باشترکردنی کاریگەرى پۆلیسی ناوخۆ لە عێراقدا

2019 July 3

26 ڕاهێنەری ئاست مامناوەندی پۆلیسی عێراقی ئامادەی خولەکە بوون. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2019

لە حوزەیرانی 2019 دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وبەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و شیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێکەوە خولێکی پێشکەوتوویان پێشکەش کرد لەسەر ڕاهێنان بە ڕاهێنەران  دەربارەی بابەتی باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ. خولەکە ئەنجامدرا لە بەرواری 23 تا 27 ی حوزەیران لە ئەستانبوڵ و 26 ڕاهێنەری ئاست مامناوەندی پۆلیسی عێراقی ئامادەی خولەکە بوون. باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ هەروەها ناسراویشە کاری پۆلیسی پاڵپشتکراو بە زانیاری و بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکاتەوە سەر باشترکردنی کارامەیی و تەکنیکەکانی پۆلیسی ناوخۆ لەسەر چۆنیەتی کۆکردنەوە و پشتڕاستکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری لە کاری پۆلیسیدا. هەروەها جەخت دەکاتەوە سەر بنیادنانی هاوبەشێتی کاریگەر لەگەڵ بەرژەوەندیدارانی پەیوەندیدار لەسەر ئاستی ناوخۆ بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایشی گشتی لەکاتێکدا بنیادنانی متمانە و ئاسودەییش ئەنجام دەدرێت لە نیوان پۆلیس و کۆمەڵگە ناوخۆییەکاندا. هەروەها دەزگای کاروباری پۆلیس سەر بە وەزارەتی ناوخۆ وەکو کرۆکی کاری پۆلیسی لە نەخشە ڕێگەی خزمەتگوزاریی پۆلیسی ناوخۆدا کە ئاڕاستەی هەولەکانی دەکات بۆ گۆڕینی پۆلیسی عێراق لە هێزی جەنگانەوە لە دژی داعش بۆ پۆلیسی خزمەتگوزاریی لە عێراقی پاش داعشدا.

لەگەڵ ئەو چوار خولەی ڕاهێنان بە ڕاهێنەران بۆ باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ تردا کە ئەنجامدرا لە 2018 دا، خولێکی پێشکەوتووش بۆ 26 ڕاهێنەری پۆلیسی عێراقی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکیەوە دەستنیشان کرابوون وەكو ڕێگەیەك بۆ دامەزراندنی کۆمەڵێك ڕاهێنەری عێراقی شیاو و کارامە کە بتوانن ڕاهێنانە بنەڕەتیەکانی باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بۆ پۆلیسی عێراقی بە چاودێریکردنی بەردەوامی ڕێنماییکارکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دانیمارك لە مانگەکانی داهاتوودا. ئەو 26 بەشداربووە دیاریکراوە ئەداکارانی ئاست بەرزی خولەکانی خولەی ڕاهێنان بە ڕاهێنەران بۆ باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بوون کە لە 2018 دا ئەنجام دراوە هاوتا لەگەڵ تواناکانیان بۆ تێگەشتن لە چەمکەکان و توانایان بۆ گەیاندنی کارامەیی و زانیاریە گوازراوەکان بۆ هاوتاکانیان لە ئەفسەرانی پۆلیسی ناوخۆی عێراق.

ئامانجی گشتی خولە پێشکەوتووەکان بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی کارامەیی ئەم کۆمەڵە ڕاهێنەرە عێراقیە دەربارەی تیۆر و تەکنیکەکانی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بە جەختکردەوە سەر فێربوونی پێگەشتوان و تەکنیکەکانی هاندان کە بە شێوەیەکی ئاست بەرز پەیوەندیدارن بە دیزاین و گەیاندنی ڕاهێنانە بنەڕەتیەکانی باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ و خەمڵاندنەکانی کۆتایی بۆ هەموو لایەنەکانی پرۆسەی ڕاهێنانەکە. بەشداربووان لە سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پۆلیسی ئەنبار و بەغدا و کەرکوک و کەربەلا و میسان و سەلاحەدین و دیالە و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی تری دەزگای کاروباری پۆلیسی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای کاروباری ئاسایشی فیدڕاڵی و دەزگای لێکۆڵینەوە و هەواڵگریی فیدڕاڵی و دەزگای کاروباری دارایی و کاریگێڕیەوە وە هاتبوون.

لیوا، زیاد عەلی تەها، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شیاندن و ڕاهێنان لە وەزارەتی ناوخۆ، بۆ پیرۆزباییکردن لە بەشداربووانی خولەکە کە خولە پێشکەوتووەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواوکردوە وتی "ئەم کۆمەڵە 26 ڕاهێنەرە پێشكەوتووە دەبنە بزوێنەری سەرەکی لە بەرەوپێشبردنی ڕاهێنانی باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆی داهاتوودا بۆ پۆلیسی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکیدا." لیوا زیاد سوپاسگوزاریشی دەربڕی بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە بەهێزکردنی توانستی پۆلیسی عێراق و وەزارەتی ناوخۆدا.

بەشداربووانی خولەکە بووە هۆی فێرکردنیان بۆ بابەتی بەسوود لەڕووی زانیاری و کارامەییشەوە کە دەبێتە یارمەتیدەر لە بوونیان بە ڕاهێنەرانی کارامە و ئاسوودە لەناو عێراقدا و بۆ دابینکردنی ڕاهێنان بۆ هاوتاکانیان لە بواری کارەکانیاندا. یەکێك لە بەشداربووە مێینەکان وتی "وەکو ئەفسەرێکی مێینە، ئەم خولە بووە هۆی دابینکردنی دیدێکی بەسوود بۆ ڕۆڵە بەهادارەکانی ئەفسەرانی پۆلیسی مێینە لە عێراقدا، بە تایبەتی بە هێشتنەوەی پەیوەندی وهاوبەشێتی متمانەدار لەگەڵ کۆمەلگەکاندا کە زۆر گرنگە بۆ ڕێگرتن لە تاوان."

ڕاوێژکاری پۆلیسی پلە باڵای بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان، فین بەرنس ئەندەرسن، پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولە پێشکەوتووەکە کرد وه وتی "ئەم بەشداربووانە دەبنە لایەنی گرنگی پێشوەختە بۆ جێبەجێکردنی باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا لە چەند مانگی داهاتوودا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان بەپەرۆشەوە چاوەڕوانە بەردەوامبێت لە هەماهەنگیەکەی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا لەسەر ئەم کارە گرنگە، کە دەبیتە دەوروتەسلیمکردنی وردە وردەی دابینکردنی خولەکانی ڕاهێنانەکە بۆ ڕاهێنەرانی شیاوی عێراقی." هەروەها جەختی کردەوە سەر ئەوەی ئەم ڕێبازە زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی عێراق خاوەندارێتی و بەردەوامیپێدراوی ئەم کارە گرنگە دەگرێتە ئەستۆ لە ماوە درێژدا.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان زۆر سوپاسگوزاری دانیمارکە بۆ بەخشینە داراییە باشەكەی لە هەوڵیاندا بۆ باشترکردنی پۆلیسی ناوخۆی عێراق. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان هەروەها سوپاسگوزاری ڕێنماییکارە ئاستبەرزەکانی پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکە کە یارمەتیدەر بوون لە دیزاینکردن و دابینکردنی خولەکەدا.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکەن بە:

خاتوو شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامەی حوكمی یاسا \ چاکسازیی کەرتی ئاسایش

 مۆبایل: 9647511843529+

فین بەرنس ئەندەرسن، ڕاوێژکاری باڵای پۆلیس

مۆبایل: 9647708117308+

موحەمەد ئەلبەهبەهانی، تایبەتمەندی پەیوەندیەکان

مۆبایل: 9647704399222+