بەغدا- حکومەتی فەرەنسا بڕی568,690 دۆلاری ئەمریکی (500,000 یۆرۆ) بەخشی بە به‌رنامه‌ى هه‌ستانه‌وه‌وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له‌عێراق كه‌سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ په‌رپێدان بۆ برەودان بە چاکبوونەوە وبنیادنانی هەستانەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).
ئەم کۆمەکیە یارمەتیدەر ده‌بێت لە باشترکردنی دەستکەوتنی هەلی کار بۆ 200 کەس ئه‌وانه‌ى دۆخى ئابووریان سنورداره‌كه‌ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان له‌شه‌نگال و حەمدانیە، کەوا ده‌بێته‌هۆكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتوان، ئه‌مه‌ش لەڕێی پێدانی پارە بۆ کاری بازرگانى بچوك وبه‌رنامه‌كانى پاشەکەوتکردنی پارە و بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەگەری.
بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیه‌كه‌ى، ئەم بەخشینەش دەبێتە پاڵپشتی بۆ کارەکانی بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق په‌رپێدان لەگەڵ ژوورەکانی بازرگانیدا بۆ بنیادنانی توانستیان لە وەڵامدانەوەی قەیرانەکان داهاتوودا.
لە بۆنەیەکی واژۆکردندا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژە نوێیەکە، باڵیۆزی فەڕەنسی لە عێراق بەڕێز برونۆ ئۆبێغ پێشوازی کرد لە باڵیۆز ئێریك شێڤالیە، بەڕێوەبەری سه‌نته‌رى یارمه‌تیدان وقه‌یران سەر بە وەزارەتی کاروباری بیانی فەڕەنسا، هەروەها وتی "ئەم پڕۆژەیە زۆر باش گونجێنراوە لەگەڵ ئەولەویەتە عێراقی و فەرەنسیەکان بۆ سەقامگیریدا، بە ئامانجگرتنی باشترکردنی دۆخی سەلامەتی گەڕاوەکانی ئاوارە ناوخۆییەکان لەو ناوچانەی زۆرترین کاریگەرییان بەرکەوتووە لەلایەن داگیرکاریی داعشەوە، دابینکردنی هەلەکانی دەستبەجێی گوزەران و خستنەسەرکار بە تایبەتی بۆ گەنجان و خانمان هەنگاوێکی سەرەکیە بەرەو هەستانەوە و بەردەوامیپێدراوێتی زیاتر لەم کۆمەڵگانەدا."
جێگری نوێنەری تایبەتی نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكارى عێراق، خاتوو مارتا ڕوێداس وتی " به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی دەکات بەهێزکردنی لایەنی دارایی ئەو کەسانە تا یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی فشاری سەر دارایی حکومەت، لە هەمان کاتدا ببێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی کاری هەمەجۆر بۆ گەشەکردنێکی ماوەدرێژی ئابوری."
گه‌لێك ناوچه‌له‌نه‌ینه‌وادا له‌ژێرخانى گشتى وتایبه‌تى زیانێكى به‌رچاوى به‌ركه‌وتووه‌كه‌وا كاریگه‌ریه‌كى درێژخایه‌نى هه‌یه‌له‌سه‌ر‌ده‌ربه‌ده‌ركروان وكه‌موكوریه‌كى به‌رچاو به‌دى ده‌ركێت له‌گوزارانى خه‌ڵكى له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا بارى ئاسایش خراپ بێت.
بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق بەشێکە لە به‌رنامه‌ى هه‌ستانه‌وه‌وچاكبوونه‌وه‌کە بەگەڕ خرا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کوەیت بۆ بنیادنانەوەی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا. لەم دۆخەدا، حکومەتی فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە كۆمه‌كى بەخشین بە به‌رنامه‌ى هه‌ستانه‌وه‌وچاكبوونه‌وه بۆ فراوانکردنی هەلەکانی گوزەران لە عێراقدا.
بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق كه سه‌ر به به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ په‌رپێدان برەودەدات به‌هاندانى چاكبوونه‌وه‌وتوانایی كۆمه‌ڵگاكانى ناوخۆ ئه‌وانه‌ى كه‌مه‌ترسى قه‌یرانى جۆراوجۆریان له‌سه‌ر كه‌په‌یوه‌نداره به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى به‌رفروانى ده‌ربه‌ده‌ركراوانى عێراقى وئاواره‌سوریه‌كان. ئەمەش دێتە دەست لەڕێی بەرنامەیەکی ماوە مامناوەندی یەکخستنی بنیادنانی توانستی بەڕێوەبردنی کارەسات و شیاندنەوەی ژێرخانی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و چاکبونەوەی گوزەران وپێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
مارلی تینۆك، کارمەندی پەیوەندیەکان و ڕاپۆرت لە بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق
(م): 009647517419535