هەولێر، 31 ى ئادارى 2021- کوژمەى ڕەخساندنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستانى عێراق کە سەر بە بەرنامەى بەرەوپێشەوە یە دەستپێشخەربووە لە بنیاتنانى خۆڕاگرى لە هەرێمى کوردستانى عیراقدا لە سەروبەندى ئەو قەیرانە تەندروستییە جیهانیەدا کە بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە هاتووەتە کایەوە. پڕۆژەکە لە 31ى ئادارى 2021 کۆتاییهات و پشتیوانى 56 کۆمپانیاى کرد و زیاتر لە 700 هەلى کارى بۆ لاوان و کەمدەرامەتان ڕەخساند، کە لە نێویاندا 240 ئافرەت هەبوون. پڕۆژەکە لە لایەن سندوقى متمانەى هەرێمى بۆ بەدەمەوەچوونى قەیرانەکانى سوریا، مەداد، ى سەربە یەکێتى ئەوروپا ،کۆمەک دەکرێت و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە، بە هاوبەشى لەگەڵ دەزگاى ڕوانگە و پارێزگاى هەولێر، جێبەجێ دەکریت.

بۆنەکە بەشێوەیەکى ئۆنلاین و بە بەشدارى نوێنەرانى یەکێتى ئەوروپا، ‘سندوقى مەداد’ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و حکومەتى هەریمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر و دەزگاى ڕوانگە و نوێنەرانى کۆمپانیا سوودەمەندبووەکان و ئەو کارمەندانەى لە دەرئەنجامى ئەم پڕۆژەیەدا دامەزراون ڕێکخرا.

پارێزگارى هەولێر، بەڕێز ئومێد خۆشناو، گوتى “ئەو پڕۆژانەی ئابووری کۆمەڵەگا بەرەوپێش دەبەن لە رێگەی پەرەپێدانى ئابووری تاکەوە زۆر گرینگن بۆ ئێمە، بە تایبەتی لەم دۆخەی ئێستادا. خۆشخاڵین کە دەبینین 700 لاوی ئەم کۆمەڵگایە کاریان بۆ دابین کراوە و چەندین پڕۆژە کۆمەکی داراییان پێشکەشکراوە. هەروەها لاوانمان راهێنانیان پێکراوە تاکو بیرۆکەکانیان بکەنە بازرگانى. وەک پارێزگا و لایەنی هاوبەشی پڕۆژەکە خۆشحاڵین بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی سودیان بۆ کۆمەڵگا هەیە و پشتگیری خۆمان بۆ لاوان دووپات دەکەینەوە. هیوادارین ئەو کەسانەی کاریان بۆ دابینکراوە سودمەند بووبن، هەم لە رووی مادی و هەم لە رووی ئەزمونی کارەوە. هەروەها ئەو لاوانەی پشتگیری دارایی پڕۆژەکانیان کراوە، بەرهەمەکانیان ببینین لە بازاڕدا و ببنە سەرچاوەی دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ کارخوازانى دیکەش.”

بەڕێوەبەرى نوسینگەى هەماهەنگى یەکێتى ئەوروپا لە هەولێر، بەڕێز ڤیسیۆ گیۆ پوپۆ، گوتى: “لەسایەى بەرنامەى بەرەوپێشەوەدا و بەیەکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیدا، یەکێتى ئەوروپا جەخت دەخاتە سەر بنیاتنانى تواناى خۆڕاگرى. لەسەروبەندى قەیرانى ئابوورى و قۆناغى چاکبوونەوە پاش قەیرانەکان، بەرنامەى بەرەوپێشەوە و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانى دەسەڵاتە هەرێمى و نێوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ زیادکردنى دەرفەتى ئابوورى مەزنتر. بنیاتنانى کەرتێکى ئابوورى فرەچەشن و داهێنەرانە و بەهێز کلیلى دڵنیاییدانە بە خەڵک، خەڵکى هەرکوێیە بن و ئەوانەش کە ناسکترین دۆخیان هەیە، دەتوانن کار و ئاسایشى ئابوورى دەستەبەر بکەن.”

زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتى: "زۆر دڵخۆشم کە دەبینم ڕەخساندنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستانى سەر بە بەرنامەى بەرەوپێشەوە هاریکار بووە لە بنیاتنانى خۆڕاگرى بۆ کۆمەڵگا دۆخ ناسکەکان، بەتایبەتى لە سەروبەندى ئەم پەتا تەندروستییەدا. ئەمە بەهۆى ئەو هاوبەشییە ستراتیژەى بەرنامەى ەنەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا و 'سندوقى مەداد' هەیەتى هاتە کایەوە. بەیەکەوە لەگەل هاوبەشە نێوخۆییەکانماندا، پاریزگاى هەولێر و ڕێکخراوى ڕوانگە، یارمەتى سەدان لاوى دۆخ ناسکمانداوە بۆئەوەى بکەونەوە سەر پێى خۆیان  و ژیانێکى بەرهەمداریان هەبێت و داهاتێکى باش بۆخۆیان و خانەوادەکانیان پەیدا بکەن."

Slide
Slide
Slide
Slide
Slide

 

سەرۆکى دەزگاى ڕوانگە، دکتۆر عبدالسلام مەدەنى، گوتى: " پەرەسەندنى کەرتى ئابوورى و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ لاوان پێویستى بە هەنگاوێکە بەرەوپێشەوە بۆ پەرەپێدانى کەرتە نا نەوتییەکانى تر وەک هەنگاوێک بەرەو زانیارى ئابوورى و زیادکردنى ئارەزوو بۆ تەکنەلۆژیا و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار لەڕێگەى زیادکردنى ویست بۆ دەستپێشخەرى و ئازادى و بەرەوپێشبردنى بابەتەکانى خوێندن بەمەبەستى ئامادەکردنى نەوەیەکى ئامادە و پێشبڕکێکار لە بازاڕى جیهانى کاردا. هەروەها دەبێت لاوان چالاکبن و بەشیوەیەکى بەردەوام پەرەبە توانا و بەهرەکانیان بدەن لە جیهانێکدا کە پڕیەتى لە گۆڕانکارى."

هەروەها گوژمەى ڕەخساندنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا برەوى بە پەرەپێدانى کارسازى کردووە لە ڕێگەى پێکهاتەى کارسازییە ونەکان و هاریکارى دەستپێکردنى دەیان بازرگانی کردووە و ڕاهێنانى بە نزیکەى 149 لاو (%58 ئافرەت) کردووە و کۆمەکى سەرەتایی پێداون بۆ ئەوەى دەست بە بازرگانییەکانیان بکەن. بەمەبەستى دڵنیاییدان لە بەردەوامى و گەشەپێکردنى ئەم کۆمەڵە لاوە کارسازە، بەرنامەکە هەستاوە بە پەرەپیدانى سەکۆى کۆبەخشى وەبەرهێنان لە بیرۆکەکەمدا بکە بەمەبەستى بەیەکبەستنەوەى خاوەن ئەو کارانەى تازە دەستپێدەکەن و ڕێنوێنیکاران و وەبەرهێنەران و ئەو ڕێکخراوانەى لە بوارى کارسازیدا کار دەکەن و وەبەرهێنانى جۆراوجۆر و دەرفەتى ئابوورى بۆ چەندین ساڵى داهاتوو بڕەخسێنن.

***

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى لاپەڕەى ڕەخساندنى هەىلى کار لە هەریمى کوردستانى عێراق بکە: https://www.headwayjobs.com

و پەڕاوى زانیارى بەرنامەى بەرەوپێشەوە دابەزێنە: https://bit.ly/2J4h8Ta

#بەرەوپێشەوە #عێراق #داهاتوویەکى_ڕوونتر

 

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە :

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پەرەپێدان له‌ عێراق:

خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكار له‌بوارى پەیوەندیەکان

ئیمێل:nidaa.hilal@undp.org

مۆبایل: 9647517450799+

 

نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق:

به‌رێز ئه‌لسادق  ئەلعەدلی، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان

ئیمێل: Alsadiq.AL-ADILEE@eeas.europa.eu

مۆبایل: 9647809285377+

eeas.europa.eu/delegations/iraq

 facebook.com/EUinIraq   

 @euambIraq

 

دەزگاى ڕوانگە

ئارى رەسول، بەڕێوەبەرى بەشى ڕاگەیاندن و میدیا

ئیمێل: ary.rasool@rwanga.org

مۆبایل: 9647505672000+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن