بەغدا، 12 ی ئازاری 2019- حکومەتی شانشینی دانیمارك بڕی 50 ملیۆن کرۆنی دانیمارکی (هاوتا بە 7.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) پێشکەش كرددامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان کرد، کە کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ ئەو دهستپێشخهریانهى دەبنە هۆی سەقامگیرکردنی خێرا بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان لە دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش). ئەم پێشکەشکردنە دەبێتە زیادکردنی بەشداربوونی دانیمارك لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا بۆ بڕی 296 کرۆنی دانیمارکی (46 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، ئەمەش دانیمارك دەکاتە شەشەمین گەورە بەخشەر بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان.
سەرۆکی سەقامگیری لە بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان، دکتۆر موحەمەد سدیدموداوی وتی "بەرەوپێشچوونێکی گەورە ئەنجام دراوە لە ناوچە ڕزگارکراوەکاندا. ملیۆنان خەڵك گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و کۆمەڵگەکان وا دەکەونەوە سەر پێی خۆیان. بەڵام لەگەڵ ڕێژەی زۆری خەڵكانی گەڕاوە، بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان ئەولەویەت دەدات بەو ناوچانەی زۆرترین خەڵكی بۆ گەڕاوەتەوە و سەختترین دۆخی هەیە. ئەم بەخشینە باشه بە تەواوی لە کاتی خۆیدا بوو".
باڵیۆزی دانیماركی، بەڕێز گەرت مینیكى وتی:"ئێمە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق ودامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ئاسانکاری گەڕانەوەی ملیۆنان ئاوارەی ناوخۆییدا لە عێراق بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر مەترسیدابوون كه لە دەستی داعش ڕزگارکراون. دانیمارك پابەندە بە پشتیوانیکردن لە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری و هانی هەموو لایەنەکان دەدات بەردەوامبن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو 1.8ملیۆن ئاوارە ناوخۆییەی عێراق".
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردنی دامەزراند لە حوزەیرانی 2015 دا بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بناغەی کار بۆ بنیادنانەوە و چاککردنەوە و زامنکردن لەسەرهەڵنهدانەوەی ڕهوتى توندڕەویی. نزیکەی 2,500 پڕۆژە یان تەواو کراون یان لە تەواو بووندان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لەوەی بە خێرایی نۆژهنكردنهوه ئەنجام بدەن بۆ ژێرخانە پێویستەکان و خزمەتگوزاریە سهرهكیهكان. زیاتر لە سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیری لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆییەکانەوە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش پشتیوانیە بۆ کاری ناوخۆیی و بزواندنهوهى ئابووری.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
یۆن ئۆکاهاسە، پسپۆری پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری، (م): 009647901101964