نووسینی: سوندوس عەباس، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان له عێراق
بەناوخۆکردنی ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام بریتیە لە پرۆسەیەکی هەرە گرنگ لە خێراکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا بە شێوەیەك کە "کەس پشتگوێ نەخات" لە عێراقدا. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە هەموو بەرژەوەندیدارەکان ودامەزراوەکان، جا حکومی بن لەسەر ئاستی خوار نیشتیمانی وهەروەها کەرتە ناحکومیەکانیش وەکو کۆمەڵگەکانی ناوخۆ و ئەکادیمیاکان و گروپە پەراوێزخراوەکان، ڕۆڵێکی بنەچەییان هەبێت لە داڕشتن و جێبەجێکردن وچاودێریکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام هەریەک لە ئاستی خۆیەوە.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وۆرکشۆپێکی ڕێکخست بۆ پشتیوانیکردنی سێ پارێزگا وحکومەتی هەرێمی کوردستان، (بەسڕە و کەربەلا و ئەنبار و حکومەتی هەرێمی کوردستان) لەسەر ئامانجەکانی بەناوخۆییکردن لە ڕوانگه‌ى 2030 دا بەپێی پێویستیە کۆمەڵایەتیەکان وئەولەویەتەکان. ئەم هەنگاوە دێت پاش ئەوەی حکومەتی عێراق هەنگاوی پێشکەوتووی ناوە بەرەو جێبەجێکردنی ئامانجەکانی په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام لە عێراقدا لە ڕێی ئامانجەکانی پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانیەکەیەوە (پلانى نیشتمانى بۆ گه‌شه‌پێدان 2018-2022). وۆرکشۆپەکە نوێنەرانی هەر سێ پارێزگاکە وحکومەتی هەرێمی کوردستانی کۆکردەوە کە ئاستەنگی جۆراوجۆریان دووچار بۆتەوە، لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی پلاندانان و تیمی پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە و تیمی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام 16و نوسینگەی ئاماری ناوەندی و شارەزایانی نوسینگەی هەرێمایەتی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان.
وۆرکشۆپە دوو ڕۆژیەکە (12-13 ی شوباتی 2019) ڕێکخرا لە هه‌ولێر و 27 نوێنەری شارەزای تێدا بەشداربوو لە پارێزگا تاقیکراوەکانەوە و وەزارەتی پلاندانان بۆ تێگەشتنێکی باشتر لە ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام و بەناوخۆییکردن بە گشتی، هەروەها بە جەختکردنەوەیەکی تایبەتیەوە لەسەر ئامانجى ژماره 16 (میکانیزمی کاریگەریی دامەزراوەیی و هەماهەنگی)، بنەما لەسەر گونجاندنیاندا لە دۆخی عێراق و شارەزا پەیوەندیدارەکان لە هەرێم و دەرەوەشیەوە. بۆنەکە یارمەتیدەری نوێنەرانی پارێزگاکە بوو بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆڵیان لە بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام و گفتوگۆکردن لەسەر داڕشتنی چێوەیەکی کاری دامەزراوەیی کاریگەر و توانادارکردنی ژینگەیەك بۆ کۆمەڵگەیەکی زیاتر گشتگیر. لەماوەی وۆرکشۆپەکەدا، شارەزایانی نوسینگەی هەرێمایەتی لە عەممان (خاتوو تۆمۆکۆ ڤەزیر) و لە نوسینگەی گشتیی جەزائیر (بەڕێز سەباسچن ڤۆزیل) بەشداربوانیان ئاشناکرد بە ڕەهەندە سەرەکیەکان وه وانە فێربووەکانی بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام لە هەرێمەکەدا، پاشان باسکردنی ئامڕازە دامەزراوەییەکانی گروپى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان و ڕێنمایی و تاقیکردنەوەی ئەزموونە نێودەوڵەتیەکان. سەرباری ئەمە، میکانیزمە دامەزراوەییە ستونی و ئاسۆییەکانیش گفتوگۆیان لەسەر کرا لەسەر ئاستی جیاوازی لایەنە حکومی و ناحکومیەکانیشدا. بەم شێوەیە ڕێ‌خۆش دەبێت بۆ لەخۆگرتنی سیاسەتی لێك تێگەشتن لەنێوان پلاندانانی نیشتیمای و پەرەپێدانی ناوخۆیی و جێبەجێکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام، بە لەخۆگرتنی نمونە وڵاتیەکانەوە لەسەر پەیکەربەندی هەواڵدانی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام لەنێوان دەسەڵاتدارە ناوخۆیی/نیشتیمانیەکان وه وانە فێربووەکانەوە.
نوێنەرانی پارێزگاکان له (یەکەی پەرەپێدانی بەردەوام و وەزارەتی پلاندانان و نوسینگەی ئاماری ناوەندی و تیمی 16 ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام وتیمی پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە) چێوەی کاری دامەزراوەییەکانیان پێشکەشکرد بۆ بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام و جێبەجێکردنی لە ڕووی پەیوەستکردنیەوە بە پلان و ئامانجەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی و بەشداریی کارای کۆمەڵگە و گروپە دۆخناسکەکان و بەرەوپێشچوون تا ئەم بەروارە و وانە فێربووەکان ومیکانیزمەکانی بەرپرسیارێتی و پرۆسەی هەواڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام لەسەر ئاستی ناوخۆیی. هەندێك لە ئاستەنگیەکان خرانە بەرچاو وەکو چۆنیەتی دروستکردنی یەکبوون لەنێوان دەستپێشخەریە هەبووەکان و دەستپێشخەریە نوێیەکاندا و بەسوودێتی/پشت ڕاستێتیی ئاماژەدەرەکان و بەشداربوونی بەرژەوەندیدارەکان بۆ وەدەستهاتنی دیدێکی یەکخراو و یەکخستنی کەرتی تایبەت و داڕشتنی پلانەکاریگەرەکانی شاریی و دەستپێشخەریی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە بۆ خستنەڕووی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان.
ئەندامی تیمی پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە (د. حەسەن ئەلزوبادی) ڕوانگەیەکی قوڵ وه وردی پێشکەش کرد لەسەر میکانیزمی هەواڵدان وڕێنمایی لەسەر ئاستی خوار نیشتیمانی بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر لەخۆگرتنی کەرتێکی دیاریکراو لە راپۆرتی پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانەى عێراق بۆ ساڵی 2019 دەربارەی بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام لەسەر ئاستی نیشتیمانی. وردەکاریەکانی ڕێنمایی هەواڵدانی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام لەسەر ئاستی ناوخۆییش پێشکەشکرا لەکاتێکدا پارێزگا تاقیکراوەکان ڕاپۆرتەکەیان لەسەر ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام ئامادە دەکەن. شارەزایەك لە نوسینگەی جەزائیری به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان ئەزمونەکانی جەزائیری بەشداریپێکرد لە هەردوو بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام و ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام ژماره 16 بە پیشاندنی پڕۆژەکەیان بەناوی 'CapDE' کە بەرنامەیەکە بۆ بەهێزکردنی توانستەکانی ناوخۆ و پەرەپێدانی لایەنە کۆمەڵگەییەکان، هەروەها ئەزمونەکەیان لەسەر ئامادەکردنی پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە بە تایبەتی لەسەر ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام ژماره 16.
لەماوەی وۆرکشۆپەکەدا، لایەنە سەرەکیەکان کە یارمەتیدەرە ویان لەمپەرکارە لەبەردەم بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام یەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی گفتوگۆییان لێوە کرا لەڕێی چوار گروپی کارەوە کە نوێنەرەکانی وەزارەتی پلاندانان ئاسانکاریی بۆ هەموو گروپی کارەکان کردبوو. بەشداربوونی بەرژەوەندیدارەکان بە تایبەتی کۆمەڵگە مەدەنیەکان و لایەنی گشتی و ئەکادیمیا و لاوان و گروپەکانی ئافره‌تان و هتد پێویست بوو بۆ لەخۆگرتنی ئەولەویەتێکی بەرز لە هەموو ناوچەکاندا و میکانیزمی هەماهەنگیکردن بۆ پێویستیە ستونی و ئاسۆییەکان تا شیکارییان بۆ بکرێت بۆ باشترکردن، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕێچە کەرتیەکان تا کەس پشتگوێ نەخرێت. سەرباری جیاوازیەکان لە بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى بهردهوامیەکان و جێبەجێکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام 16+و ئامادەکردنی ڕەشنوسی ڕاپۆرتی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام لەسەر ئاستی ناوخۆیی، بەشداربووان توانیان بەشداری بە ئەزموونەکانیان و ئاستەنگیەکانیان بکەن لە ڕۆشتن بەرەو خاوەندارێتی و بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى بهردهوامیەکاندا. بۆشایی داتا هێشتا ئاستەنگیەکی سەرەکیە لە هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نیشتیمانیدا، وە هەماهەنگیکردن لەگەڵ نوسینگەی ئاماردا و ڕێگەی داهێنەرانە بۆ کۆکردنەوەی داتا پێویستە کاری بۆ بکرێت، ئەمانەو لەگەڵ هەڵسەنگاندنی داتا بەردەستەکانیش.
پاش ئەوەی نوێنەرە حکومیەکان هەوڵەکان و پشتیوانی نوسینگەی گشتی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان بەرز نرخاند، نوێنەری به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان له نووسینگه‌ى گشتى (سوندوس عەباس، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام) پلانەکانی نوسینگەی گشتیی پێشکەشکرد بۆ پشتیوانیکردنی پارێزگا خوار نیشتیمانیەکان بۆ بەهێزکردنی چەمك و بنەماکانی بەناوخۆییکردنی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام و میکانیزکی هەماهەنگی دامەزراوەیی کاریگەر لە جێبەجێکردنی ئەجێندای 2030 ی عێراق بە جەختکردنەوەیەکی تایبەتی لەسەر چەمکی ئەوەی هیچ کەسێك پشتگوێ نەخرێت.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
سوندوس عەباس، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان له عێراق، (م): 009647801976464