‌تان لە هەموو ئاستەکانی بڕیارداندا بریتین لە یەکگرتن و یەکبوونی ئافره‌تان، سەرباری ڕۆڵی حیزبە سیاسیەکان کە دەبێت ڕەچاوی ئەنجامدانی وردبینی ڕەگەزی بکەن لە پەیکەربەندی ناوخۆیی حیزبەکانیاندا و ئاستی هەستیارێتی ڕەگەز لە ئەندامەکانیاندا.

وۆرکشۆپەکە کۆتایی هات بە چەند خاڵ و پێشنیارێك بۆ پشتیوانیکردن لە ئافره‌تان لە حیزبە سیاسیەکاندا کە بووە بەرچاوخستنی پێویست بوونی پێکهێنانی شەفافیەت و پرۆسەکانی پاڵاوتنی وەڵامدەر بۆ ڕەگەز و دامەزراندنی نوسینگەی ئافره‌تان و دابینکردنی دارایی پێویست بۆ پاڵێوراوانی ئافره‌تان.

بۆ دڵنیابوون لە ڕۆڵی کاریگەری نوسینگەی ئافره‌تان وەکو ئامڕازێك بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵە ستراتیژیەتەکانی ئافره‌تان لە حیزبە سیاسیەکاندا، ئەم نوسینگانە دەبێت بە باشی دامەزرابن و کاری خۆیان بکەن، دەبێت پلەکەی لەناو پەیکەربەندی حیزبەکەدا بێت و دەبێت پێوانەکاری و چاودێریی ئەنجام بدات بۆ بەشداربوونی ئافره‌تان لە پرۆسەکانی بڕیاردان لەناو خودی حیزبەکەدا. لەلایەکی ترەوە ئەمە وەکو پەنجەرەیەکی گەورە کاردەکات بۆ کاریگەریەکی گەورە لەلایەن ئافره‌تانەوە ئەگەر بتوانن تۆڕێکی هەمەچەشنەی حیزبیانەی ئافره‌تان دابمەزرێنن.