وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، دکتۆر نوری ئەلدلەیمی وتی "ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژیەکانمان دووپات دەکەینەوە بۆ ئەوەی پەرەپێدانێکی ناوخۆیی گشتگیر بێتە دی” وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق /2019

 

هەولێر، 17 ی نیسانی 2019- لیژنەی ئاڕاستەکاری بەرنامەی پشتیوانیکردن لە چاکبونەوە و سەقامگیری لە عێراقدا لەڕێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە یەکەمین کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ڕێکخست لە هەولێر لە بەرواری 17 ی نیسانی 2019 دا. ئەم بەرنامەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە کراوە بە بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ لەماوەی 4 ساڵدا، وە جێبەجێکراوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرە پێدان بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان .

کۆمیتەی رابەریکردنەکە پلانەکانی کاری لەخۆ گرت و پڕۆژە پێشینە سەرەکیەکانی دەستنیشانکرد بۆ جێبەجێکردن لە نۆ پارێزگادا: ئەنبار و بەسرە و دهۆک و هەولێر و میسان و نەینەوا و سەلاحەدین و سلێمانی و زیقار. پڕۆژەکان لە پلانەکانی پەرەپێدانی هەرێمایەتی و پلانەکانی کاری وزەی بەردەوام دەرهێنراون و پەرەیان پێدەدرێت کە لە ژێر بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆجییەکان (LADP II) لە ناوەڕاستی 2018 دا ئەنجامدراوە. بەرنامەکە دەربارەی پشتیوانیکردنی بە نامەرکەزیکردنی دەسەڵاتەکانە لە ناوەندییەوە بۆ ناوخۆیی لەڕێ پەرەپێدانی توانستە دامەزراوەییەکان و باشترکردنی سیستەمی دروستکردنی داهات و هاوبەشێتیی شان بە شان لەگەڵ دەسەلاتدارە ناوخۆییەکان و یەکیتی ئەوروپا و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ برەودان بە پرسی پەرەپێدانە ناوخۆییەکان.

وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، دکتۆر نوری ئەلدلەیمی وتی "ئەمڕۆ ئێمە پلانێکی کاری تۆکمەمان لەخۆگرتووە کە ئەولەویەتە ناوخۆییەکان دەخاتە ڕوو وەکو بەلامەرکەزیکردن و دروستکردنی هەلی کار و خزمەتگوزاریە گشتیەکان لەو ناوچانەدا کە زۆر پێویستیان پێیە. بەم لەخۆگرتنە ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژیەکانمان دووپات دەکەینەوە بۆ ئەوەی پەرەپێدانێکی ناوخۆیی گشتگیر بێتە دی"

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کورستان، دکتۆر عەلی سندی وتی "هەوڵە پێکەوەییەکانی پێشوومان لە ژێر بەرنامەی LADP II بووە هۆی دروستکردنی پلانی پەرەپێدانی هەرێمی و پلانەکانی کاری وزەی بەردەوام. ئێمە خۆشحاڵین لەسەر ئەم وەدەستهاتووانە دووبارە بنیاد بنێینەوە بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرە پێدان بۆ ڕۆشتن بەرەو ئاستی دواتری جێبەجێکردنی کارەکانی ژینگەیی و وزەیی بەردەوام  و لەخۆگرتنی دەستپێشخەریەکانی گۆڕانی کەشواهەوا."

سەرۆکی شاندنی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق جەنابی بەڕێز باڵیۆز ڕۆمان بلێکوا وتی "یەکێتی ئەوروپا بەردەوامدەبیت لە پیشاندانی پابەندبوونی بە پشتیوانی پەرەپێدانەوە لە عێراقدا. کۆبونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی رابەریکردن دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ هاوڕابوون پێکەوە لەسەر کاری جدی بۆ جێبەجێکردن لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە چەند مانگی داهاتوودا. من دڵخۆشم ببینم ئەم بەرنامە نوێیە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت و بەجۆشم ئەنجامە خێراکانی ببینم، بۆ دابینکردنی دەرفەتەکانی خزمەتگوزاریەکان و  خۆشگوزەرانیەکان و ئەنجامدانی جیاوازی لە ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی عێراقدا."

کارمەندی بەرپرسی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرە پێدان لە عێراق، بەڕێز ڤاختانگ سڤانیزدە وتی " لەژێر ئەم بەرنامەیەی یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی کردووە، ئێمە ئەوپەڕی هەوڵمان دەخەینە گەڕ بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی عێراقی لە هەوڵدانیان بۆ بەدەستهێنانی حوکمڕانیەکی ناوخۆیی کاریگەر بۆ باشترکردنی دۆخەکانی ژیان بۆ هەمووان بە تایبەتی ئەوانەی دۆخناسکترینن. ئەمە زۆر گرنگە بۆ وەدەستهاتنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو لە ماوە درێژدا."

سەرۆکی نوسینگەی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرە پێدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق (KR-I) خاتوو ئزابێلا ئوریب وتی "من زۆر خۆشحاڵم کە ئێمە کار لەسەر لایەنی ناوخۆیی دەکەین بە چارەسەری کردارەکیەوە بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی. بە سوپاسەوە بۆ بەخشینە میهرەبانەکەی یەکێتی ئەوروپا و هەماهەنگیە بەنرخەکەی حکومەتی فیدرالی و ناوخۆیی و کارە سەختەکانی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرە پێدان و نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان و ڕێچکەیەکی گشتگیر و شەفاف و پێشکەوتوو بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوڵاتیان بۆ ناو ئەجێندایەکی کۆمەڵایەتی نوێ"

لە ژێر ئەم بەرنامە نوێیەدا، نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان بەشدار دەبێت لە سەقامگیریی و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی-ئابوریی عێراقدا لەڕێی باشترکردنی دۆخەکانی ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری لەسەر ئاستی ناوخۆ ئەمەش لەڕێی وەبەرهێنانی چاکسازیی شارەکان و دروستکردنی هەلی کار لەو ناوچانەی ململانێکان کاری تێکردوون هەروەها بۆ دروستکردنی داهات لە پێنج پارێزگادا. سەرۆکی نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان لە عێراق بە شێوەی کاتی، خاتوو یوکۆ ئۆتسوکی وتی "تەداخولی دەست بەجێ چالاکیەکانی چاککردنەوەی شار دەکاتە ئەولەویەت وەکو شیاندنەوەی ماڵ و قوتابخانە زیانلێکەوتووەکان و چاککردنەوەی ژێرخانی لاوەکی لە ڕێی دروستکردنی هەلی کار و باشترکردنی کارامەییەکان و بەشداریپێکردنی لاوان لە دیزاینکردنەوە و چاککردنەوەی مەودا گشتیەکاندا"

کۆمیتەی رابەری کردن دەستەیەکی بڕیاردەرە پێکهاتووە لە وەزیری پلاندانانی عێراق دکتۆر نوری ئەلدولەیمی و وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان دکتۆر عەلی سندی و پارێزگارەکانی پارێزگا ناوبراوەکان کە تیایدا بەرنامەکە چالاکە. ئەندامانی تر پێکهاتوون لە به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان  و  نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان وەکو هاوبەشانی جێبەجێکار و سەرۆکی شاندی یەکێتی ئەوروپا و بەشی هەماهەنگیی شاندەکان وەکو نوێنەرانی بەخشەر.

نوێنەرەکانی پارێزگاکان بەڵێننامەی بنەماکانیان واژۆکرد کە دانراوە لەسەر چێوەیەکی کاری ڕێکەوتنکراو لەسەر لە نێوان هەر یەك لە پارێزگاکاندا و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان  و نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان  UN-Habitatدا. چێوەی کارەکە ڕۆڵەکان و بەرپرسیارێتیەکان دەستنیشان دەکات و جێبەجێکردنی بەرنامەکە بەڕێوە دەبات.

***

بۆ زانیارى زیاتر، ده‌توانن له‌م لینكه‌دا په‌ڕه‌ی زانیاری داببه‌زێنن: https://bit.ly/2Yk3Xmu

 

بۆ زانیارى زیاتر،تكایه‌ په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌:

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق:

خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان، (م): 009647517450799

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى له‌ عێراق:

ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان، (م): 009647503427036

نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق:

به‌رێز ئه‌لسادق ئه‌لعه‌دیلى، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان، (م): 009647809285377

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن