عێراق پابەندبوونی خۆیی بۆ بەهێزکردنی ئافرەتان و بەدیهێنانی ئامانجى ژمارە 5 ى ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام دوپات دەكاتەوە

2019 September 17

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد وتی "کارکردن لەسەر ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 بەتەنها بەس نیە. دەبێت ئێمە ئامانجەکان تێکەڵ بکەین بە سیستەمەکانی پلاندانانمان بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکانی پەرەپێدان بەدی بێت لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەوە". وێنه‌: ئیسرا مه‌نسوڕ/به‌رنه‌مای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2019

 

بەغدا، 16 ی ئەیلولی 2019- لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک وەزیران، بەڕێز عادل عەبدولمەهدی، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاریکاری وەزارەتی پلاندنان کۆنفرانسێکی ڕێکخست دەربارەی دیدی ئافرەتانی عێراق بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام 2030. کۆنفرانسەکە ئامانجی بوو دیدی ئافرەتانی عێراقی ڕێکبخات دەربارەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەجێندای 2030 وە گفتوگۆكردنە دەربارەی ڕۆڵەکانیان لە کێشە هەنووکەییەکاندا.

ئامادەبووان تاوتوێی ڕێگە ئەگەریەکانی بەهێزکرنی ئافرەتان، و تیشكیان خستەسەر ئەو پێویستیە زۆرەی بۆ چارەسەركردن ولەبەرچاوگرتنی یەكسانی ڕەگەزیی، ودانانى كێشەكانی ئافرەتان بۆ ئەوەی ببێتە گرنگترین ئەولەویەتێكی سەرەكی لە پرۆسەی پەرەپێداندا.

وەزیری پلاندنان، جەنابی بەڕێز نوری سەباح ئەلدولەیمی لە وتەی دەستپێکیدا وتی "بەهێزکردنی ئافرەتان و یەکسانی ڕەگەزیی پێگەیەکی هەمیشەییان هەیە لە دیدی عێراق بۆ 2030 دا. کەواتە ئێمە پێویست بوونی بنیادنانی دامەزراوەی کارگێڕیی کاریگەر دووپات دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە بەشداریپێکردنی ئافرەتان لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەکاندا بۆ باشترکردنی بەشداربوونی پەرەپێدەرانەیان لە کۆمەڵگەدا."

نوێنەری جەنابی سەرۆک وەزیران، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز حەمید ئەلغازی، گرنگێتی ڕۆڵی ئافرەتانی لە کۆمەڵگەدا بەرچاو خست و وتی "ئێمە باوەڕمان وایە ئافرەتان بریتین لە کڕۆکی کۆمەڵگە و زۆر گرنگە میکانیزمێك پەرەپێبدرێت بەرەو بەهێزکردنی ئافرەتان لە عێراقدا."

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد وتی "ئەجێندای 2030 بەدی ناکرێت بەبێ بەدیهێنانی یەکسانی ڕەگەزی. کارکردن لەسەر ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 بەتەنها بەس نیە. دەبێت ئێمە ئامانجەکان تێکەڵ بکەین بە سیستەمەکانی پلاندانانمان بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکانی پەرەپێدان بەدی بێت لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەوە. بەهۆی پێكەوەیی و پشت پێبەستراوێتی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پێکەوە و هەر هەوڵێك بۆ بەدیهێنانی یەك ئامانج یان خستنە ڕووی کێشەیەك ئەوا دەبێت هەموو ئەم لایەنانە پێکەوە کاریان لەسەر بکرێت."

لەماوەی کۆنفرانسسەکەدا، لایەنە جیاوازەکانی ئەزموونی ئافرەتانی عێراق شیکار کرا لە چەندان ڕوانگەی جیاوازەوە، وەکو پەروەردە و بەشداریی سیاسی و تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی و بڕیاردان و کەرتە ستراتیژیەکان و دیدی 2030 ی نیشتیمانی لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و پلانی پەرپێدانی نیشتیمانی بۆ ساڵی 2018-2022 .

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەرەنجامی شیکارییەکی پێشکەش کرد کە لە 2019 دا ئەنجامدراوە کە تییادا پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی 2018-2022 لەگەڵ دیدی عێراق بۆ 2030 بەراورد کراوە بە ئامانجى پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 بۆ دەستنیشانکردنی کەلێنەکان. ئەمە یەکەم هەنگاوە بەرەو هەڵسەنگاندنی ئامادەباشی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام سەبارەت بە ڕەگەز، بە تایبەتی کە وڵاتەکە کەموکوڕی هەیە هێشتا لە کێشەی جیاكارى و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و کچان و کرێکاری پارە پێنەدراو و توندوتیژیی خێزانی کە پێویستی بەوەیە دەستبەجێ کاری لەسەر بکرێت.

بەشداربووان گەشتنە ئەو دەرەنجامەی کە پێویستی هەیە بۆ پەرەپێدان بە نەخشە ڕێگایەك بۆ چاڵاککردنی ڕۆڵی ئافرەتان وەکو میکانیزمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژیی توندڕەویی و گەندەڵی.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

موحەمەد ئەلبەهبەهانی، پسپۆری پەیوەندیەکان