ئیتاڵیا به 2.72 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی هاوکاری سه‌قامگیری عێراق ده‌دات
Wed Dec 23 00:00:00 UTC 2015
کاری سه‌قامگیرکردن له‌ڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ(FFIS) له تکریت پشتیوانی ده‌کرێت @ UNDP Iraq/2015
کۆماری ئیتالیا به بڕی 2.72 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی (2.5 ملیۆن یۆرۆ) هاوکاریی دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ(FFIS)ی سه‌ر به UNDP کرد، که پشتیوانیی خێرا ئاراسته ده‌کات بۆ یارمه‌تیدان له شیاندنه‌وه‌ی ژیرخانی شارستانی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوورییه ناوخۆییه‌کان و گوژمدان به توانای حکومه‌ت و بره‌ودان به ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق. ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌شێک له‌و به‌ڵێنه 7.63 ملیۆن دۆلارییه (7 ملیۆن یۆرۆ) به فه‌ڕمی ده‌کات که ئیتاڵیا دابووی به پشتیوانیکردنی چالاکییه‌کانی سه‌قامگیری، که له‌م دواییانه‌دا له پارێزگاکانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و نه‌ینه‌وا و ئه‌نباردا بڵاوه‌یپێکرا.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری UNDP له عێراق، به‌ڕێز سوڵتان حاجیێڤ سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ ئه‌و کۆمه‌که به‌خشندانه‌یه و گوتی: "کۆمه‌که‌که‌ی ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو یارمه‌تی ده‌دات، له‌کاتێکدا که UNDP له‌ساڵی نوێ‌دا کاره‌کانی زیاتر ده‌کات. به‌م نزیکانه ڕه‌مادی و ناوچه گرنگه‌کانی دیکه ئازاد ده‌کرێن. له ساڵی 2016دا پێوسته کاری زۆر ئه‌نجامبده‌ین بۆ یارمه‌تیدان له به‌گه‌ڕخستنی گه‌نجان له‌و ناوچانه‌دا که زیانی زۆریان به‌رکه‌وتووه، وه هه‌روه‌ها بۆ بره‌ودان به ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی سارستانی، له‌ناویشیاندا تۆڕه‌کانی دابه‌شکردنی کاره‌با و وێستگه‌کانی ئاو و بینا گشتییه‌کان."
به‌ڕێز مارکۆ کارنیلۆس، باڵوێزی ئیتاڵیا له عێراق گوتی: "حکومه‌تی عێراق هه‌وڵێکی جددی ده‌دات بۆ هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی په‌نابه‌راندا له کاتی ئێستادا،" وه هه‌روه‌ها گوتیشی: "پابه‌ندبوونی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر عێراق له چوارچێوه‌ی کاری سه‌قامگیرکردندا، که هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆگرامی ڕاهێنانه له‌خۆده‌گرێت که زۆر پێویسته بۆ کارمه‌ندانی پۆلیس که به‌رپرس ده‌بن له زامنکردنی سه‌لامه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگا میوانداره‌کان و ناوچه ئازادکراوه‌کان، ڕێگا خۆشده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه عێراقییه‌کان به‌سه‌لامه‌تی بۆ ماڵه‌کانیان و ڕێگری ده‌کات له‌ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی عێراقییه‌کان. ڕۆڵی دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ (FFIS) بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه زۆر گرنگه."
لەمێژە هاوکاریی سەقامگیرکردن لە تکریت دەستەبەرکراوە، کە تیایدا لە سەدا ٩٠ ی خێزانەکان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و سەرقاڵی دووبارە بنیادنانەوەی ژیانیانن. دەستپێشخەریی نوێ لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی صلاح ا‌لدین و دیالە و نەینەوا بەڕێوەن. هه‌موو چالاکییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پێشینه ههڵسهنگێنراوهکانی حکومه‌ت جێبه‌جێکراون.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به عه‌ره‌بی (داگرتن)
#IraqStabilization
پهیوهندیئەندرو چێثام، کارمەندی پەیوەندیگرتنی ستراتیژی بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ(FFIS)