حکومەتی عێراق بڕی 33 ملیۆن دۆلاری بەخشی بە چالاکیەکانی سەقامگیرکردن لە ڕێکەوتننامەیەکی مێژووییدا

2019 August 28

ئه‌ندازیاری مه‌یدانی ئایه‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵ،ه له‌ وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌لزهور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ، كه‌ نوێژه‌ن كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان. وێنه‌: به‌ره‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/كلێر توماس

بەغدا، 28 ی ئابی 2019- حکومەتی عێراق ئەمڕۆ واژۆی کرد لەسەر ڕێکەوتننامەیەکی مێژوویی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وە بڕی 33 ملیۆن دۆلاری بەخشی بە چالاکیەکانی سەقامگیرکردن لە سەرتاپای وڵاتدا.

لەڕێی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئەم بەخشینە بەکاردێن بۆ شیاندنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزاریە گرنگەکانی وەکو ئاو و کارەبا و چاودێری تەندروستی و نیشتەجێبوون و پەروەردە لە ناوچە سەرەکیەکانی وەکو نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە و کەرکوکدا.

ئەم بەخشینە وادەکات حکومەتی عێراق ببێتە یەکێك لە 10 بەخشەرە یەکەمەکەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە بواری سەقامگیریدا ودەرخەرێكە بۆ متمانە و دڵنیایی حکومەتی عێراق بە هاوبەشێتیەکەی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان.

خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وتی:"ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەم بەخشینەین کە نیشاندەری پابەندبوونە پتەوەکەی حکومەتی عێراقە بە سەقامگیریی لە عێراقدا و هاندان بۆ گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئەو کۆمەڵگانەی لە دەست داعش هەڵاتوون."

هەروەها وتی:"حکومەتی عێراق هاوبەشێکی بەهێز و ڕابەر بووە لەنێو هەوڵەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان  بۆ سەقامگیری. بەبێ ئەم هاوبەشێتیە گرنگە ئێمە نەماندەتوانی زیاتر لە 2,000 پڕۆژەی سەقامگیرکردن ئەنجام بدەین و ببێتە سودگەیاندن بە زیاتر لە 8 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی. ئێمە هیوادارین ئەم هاوبەشێتیە پتەوتربكەین بەم رێكەوتننامە نوێیە."

بەرێز حەمید ئەلغازی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران وتی:"بەواژوو كردنی ئەم ڕێكەوتتنامەیە حكومەتی عێراقی هەوڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پەرەپێدان دەدات لە چەندێن ناوچەی وڵاتدا  كە زیانی پێگەیشتووە، وەجەخت دەكەینەوە سەر جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانە لەو ناوچانەی كەوا دوچاری زیانێكی زۆر بووە جا چ لە ناوچە ڕزگاركراوەكان یا پارێزگاكانی تردا بێت.  دیاترین كارو  وپڕۆژەكان كەوا ئەم ڕێكەوتننامەیە لەسەری بنیاتنراوە بریتیە لە جەختكردنەوە لەسەر ژێرخان وپڕۆژەكانی ئاو وكارەبا وتەندروستی وخزمەتگروزرایی تر، كە پارێزگاكانمان هێشتا پێویستیان بە ژێرخان وخزمەتگوزاریی زیاتر هەیە. لەڕێیی واژووكردنی ئەم ڕێكەوتننامەیە پابەندبوونی عێراق بە هاوبەشی سیتراتیجی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دووپات دەكەینەوە بۆ كاركردن لەسەر هێنانەكایەوەی سەقامگیری لە ناوچە ڕزگاركراوەكان وگەڕاندنەوەی ئاوارەكان، وبنیاتنان ونۆژەنكردنەوەی ژێرخان لە پارێزگاكان كە دوچاری زیان بووە بەهۆی ئەوبارودۆخەی كە بە وڵاتدا تێدەپەڕی".

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە:

فەی داود، پسپۆڕی پەیوەندیەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان.