بەنیشتیمانیکردنى پێوەرکانى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام لە عێراقدا

2021 January 13

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان شانبەشانى وەزارەتى پلاندانانى عێراقى هەڵدەستێت بە بەهێزکردنى یەکخستنى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام لە عێراقدا لە ڕێگەى بە نیشتیمانیکردنى پێوەرکانى ئامانجى پەرەپێدانى بەردەوام لە عێراقدا.

جەخت خستنە سەر بە ناوخۆییکردنى پێوەرکانى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام دڵنیایی لە یەکخستنێکى کاریگەرى ئەجێنداى 2030 دەدات لەگەڵ چوارچێوە کارى نیشتیمانى عێراقى، دیدى عێراق 2030، کە بۆ توانادارکردنى عێراقییەکان دیزاین کراوە لە وڵاتیکى پارێزراودا؛ بنیاتنانى کۆمەڵگایەکى یەکگرتوو و خاوەن ئابوورییەکى هەمەچەشن؛ و برەودان بە ژینگەیەکى بەردەوام و دادپەروەى و حوکمى باش.

بەم دواییانە کۆبوونەوەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى بە نێوخۆییکردنى پێوەرەکان ڕێکخرا. هەر یەکە لە جیگرى وەزیرى پلان دانان و وەرزش و لاوان و سەرۆکى ڕێکخراوى ئامارى ناوەندى لە نێو نوێنەرانى ترى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەکادیمیا و ڕێکخراوە نا حکومییەکان و کەرتى تایبەت و لاوان و ئافرەتان بوون کە ئامادەى ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

لە میانى کۆبوونەوەکەدا، ڕێکخراوى ئامارى ناوەدنى عێراقى هەستا بە ڕاگەیاندنى ڕاپۆرتى هەڵسەنگاندنى بۆشایى داتاى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام و سەکۆى بڵاوکردنەوەى داتاى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام و وێناکردن، کە بە هاوکارى تەکنیکى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئامادە کرابوو.

شارەزایانى دەزگای هەرێمی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و نوسینگەى ئۆسڵۆ (شارەزاى کارکردنن لەسەر ئامانجى 16ى پەرەپێدانى بەردەوام) بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکدا کرد و تیایدا چیرۆکەکانى سەرکەوتن و ئەو ئاستەنگانەى ڕووبەڕووى وڵاتانى تر بوونەتەوە لە بە نیشتیمانیکردنى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوامدا خرانە ڕوو. گفتوگۆکان جەختیان لەسەر چەندین بابەت کردبووەوە وەک ئابورى و کۆمەڵگاى گشتگیر و ئارام و فەراهەموبوونى دادپەروەرى و ئامانجە ژینگەییەکان.

ئەو کۆمەڵانەى کاریان دەکرد بۆ پێداچوونەوە و بەهێزکردنى خشتەى بە نیشتیمانیکردنى پێوەرکانى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام ڕێکخرابوون کە پێشتر ئامادە کرابوو. دەرئەنجامەکە دەخرێتە نێو دووەم پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانەى وڵاتەوە کە لە قۆناغى ئامادەکردندایە و پلان وایە لە مانگى حوزەیرانى2021 دا ڕادەستى کۆربەندى سیاسى باڵاى پەرەپێدانى بەردەوام بکرێت.

وۆرکشۆپەکە ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ هەماهەنگییەکى ناوازە لەگەڵ شارەزایانى بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و حکومەت و کۆمەڵگاى عێراقى بەرەو کارکردنێکى باشتر لەسەر ئامانجى 16 ى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام و ئاشتى و دادپەروەرى و دامەزراوەى بەهێز لە نێو عێراقدا. کارى هاوشێوە پەرەپێدانى نەخشە ڕێگایەک و خشتەى پێوەرى بە ناوخۆییکردنى بۆ ئامانجى 16 ى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام و بەرەوپیشچوونى بەردەوام بەرەو هێنانەدى دیدگاى عیراق بۆ 2030 دەگرێتەوە.